لە کۆبوونەوەی مەجلیسە ڕاوێژکارییەکانی جهماعەتی دەعوت و ئیسلاح، کە ڕۆژی ١٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو، ئهمینداری گشتیی ئەم ڕێکخراوە مەدەنییە، پێنج بنەمای سەرەکیی بۆ سەرکەوتنی جووڵە چاکسازییەکان ڕوون کردەوە.
ئهمینداری گشتیی جهماعهتی دهعوهت و ئیسلاح، لە کۆبوونەوەی ئۆنلاینـی ژنانی جەماعەت کە بە بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتیی ژنان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی مانگی گەلاوێژ ١٤٠٥ بەڕێوەچوو، بە پشتبەستن بە ئایەتی ٩٧ی سورەتی پیرۆزی نەحل، باس لە پەیوەندیی بنەڕەتیی نێوان «ئیمان»، «کرداری چاک» و گەیشتن بە «حیات طیبه» کرد.
ئهمینداری گشتی جهماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، لە کۆبوونەوەی لێژنهی بەڕێوەبردنی ئەم جهماعهته لە تاران، بە پشتبەستن بە هەندێک لە ئایەتەکانی سورەتی پیرۆزی نەمل و بە ڕوونکردنەوەی موعجیزەی دارەعەسای حەزرەتی موسا (ع)، ڕۆڵی سهرهکیی باوەڕ بە ڕۆژی دوایی و پشتبەستن بە پەروەردگار لە کۆنترۆڵکردنی ڕەفتاری مرۆڤ و بەردەوامبوون لە ڕێگای ڕاستدا، خستە ڕوو.
مامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، لە کۆبوونەوەی 1ی مانگی گەلاوێژی شۆڕای ناوەندی، بە پشتبەستن بە ژمارەیەک لە ئایەتەکانی سوورەتی پیرۆزی مائیدە، جەختی کردە سهر گرنگیی پابەندبوون بە پەیمانە خودایی و مرۆییەکان، دادپەروەریی لە دادوەری و بڕیاردان، و ئامانەتداری لە بەرپرسیارێتییەکاندا. هەروەها ئاگاداری کردەوە کە لەبیرچوونەوەی ڕێنماییەکانی وحی، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی دووبەرەکی و دڵڕەقی لە ناو کۆمەڵگاکاندا.
ئەمینداری گشتی جهماعهتی دهعوهت و ئیسلاح، لە پەیامێکدا، بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو «زێنەب ڕەھنموون»، هاوسەری بەڕێزی مامۆستا عەلی ڕەحمانی و یەکێک لە تێکۆشەرانی خەمخۆر و ماندوونەناسانەی ئەم ڕێکخراوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، ئەندامانی کۆمەڵگا، و خەڵکی ئایینی گشتی پارێزگای کوردستان کرد.
مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بەرانبەر بە کرانەوە دیپلۆماسییەکان و پێشڕەوی لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکاندا، جەختی لەسەر پێویستیی ساڕێژکردنی کەلێنە ناوخۆیییەکان و لەپێشینەیی چارەسەرکردنی تەنگوچەڵەمەکانی بژێوی کردەوە و ھەژاری و گرانیی بە ڕێڕەوێک بۆ دزەکردنی بێگانەکان زانی.
ئەمینداری گشتی جەماعت، لەسەر بەھیزکردنی «دەستەی ڕاوێژکاری» وەکوو ڕێکارێکی مەدەنیی بۆ زیادکردنی ھاوتەریبی، ھاوفکری و خزمەتگوزاری زیاتر و باشتر بە کۆمهڵگا جەختی کرد و ئەم ڕوانگەی وەکوو ئەرکی کۆمهڵایەتی ئەم جەماعەتە ناوبرد.
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە پەیامێکدا، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجوومەنی باڵای قوتابخانەکانی ئەهلی سوننەتی باشووری بە نیشانەی لێهاتوویی و چالاکیی زانایانی ئەم ناوچەیە زانی. ناوبراو بە پێشوازی لە ڕوانگەی ئەنجوومەن بۆ پشتیوانیکردن لە «ژیانێکی مەزن و شکۆمەندانە بۆ هەموو هاووڵاتیان»، جەختی لە ڕۆڵی سەرەکی فێرکارییەکانی بنیاتنانی شارستانییەتی ئیسلام و ئازادی عەقڵ لە سەرفرازی و گەشەسەندنی ئێران کردەوە.
لەم دیدارەدا، مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی بە نزاکردن بۆ تێکۆشەرانی ڕێگای حەقیقەت و ئازادی، بەتایبەتی گەلی فەلەستین و بە هێنانەوەی چەندین ئایەتی قوڕئانی پیرۆز، چەمکی "ئایەت"ی وەک نیشانەی هێز و حیکمەتی ئیلاهی ڕوون کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە قوڕئان موعجیزە ئەبەدییەکەی پێغەمبەری ڕەحمەتە.
مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ بەڕێوبەرانی کارگێڕیی لە سیستان و بەلووچستان جەختی لە خۆڕاگری لەسەر چەمکە ئایینییەکان و زیندووکردنەوەی بنەمای شوڕا و پێویستیی پلاندانان بەگوێرەی گۆڕانکارییەکانی سەردەم کرد.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb