له هێندێک له قۆناغه‌کانی ژیاندا، له‌وانه‌یه بڵێین که واتای ژیانی ئێمه چییه؟ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش تا ئێستا بیرتان له‌و بابه‌ته کردۆته‌وه، نیگه‌ران مه‌بن که ته‌نیا نین. زۆرێک له خه‌ڵکی به‌دوای ڕێگایێک دان بۆ ژیانی واتادار. تێپه‌ڕاندنی ژیانێکی واتادار و بڕیاردان سه‌باره‌ت به واتاداری، پرسیارێکی کۆنه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و وتاره ده‌خوێننه‌وه، پێویسته خوازیاری به‌سه‌ربردنی ژیانێکی واتادار بن. به‌و حاڵه، مافی خۆتانه که بپرسن مه‌به‌ست له مه‌عناداری چییه و ئایا هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و شێوازه بۆ ژیان، قازانجێکی هه‌یه؟ و ئایا پێشنێیاری کرده‌یی بۆ چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی ژیانێکی واتادار هه‌یه؟
ئه‌وه پرسیارێكی بنه‌ڕه‌تییه كه له به درێژایی زه‌مان، بیری مرۆڤایه‌تی به‌خۆوه سه‌رقاڵ كردووه. وه‌ڵامی جۆراوجۆر به‌و پرسیاره دراوه‌ته‌وه؛ ئه‌و وه‌ڵامانه به شێوه‌گه‌لێ جۆراوجۆر بۆ سه‌رده‌می ده‌سپێكی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه، واته وه‌ڵام بۆ هۆكاره‌كانی به‌دیهاتنی مرۆڤ و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ماندوونه‌ناسانه‌ی مرۆڤ بۆ باشتركردنی دۆخی ژیانی.
هه‌ستم ده‌كرد ئه‌و عیباده‌تانه‌ی كه پێویستییان به تێكۆشانی جه‌سته‌یی و ماددی نییه و ساده و ساكارن، ته‌نیا زیكركردنه. به‌ڵام ئه‌وڕو دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی شێخ محه‌ممه‌د له‌بیب (خوا بیپارێزیت) بۆم ده‌ركه‌وت كه شتانێكی دیشمان هه‌یه كه ئاماژه به به‌شێكیان ده‌كه‌ین:
ئه‌و عیباده‌تانه‌ی كه زۆر ساده و ساكارن و پێویستیان به تێكۆشانی ماددی و جه‌سته‌یی زۆر نییه، وه‌ك:
١- هه‌ست به ڕه‌زامه‌ندی كردن: ڕازیبوون به‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره به‌قسمه‌تی كردووین، چونكه بێگومان ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره پێی داوین، گونجاوترین و شیاوترین قسمه‌ت بۆ ته‌واوی دۆخه‌كانی ژیانمان بو‌وه.
كورته
ئه‌وین له دیدی خواناسانه‌وه، واتایێكی زۆر قووڵ و به‌ربڵاوی هه‌یه و ده‌كرێ بڵێین كه زۆرێك له بناخه‌كانی بیر و هزریان له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وین بنیات نه‌راوه. هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی ئه‌ده‌بیاتی لێوان‌لێو له گڕوتین و دۆخی عیڕفانیش، سه‌رنج دراوه بۆ ئه‌وین و ڕۆڵی ئه‌ساسی ئه‌و له ژیانێكی به‌رزی مرۆڤانه. «سه‌نایی» پێشڕه‌ی ئه‌و ڕوانگه‌یه له ئه‌ده‌بیاتی عیڕفانی بوو و پاشان مه‌ولانا به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یاند.
وتووێژی مامۆستای ئه‌هلی سوننه‌ت له‌گه‌ڵ ئوروومیه ٢٤
زانایانی ئایینی له كوردستان زۆرترین خزمه‌تیان به زمانی كوردی كردووه.
ئایین و ئایینزا ده‌توانن كاریگه‌ری گرینگ‌یان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی زمانه‌كان، پێكهێنانی وشه و واتای تازه، دابینكردنی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی زمانێك و داڕشتنی بەرنامه بۆ زمانیان هه‌بێ. چونكه له لایێك زمان و ئایین، هه‌ردووكیان له ناساندنی شوناسی كه‌سه‌كان ڕۆڵیان هه‌یه و له لایێكی تر زمانه‌كان به‌پێی بوون یا نه‌بوونی پێوه‌ندی ته‌ك ئایینزایێكی تایبه‌ت، له‌وانه‌یه پێگه‌ی سه‌ره‌كه‌ی یا لاوه‌كی له كۆمه‌ڵگا هه‌بێ. ئایینزاش له پێكهێنان و په‌ره‌دان به سیسته‌می هێڵدار و دۆزیه‌كانی پێوه‌ندیداری تر به ستانداردكردنی زمان، هه‌ڵبژاردنی زمانێكی تایبه‌ت بۆ ڕێساكانی ئایینی و هه‌روه‌ها فێركاری زمانێكی تایبه‌ت له قوتابخانه‌كان كاریگه‌ری هه‌یه.
جێژن هات و لاپەڕەی ڕەمەزانی پێچایەوە و فرمێسکی تاوانباری تاسەباری سڕییەوە ... ئەوەی کە بۆ وەرگرتنی بەهرەی پێویست لە ڕەمەزان تووشی کەم و کورتی بووە ... تامەزرۆی ڕەمەزانێکی تر ... و پەرێشان لەوەی کە داخوا دەگاتەوە ڕەمەزانێکی تر و دڵی بە نووری ڕەمەزانێکی تر دەپشکوێتەوە یان پێش گەیشتن بە ڕەمەزانێکی تر بارگە و بنەی کۆدەکاتەوە و کۆچی دوایی دەکات؟ جێژن ڕۆژی شادمانییە، هەرچەند دنیا پڕی دڵەخورتە و خەم و پەژارە و شەڕ و نەخۆشی و ئازاریش بێت. شادمانی؟ شادمانی لە کوێوە؟ کام شادمانی؟ یەکێ لە هاوڕێیەکانم دەپرسێت!
50 پێشنیاری و ڕاوێژ بۆ خانمە لاوەکان لە ژیانی هاوبەشی هاوسەرەکاندا بە تایبەت لاوەکان کۆمەڵە چاوەڕاوانیەک هەیە لە هەردوو لا کە هاوبەشی ژیانیان هەڵبژاردووە کە ڕەچاوکردنیان دەستەبەری ئارامی و خۆشبەختی دەکات بۆ هاوسەرەکان و تەنانەت دەوروبەریشیان لێرەدا ئەو سیفەتانە دەخەینە ڕوو کە زیاتر پیاوانی لاو خوازیارن لە ژنەکانیاندا بەدی بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکی خۆیان بەرامبەریان بە جێ بگەیەنین و ژیانیان بەرەو کەناری ئارامی وخۆشبەختی و ڕەزامەندی بەرن. 1ـ دەستخۆشیم لێ بکە . 2ـ دەزانم هەموو کات هاوڕا نیت لەگەڵم و هەندێ لە ڕاکانمت بە دڵ نیە بەڵام هەموو کات دووپاتی بکەوە کە عاشقی منی.
ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه که له کڵێسه‌ی چیای سینا وه‌رگیراوه، ھه‌ڵگری نامه‌کەی پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) که له ساڵی 620ی زایینی دا بۆ ئه‌م کڵێسه‌ی ناردووه. ھه‌ڵگری نامه‌که عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالیب بو‌وه و ڕه‌سوولی خوا (د.خ) تێیدا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه که موسوڵمانان پشتگیری مه‌سیحییه‌کان بکه‌ن و به‌ستێنێکی باش فه‌راھه‌م بکه‌ن تاکوو ئازادانه، به‌ندایه‌تی و بانگه‌وازی ئایینی مه‌سیحیه‌ت ڕابگه‌یێندرێ. سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م، سوڵتانی عوسمانی له ساڵی 1517ی زایینی ئه‌م نامه‌یه‌ی به‌دروست زانیوه و بردوشیه‌ته ڕیزی به‌ڵگه ده‌سخه‌تیه‌کانی ئه‌نتیکخانه‌ی ئیمپڕاتۆری عوسمانی له قوسته‌نته‌نیا.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل