سەرۆكی فەڕانسه هۆشداری دا بە توركیا كە هێرشەكانی دژ بە شەڕڤانە كوردەكان لە باكوری سووریا نابێت ببێت بە بیانویەك بۆ داگیركردنی وڵاتەكە و وتیشی: دەیەوێت ئانکارا لەگەڵ هاپەیمانەکانی هەماهەنگی بکات. هەفتەی ڕابردوو توركیا هێرشێكی ئاسمانی و زەمینی كردە سەر باكووری ڕۆژئاوای سوریا، كە تێیدا شەڕڤانانی یەپەگەی لە كانتۆنی عەفرین كردۆتە ئامانج، ئەمەش بەرەیەكی نوێی لە شەڕی ناوخۆی (7) ساڵەی سوریا دروست كرد و هەروەها پەیوەندییەكانی توركیای لەگەڵ هاوپەیمانانی ناتۆدا ئاڵۆز كرد.
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: ئەمریكا بە پشتیوانیكردن لە پەكەكە و پەیەدە هەم ئاسایشی توركیا هەم هاوكاری كۆنی نێوان ئەنقەرەو واشنتۆن ژەهراوی دەكات. (مەولوود چاوش ئۆغڵۆ) وەزیری دەرەوەی توركیا لە میانەی گفتوگۆیەكی خۆی لەگەڵ گۆڤاری لایف وتی: ئەمریكا بە پشتیوانیكردن لە پەكەكە و پەیەدە نەك هەر ئاسایشی توركیا كە هاوكاری كۆنی نێوان ئانکارا واشنتۆن ژەهراوی دەكات.
بیست و نۆهەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی هەمیشەیی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی حیزبەکانی ئاسیا(ICAPP)، به بەشداری سکرتێرە گشتییەکان و کەسایەتییە پلەبەرزەکانی ٤٠ حیزب و دامەزراوەی سیاسی له ٢٥ وڵاتی ئاسیایی و هەروەها بەرپرسانی ڕێکخراوە ناوچەیی و نێوتەوەییەکان له تاران بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوانیوەڕۆی چوارشەممە، 18ی ڕێبەندان، لە هەفتەی بیستەمی خولی دەستەدووی تۆپی پێی ئێراندا، یانەی سەرداری بۆکان پێشوازی کرد لە ئیستقلالی ئەهواز و یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەکەی بۆکان کۆتایی هات. بەو بردنەوەیە سەرداری بۆکان بە 34 خاڵ چووە ریزی چوار تیپی کۆتایی خولەکە و ئەگەر لە یارییەکانی داهاتوویدا سەرکەوتوو بێ، دەچێتە خولی دەستە یەکی ئێران. لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا نزیکەی 7 هەزار کەس لە هاندەرانی یانەی سەردار لە یاریگا ئامادەبوون.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی کۆچی دوایی ژمارێک لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی تاران ـ یاسووج، پەیامی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و خەم و هاوسۆزی خۆی سەبارەت بەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەربڕی.
ئەمینداری گشتیی جەماعەت له دانیشتنی هاوبەشی شۆڕای ناوەندی، لێژنەی جێبەجێکاری و هەروەها بەڕێوەبەرانی لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگاکان، جەختی کردە سەر گرینگی یەکڕیزی و یەکگرتوویی کەلتووری له ژێر تیشکی بەها ئیسلامییەکان و ئەم دیاردەیەی پێداویستییەک بۆ پێشەوایی ئۆمەتی ئیسلام لە قەڵەم دا.
جڤاتێک لە ژێر ناونیشانی «شوناسی گەلان و جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح» به بەشداری ئەمینداری گشتی و دەستەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی خاوەن ڕا و چالاکوانانی فەزای سایبێری جەماعەت ، ڕۆژی پێنج شەممه، 26ی ڕێبەندان لە بارەگای ناوەندی جەماعەت بەڕێوەچوو
دکتۆر لوقمان ستووده ئەندامی لێژنەی جێبەجێکاری جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، رٶژی چوارشەممە 2ی ڕەشەممە، لەگەڵ دکتۆر رەئووف قادری کارگێڕی گشتی پێشانگاکانی شاری ئافتاب دیدار و گفتوگۆی کرد.
به ئامادەبوونی بەرپرسی بریکاریی ناوەندی زانایانی جەماعەت و هەروەها بەرپرسی بریکاریی ناوەندی پارێزگای کوردستان، ڕۆژی دووشەممە 7ی ڕەشەممە، کۆڕێک بۆ ڕێزلێنان لە له ڕاهێنەرانی پەروەرده و هاوەسەرانیان بەڕێوە چوو.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb