حاجی مامۆستا مه‌لا سه‌ید محه‌ممه‌د مسته‌فایی (مامۆستا قازی) وتارخوێن و پێشنوێژی پێشووی خانه‌قای پاوه‌، ئه‌وڕۆ کۆچی دوایی کرد.

«مامۆستا قازی خانه‌قا» زانایه‌کی هه‌وڵده‌ر، فێرکارێکی لێهاتوو و وته‌بێژێکی کاریگه‌ر بوو که ساڵیانێکی زۆر له‌ مزگه‌وتی خانه‌قا سه‌رقاڵی وانه‌بێژی زانسته ئایینییه‌کان بوو و له‌ میحڕابی پێغەمبەری خوا(د.خ) به‌ وتارخوێنی و پێشنوێژی و ئامۆژگاری و ڕێنمایی بڕواداران، ئه‌رکی به‌جێ دێنا.

ئه‌و وێڕای ئه‌وه‌یکه له‌ ساڵانی کۆتاییدا به‌هۆی نه‌خۆشی بۆ کرماشان کۆچی کرد، هه‌روه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی دڵسۆز و خه‌ڵکدۆست له‌ بواری ئایینی و بانگخوازی، ژیانی بڕوادارانه‌ی خۆی تێپه‌ڕ كرد تاکوو ئه‌وه‌یکه ئه‌وڕۆ پێنجشەممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٩ به‌هۆی ته‌مه‌نی زۆری، کۆچی دوایی کرد.

ئیسلاحوێب، به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌و زانا تێکۆشه‌ره‌ سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنەماڵە و کەسوکاری به‌ڕێزی و خه‌ڵکی ناوچه‌ی هه‌ورامان و به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی به‌ڕێزی گوندی خانه‌قای پاوه‌ ده‌کا و له‌ خوای گەورە بۆ کۆچکردوو داوای لێخۆشبوون و به‌رزی پله‌وپایه‌ی و بۆ کەسوکاری، سه‌بر و خۆڕاگری و پاداشی نه‌بڕاوه‌ داوا ده‌کا.