ده‌قی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنتُمْ تُوعَدُونَ ﴿فصلت: ٣٠﴾
هه‌واڵی كۆچی دوایی زانای لێهاتوو، ئیمام جومعه‌ی به‌ڕێزی شاری ئوز و له زانایانی هه‌ڵكه‌وته‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تی باشووری ئێران، به‌ڕێز شێخ عه‌بدولعه‌زیز قازیزاده(رحمه الله) بوو به‌هۆی خه‌م و په‌ژاره‌مان؛ به‌ڵام بڕوا به ویستی خوا و یاسای خوایی «كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ» و ته‌سلیمبوونی ڕه‌زامه‌ندانه له‌ئاست تاقیكردنه‌وه‌كانی په‌روه‌رێنه‌ری جیهان، ده‌بێته هۆی ئارامی دڵه‌كان و سوكنابهخشی هه‌ستی خۆشه‌ویستان و كه‌سوكاری.
من له‌لایه‌ن خۆم و به‌نوێنه‌ری له ئه‌ندامانی به‌ڕێزی شوڕای ناوه‌ندی و خوشكان و برایانی ترم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به‌هۆی نه‌مانی ئه‌و زانا پایه‌به‌رزه سه‌ره‌خۆشی له زانایانی هێژا و خوێندكارانی ئایینی، خه‌ڵكی به‌شه‌ڕه‌فی فارس و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی ڕێزداری شێخ ده‌كه‌م و بۆ خوالێخۆشبوو، ڕه‌حمه‌ت و لێبووردن و فیرده‌وسی به‌رز و به‌رین و بۆ كه‌سوكاری سه‌بر و خۆڕاگری و پاداشی زۆر داوا ده‌كه‌م.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون
عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
٢٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢
بۆچوونه‌کان