به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسان و ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح مزگه‌وتی گوندی بانی میرانی جوانڕۆ و مزگه‌وتی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د ڕه‌سووله‌ڵڵا(د.خ) له سهلاسباباجانی و مزگه‌وتی جامعی نوێی ئه‌مین (گووگرد) ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٩ كرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح وێب، به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌دناسر سه‌لجووقی و خالید محه‌ممه‌دی له ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت له تاران، مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌هرامی، وێڕای به‌ڕێوه‌بردنی نوێژی هه‌ینی، مزگه‌وتی بانی میران كرایه‌وه. پاشان نوێژی ئێواره و شێوان به‌ڕیز له دوو مزگه‌وتی نوێی شاری سهلاسباباجانی «موحه‌ممه‌د ڕه‌سووله‌ڵڵا(د.خ)» و مزگه‌وتی گوندی گووگرد خوێندران.
له كرانه‌وه‌ی ئه‌و مزگه‌وتانه‌دا مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌هرامی له مامۆستایانی پێشه‌نگی جه‌ماعه‌ت به خوێندنه‌وه‌ی وتارێك باسی له پێگه‌ی مزگه‌وت له پڕۆسه‌ی ده‌عوه‌ت و په‌روه‌رده‌دا كرد و وتی مزگه‌وت له ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی موسوڵمانان و به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجی ئایینی چ ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌جر و پاداشی كه‌سانێك كه له دروستكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مزگه‌وت به‌شداری ده‌كه‌ن، ئاماژه‌ی به گرینگی بابه‌ته‌كه كرد و وێڕای سپاس و ڕێزگرتن له ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دروستكردنی ئه‌و مزگه‌وتانه به‌شدارییان كردووه، داوای له ئاماده‌بووان كرد كه له ئاست ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مه‌عنه‌ویی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ش و به‌هره‌مه‌ندبوون له بواره‌كانی مه‌عنه‌وی بۆ په‌روه‌رده‌ی ڕۆڵه‌كان و گه‌شه‌ی ئه‌خلاقی دینی هه‌وڵ بده‌ن. به‌ڕێزیان هیوایان خواست مزگه‌وته‌كانی دیش كه له ڕیزی سازبوون دان، به‌زوویی ته‌واو و ئاماده‌ی وه‌به‌رهێنان بن.
له ڕێوڕه‌سمی كرانه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان ئه‌مانوڵڵا فه‌ره‌جی، ئه‌سكه‌نده‌ر ئه‌مینی و جه‌ماڵ حوسێینی له به‌رپرسانی لقی كرماشان و عوسمان ڕه‌زایی ئه‌ندامی چالاك و پێوهندهری خێرخوازان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی بنكه‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی سهلاسباباجانی به‌شدار بوون.
به‌پێی وته‌ی شاهیدانی ناوچه‌یی، ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح تێكۆشه‌رانه و شێلگیرانه بۆ دروستكردن و ته‌واوكردنی مزگه‌وته‌كان، هاوكاری خێرخوازان و بڕواپێكراوانیان كردووه.
جێی ئاماژه‌یه كه كۆمه‌ڵێك مزگه‌وتی تریش له‌و ناوچه‌یه له حاڵی دروستبوون و ته‌واوبوون دان كه له داهاتوودا ئاماده‌ی به‌هره‌به‌رداری ده‌بن.
بۆچوونه‌کان