یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلاميی و ئەندامی دامەرزێنەر لە یەکێتی زانایانی جیھان، له باره‌ی ڕیفۆرمی ئایینییه‌وه ده‌ڵێت: "مەبەست لە ڕیفۆرمی ئایینیی پێداچوونەوەی كلتوری ئایینییە، لە ڕووی گونجان و نەگونجانی هەندێك لە بابەتەكانی لەگەڵ سەردەم، یان بەسەرچوون و بەسەرنەچوونی هەندێك لە بۆچوون و ئیجتیهادەكانی زانایانی پێشین."
له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنى مانگى (ذی الحجة)ى هه‌ر ساڵێك و ده‌ستپێكردنى كۆنگره‌ى بێ وێنه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى حه‌جدا، جێى خۆیه‌تى یادێكى پێشه‌نگانى (گوێڕایه‌ڵیى) و (فیداكاریى) ئیبڕاهیم و ئیسماعیل دروودى خوایان له‌سه‌ر بێ، بكه‌ینه‌وه و له ڕوانگه‌ى په‌ندنامه‌ى ژیانى پڕ له خه‌بات و خۆبه‌ختكردن و پابه‌ندییانه‌وه، چه‌ند وانه‌یه‌كى به‌رز و پڕبه‌ها هه‌ڵگۆزین.
١- (عەمەلی صالح) كە لە فەرموودەکەی باسی ڕۆژی عەڕەفەدا هاتووە، جۆرەکانی زۆرن، بە کوردییەکی سادە عەمەلی ساڵح واتە: کاری چاک و سازندە و بەکەڵک، وەک: سیلەی ڕەحم، هاوکاری هەژار، ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی خێردار، خوێندنەوەی کتێبێک، کارئاسانیی بۆ کەسێک، داشکاندنی نرخ لە لایەن دوکاندارێکەوە، سەعیکردنی قوتابییەک، داهێنانی داهێنانکارێک
ڕۆژوو یه‌كێكه له نیشانه‌كانى به‌ندایه‌تیى ئێمه بۆ خواى به‌دیهێنه‌رمان، بۆیه بڕوامان وایه ئه‌م ئه‌ركه‌ى كه خستوویه‌ته سه‌رشانمان، بێ حیكمه‌ت نییه و داخوازییه‌كى سروشتیى (جه‌سته‌یى و ده‌روونیى و كۆمه‌ڵایه‌تیی) مرۆڤه.
ئه‌مه ڕاستییه‌كى ئاشكراى پێشچاوى ئێمه‌ى بڕواداره، پێش ئه‌وه‌ى هیچێك له سوود و قازانجه لاشه‌یى و ده‌روونیى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ڕۆژوو بزانین. به‌ڵام بۆ بیرخستنه‌وه ئه‌م خاڵانه ده‌خه‌مه ڕوو:
دەستەواژەی (بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە) لە سەرەتای سەدەی بیستەوە لەلایەن هەندێک پیتۆڵی ئەورووپییەوە وروژێنرا، یەکێک لەوانە: دەروونناس و بیرمەند (جۆن دیوی ١٨٥٩ - ١٩٥٢) ئەمریکی بوو، کە یەکێک بوو لە ڕابەرانی فەلسەفەی براگماتی. لەو کاتەوە ڕەخنەگرانی دەروونناسيی و کۆمەڵناسيی، وەک بەشێکی گرنگی بواری مروڤناسیی، توێژینەوەی زۆریان لەسەر ئەم بابەتە کردووە و نزیک بووەتەوە لە زانستێکی سەربەخۆ.
یادى مه‌ولوود، یادێكى پڕ له وانه و عیبڕه‌تى مێژووى بانگه‌وازى ئیسلامیى، بگره مێژووى مرۆڤایه‌تییه، جێى خۆیه‌تى له ئاست ئه‌و یاده و ژیانى خاوه‌نى ئه‌و یاده‌دا هه‌ڵوێسته بكرێ و تایبه‌تمه‌ندیى ژیانى پێغه‌مبه‌رى سه‌ردار و ته‌مه‌نى پڕ خزمه‌ت و جیهاد و خه‌باتى بخرێته‌وه به‌رچاو.
یادى مه‌ولوود: یادى هاتنه دونیاى هه‌ڵگرى دوا په‌یامى خوایه بۆ نه‌وه‌ى ئاده‌میزاد، هه‌تا هه‌تایه.
یادى مه‌ولوود: یادى ڕزگاركارێكه كه مرۆڤایه‌تیى له كۆیلایه‌تیى چه‌وسێنه‌ران ڕزگار كرد و به‌ره‌و لوتكه‌ى عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزیى خواپهرستیى بردنى.
یه‌كێك له‌و پره‌نسیپه گرنگانه‌ى كه قوڕئانى پیرۆز جه‌ختى له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه بابه‌تى یه‌كتر قه‌بووڵكردن و به‌كارنه‌هێنانى زمانى زبره. ئه‌م پره‌نسیپه وه‌نه‌بێت تایبه‌ت بێ به بازنه‌یه‌كى دیاریكراو، بۆ نموونه بازنه‌ى موسوڵمانان له‌ناو خۆیاندا، به‌ڵكوو له چه‌ندین ئایه‌تدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ نه‌یارانیش -كه خاڵى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵیاندا زۆر كه‌مه- ده‌بێت ئه‌و ڕێبازه په‌یڕه‌و بكرێت، چ جاى له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه ده‌یان خاڵى هاوبه‌شی تاك و ده‌سته‌كانى كۆ ده‌كاته‌وه، له زمان و ئایین و خاك و به‌رژه‌ندیی و چاره‌نووس و..هتد.
ماوەیەك لەمەوپێش لەگەڵ چەند دۆستێک تاوتوێی پاڵنەرە بنەڕەتییەکانى ململانێى تەوژمى ئیسلامیی میانەڕەو و عەلمانییەتی توندڕەویی ناوچەکەمان دەکرد. لە نێوان چەند بۆچوونێکدا، بەندە سوور بووم لەسەر ئەوەى پاڵنەرە سەرەکییەکە بۆ ئەو ململانێ توندە، ڕەهەندى فیکریی و (ئایدیۆلۆژی) هەیە، واتە ئەگەر تۆى (ئیسلامیی میانەڕەو) ئازادیخواز و دادگەر و مرۆڤدۆستى تەواو عەیاریش بیت، بەهۆى هۆگریی و پاشخانە ئیسلامییەکەتەوە، هەر نەخوازراوی و ناپەسەندی و دوژمنى.
یه‌كێك له كاره نادروسته‌كان، دیارده‌ى ڕه‌خنه‌گرتنى که‌سایه‌تی و ناوبردنى تاكه‌كه‌سه، له په‌یج و واڵه گشتییه‌كاندا، به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌م چه‌ند خاڵه ئه‌خه‌مه به‌رده‌ستى هاوڕێیانی بەڕێز:
یه‌كه‌م) ڕه‌خنه‌گرتن، ئامۆژگاریى، سه‌رنجدان و گله‌ییكردن، نه‌ك ته‌نها به ماف ده‌زانین، به‌ڵكوو به ئه‌ركێكى ئیسلامی ده‌زانین. به‌ڵام ڕه‌خنه ده‌بێت بنیاتنه‌ر و ئامانجدار بێ، ئامۆژگارى ده‌بێ به ئادابى خۆى بێ، سه‌رنجدان و تێبینى وتن ده‌بێ له كات و شوێن و شێوازى خۆى ده‌رنه‌چێت.
هيوادارم له‌درێژيى بابه‌ته‌كه بێزار نه‌بن. چونكه له‌وه‌كه‌متر حه‌قى نادرێت) 1- به‌پێى ديراسهيهكى وردم بۆ قورئان و ژياننامه‌ى پێغه‌مبه‌ران (درودى خوايان له‌سه‌ر بێت), به‌درێژايى 25 ساڵ, دڵنيا بومه‌ته‌وه كه مه‌ترسيدارترين هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاين, خودى ڕؤچوون و زيادهڕهوييه له ئايندا. بۆيه قورئانى پيرؤز پێغه‌مبه‌رى ئيسلاميى ئاگادار كردۆته‌وه كه خاوه‌ن ئاينه‌كان ئاگادار بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زياده‌ڕۆيى و توندڕه‌وى له ئايندا نه‌كه‌ن. ده‌فه‌رموێ: (قل يا أهل الكتاب لا تغلوا في دينكم). واته: ئه‌ى خاوه‌ن كتێبه‌كان! زۆر ڕۆ مه‌چن له ئايندا.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل