بەڕێز دکتۆر عومەر عبدلعزیز، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی د.موستهفا پێنجوێنی، پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات، ئەمە دەقەکەیەتی:
بسم اللە الرحمن الرحیم
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ
بەرێزان/ بنەماڵەی د.مصطفی پێنجوێنی !
بە بۆنەی کۆچی دوایی زانای پایەبەرز مامۆستا شێخ مستەفاوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و بنەماڵەکەتان و تەواوی خزمان و دۆستان دەکەین. لە خوای میهرەبان داواکارین بە ڕەحمی خۆی لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرین شادی کات و صەبوریی بە بنەماڵەی ببەخشێت.
جەنابی مامۆستا مصطفی پێنجوێنی ژیانی لە خزمەتی عیلم و تەدریس و خزمەتکردن بە دین و ژین بوو، ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە پێگەیاندنی دەیان مامۆستاو مودەڕیس و قوتابی بۆ درێژەپێدانی کاروانی بانگەوازو زانست.
خوای گەورە لێی قبوڵ کات و پلەی بەرز کاتەوە.
دووبارە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی تەواوی کەس و کارو خزمان و زانستخوازان دەکەین.
ٳنا للە وٳنا ٳلیە راجعون.
عمر عبد العزیز، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردن لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سلێمانی، 13-7-2022
بۆچوونهکان