به‌رهه‌می قوڕئانی ته‌ره‌ننۆمی نوور «ترنم نور» بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی قوڕئانی پیرۆز به ده‌نگی به‌ڕێز خالید محه‌ممه‌دی، قوڕئانخوێنی کورد و سوننی مه‌زهه‌بی وڵات، که هه‌موو سووره‌کانی به شێوازێکی جودا خوێندراوەتەوە و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
مه‌تین لۆتفی به‌ڕێوبه‌ری ئاماده‌سازی «ترنم نور» ئاماده‌کردن و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و برهه‌مه قوڕئانییه له وتووێژێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: ئاماده‌کردنی ئه‌و به‌رهه‌مه قوڕئانییه زیاتر له ١٥٠ کاتژمێری له تۆمارگه خه‌یاندووه که پێش بڵاوبوونەوە، دوو جار پێداچوونه‌وه‌ی بۆ کراوه و مۆڵه‌تنامه‌ی به ژماره ٨٥٥١٤٦٠٧٥٦١٤ له ناوه‌ندی تێکنۆلۆژی ئاگادارییه‌کان و میدیاکانی دیجیتاڵی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی وه‌رگرتووه و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
قوڕئانخۆین «خالید محه‌ممه‌دی» لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٤ له شاری ڕه‌وانسه‌ر، سه‌ر به پارێزگای کرماشانه. بەڕێزیان قۆناغی دواناوه‌ندی له وڵاتی ئیماڕاتی یه‌کیه‌تی عه‌ڕه‌بی خوێندووە و بڕوانامه‌ی کارناسی و مهستێریشی له وڵاتانی کۆوه‌یت و لوبنان وه‌رگرتووه.
ئیسلاح‌وێب به‌هۆی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه، پیرۆزبایی لە قوڕئانخوێنی پایه‌به‌رز به‌ڕێز خالید محه‌ممه‌دی، ئه‌ندامی نموونه‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ده‌کا و له خوای گه‌وره ئه‌جر و پاداش و سەرکه‌وتنی زۆرتر بۆ به‌ڕێزیان داوا ده‌کات.
بۆچوونه‌کان