دوکتور عەبدوڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتی جەماعەت بە بۆنەی سەرکەوتنی حیزبی دێمۆکراتیکی گەلان(HDP) لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی تورکیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.
دکتۆر عەبدوڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی سەرکەوتنی ئەم دواییەی حیزبی داد و گەشە( AKP) پەیامێکی پێروزبایی ئاراستەی ڕێبەڕان و ئەندامانی ئەم حیزبە کرد.
مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەلی وەیسی خانی-یەکێک لە ئەندامانی جەماعەت لە شارستانی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان- پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
مامۆستا پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، ڕۆژی چواەشەممە 28ی پووشپەڕ، لە هۆتێلی داوینکۆی بانە لەگەڵ ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت دیداری کرد و جەختی کردە سەر پێویستی پاراستنی پێگەی ئابووری ئەو ناوچەیە و ڕۆلی ئەو ناوچەیەی لە کەم کردنەوە و سڕینوەی فەقر و نەداری بە گرینگ زانی.
مامۆستا پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ لێژنەیەک لە زانایان، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 3ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی، بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەی باوکی«موحەممەدجەواد حەقشناس»، بەڕێوەبەری لێژنەی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی شۆڕای شاری تاران و ئەندامی شۆڕای ناوەندی حیزبی بڕوای نەتەوەیی(بە فارسی=اعتماد ملی)، لەمزگەوتی نووری تارن، ئامادە بوو.
به ئامادەبوونی دکتۆر عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتی و باقی ئەندامان، کۆبوونەوەی شۆڕای ناوەندی جەماعەت، ڕۆژی پێجشەممە 15ی خەرمانان، لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت لە تاران بەڕێوە چوو کە لەودا جەخت کرایە سەر گرینگی ڕوانینێکی ئامانجدار بۆ دین.
بە پێێ هەواڵی ئیسلاح وێب، لەو کۆبوونەوەیەدا، مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی لە وتارێکدا تیشکی خستە سەر گرینگی سێ تەوەری بەندایەتی خودا و ئاوەدانکردنەوەی زەوی و بەرپاکردنی عەدڵ، هەروەها پێگەی کۆمەڵگا مرۆڤییەکان و وەدیهاتنی ئامانجەکانی شەریعەتی خستە بەرباس.
ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، به بۆنەی کۆچی دوایی نووسەری بیرمەند و وشە پاراو «خاتوو شیما موحەممەدیان»، کچی خۆشەویستی مامۆستا کەشفەدین موحەممەدیان، ئەندامی پێشووی شۆڕای ناوەندی جەماعەت و هاوسەری بەڕێزی سەدیق قوتبی، پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
کتێبی «پەیامەکانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح» بە زمانی فارسی لە لایان دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئۆفۆقی عیلم(بە فارسی= افق علم) بڵاو کرایەوە.
مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، 4ی خەزەلوەری 1397ی هەتاوی، لە میانەی دیدارێکی دۆستانە و گەرموگوڕدا لەگەڵ مامۆستا موحەممەدڕەئووف تەوەکولی، نووسەر و دامەزرێنەری دەزگای بڵاوکردنەوەی پەرتووک و کتێبی تەوەکولی، لە تاران کۆبۆوە.
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح گوتی: بناولێدەریی لە دەریای بێ بنج و بناوانی پەیام و سرووشی ئاسمانیدا هیچکات کۆتایی نایە و موعجیزە ئەبەدی و جیهانییەکانی قوڕئانی پیرۆز بە بەردەوامی گەلێک ئاسۆ و دیمەنی جیاواز و نەدیتراوە دەخاتە بەرچاوی ڕێبوارانی ڕێگای قورئان و لێکۆڵەرانەوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح وێب، دوکتور عەبدوڕەحمان پیرانی، وەک دەرچووی قوتابخانەی زانستە ئایینییەکان و ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح -کە یەکێکە لە ڕێکخراوەکانی سوننەمەزهەبی ئێران-، پاش بڵاوبوونەوەی وەرگێڕاوە نوێیەکەی قورئانی پیرۆز لە لایان پسپۆڕانی سوننەمەزهەبەوە سەبارەت بە چوارچێوە و ئامانجەکانی ئەو بەرهەمە لە میانەی وتووێژێکدا بابەتگەلێکی ئاراستە کرد کە لە درێژەدا دەقی وتووێژەکە خراوەتە بەردەم خوێنەرانەوە:
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل