لە شەشەمین کۆنگرەکەیان کە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بەرێوە دەچێت، د.عەلی قەرەداغی دەنگی 91% بەشداربووانی کۆنگرەی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمانانی بەدەست هێنا و بە سەرۆکی یەکێتییەکە هەڵبژێردرا…
یادى مه‌ولود یادێكى پڕ له وانه‌و عیبره‌تى مێژووى بانگه‌وازى ئیسلامیى، بگره مێژووى مرۆڤایه‌تییه، جێى خۆیه‌تى له ئاست ئه‌و یاده‌و ژیانى خاوه‌نى ئه‌و یاده‌دا هه‌ڵوێسته بكرێ و تایبه‌تمه‌ندیى ژیانى پێغه‌مبه‌رى سه‌ردار و ته‌مه‌نى پڕ خزمه‌ت و جیهاد و خه‌باتى، بخرێته‌وه به‌رچاو.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى مانگى (موحه‌ڕڕه‌م)ى هه‌ر ساڵێكى كۆچی‌دا، موسڵمانانى جیهان یاداوه‌رییه دێرین‌و زێڕینه‌كانى مێژووى پڕ له جوامێریى ئوممه‌تى ئیسلام دێته‌وه بیریان.
ماوەیەكە لە ناوەندە سیكۆلارە دژە ئاینییە عەڕەبییەكاندا، هەندێك بابەت لەسەر حوكمی باڵاپۆشیی ئافرەت بڵاو دەكرێتەوە و گومان لەسەر واجب‌بوونی دروست دەكرێت. پێم وایە هۆكاری بنەڕەتیی بریتییە لە دژایەتی ئیسلام و تەشەنەسەندنی دیاردەی باڵاپۆشیی.
بەڕێز دکتۆر عومەر عبدلعزیز، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی د.موسته‌فا پێنجوێنی، پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات،
یه‌كێك له كاره نادروسته‌كان، دیارده‌ى ڕه‌خنه‌گرتنى شه‌خسیی و ناوبردنى تاكه‌كه‌سه له په‌یچ و واڵه گشتییه‌كاندا، به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌م چه‌ند خاڵه ئه‌خه‌مه به‌رده‌ستى هاوڕێیانی بەڕێز:
یه‌كه‌م/ ڕه‌خنه‌گرتن، ئامۆژگاریى، سه‌رنجدان و گله‌ییكردنى بەجێ، نه‌ك ته‌نها به ماف ده‌زانین، به‌ڵكوو به ئه‌ركێكى ئیسلامیی ئه‌زانین. به‌ڵام ڕه‌خنه ده‌بێ بنیاتنه‌ر و ئامانجدار بێت، ئامۆژگاریى ده‌بێ به ئادابى خۆى بێت، سه‌رنجدان و تێبینى وتن ده‌بێ له كات و شوێن و شێوازى خۆى ده‌رنه‌چێت.
یه‌كێك له كاره نادروسته‌كان، دیارده‌ى ڕه‌خنه‌گرتنى شه‌خسیی و ناوبردنى تاكه‌كه‌سه له په‌یچ و واڵه گشتییه‌كاندا، به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌م چه‌ند خاڵه ئه‌خه‌مه به‌رده‌ستى هاوڕێیانی بەڕێز:
۱- چاکتر وایە هەر بنەماڵەیەک سندووقێک دابنێن بۆ کۆکردنەوەی سەرفیترەی هەموو خێزانەکانیان، تاکو بڕێکی گونجاوی لێ پێک بێت و هەمووی بەسەریەکەوە ببەخشرێ و کەلێنی نەداریی ماڵە هەژارێک پڕ بکاتەوە. چونکە بەخشینی پیتکە پیتکە و هەرکەس بۆ خۆی بە جیا، جێیەکی ئەوتۆ ناگرێت.
بە حوكمی ئەوەی بەندە ساڵانێك لەمەو پێش چەند پەیام و كتێبێكم لەسەر ماف و ئەرك و پرسەكانی ئافرەتان نووسیوە، ساڵانە لە یادی (هەشتی مارس)دا ژمارەیەك لە دۆستان چەند پرسیارێك لەگەڵ بەندە دەورووژێنن، كە پەیوەندییان بە ڕاپەڕاندنی ئەرك و كاروباری ڕۆژانەی ناوماڵ و پەروەردەی منداڵانەوە هەیە، هەندێك جار تێكەڵیان دەكەن بە وردە پلارو توانجی ناسك، كە من بۆ خۆم گوێم لێیان نیە و كردوومن بە قوربانی گەیاندنی ڕاستییەكان.
كۆمارى كوردستان، كە لە (22/1/1946ز) ڕاگەیەنرا، ئاهەنگێکى بۆ سازکرا و (٢٣) وتاری تێدا درا. لە سەرەتاوە مەلا حوسەینی مەجدی ــ كە لە كابینەی وەزاریی حكومەتی كۆماردا، كرایە سەرۆكی دەزگای قەزایی ــ بەم دۆعایە ئاهەنگەكەی كردەوە، وتی: " ئاغایان، حازران! ئەوەڵەن لە خودای بەرز دەخوازین كە پێشەوای مەزنی ئێمە لە عەدالەتی عومەری كوڕی خەتتاب و ئەمانەتی ئەبو عوبەیدە و شەجاعەتی خالدی كوڕی وەلید و عیلمی عەلی كوڕی ئەبوو تالیب (خودا لێیان ڕازی بێ)، بەهرەوەر بێ، ئامین".
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل