بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوانیوەڕۆی چوارشەممە، 18ی ڕێبەندان، لە هەفتەی بیستەمی خولی دەستەدووی تۆپی پێی ئێراندا، یانەی سەرداری بۆکان پێشوازی کرد لە ئیستقلالی ئەهواز و یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەکەی بۆکان کۆتایی هات. بەو بردنەوەیە سەرداری بۆکان بە 34 خاڵ چووە ریزی چوار تیپی کۆتایی خولەکە و ئەگەر لە یارییەکانی داهاتوویدا سەرکەوتوو بێ، دەچێتە خولی دەستە یەکی ئێران. لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا نزیکەی 7 هەزار کەس لە هاندەرانی یانەی سەردار لە یاریگا ئامادەبوون.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی کۆچی دوایی ژمارێک لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی تاران ـ یاسووج، پەیامی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و خەم و هاوسۆزی خۆی سەبارەت بەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەربڕی.
ئەمینداری گشتیی جەماعەت له دانیشتنی هاوبەشی شۆڕای ناوەندی، لێژنەی جێبەجێکاری و هەروەها بەڕێوەبەرانی لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگاکان، جەختی کردە سەر گرینگی یەکڕیزی و یەکگرتوویی کەلتووری له ژێر تیشکی بەها ئیسلامییەکان و ئەم دیاردەیەی پێداویستییەک بۆ پێشەوایی ئۆمەتی ئیسلام لە قەڵەم دا.
جڤاتێک لە ژێر ناونیشانی «شوناسی گەلان و جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح» به بەشداری ئەمینداری گشتی و دەستەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی خاوەن ڕا و چالاکوانانی فەزای سایبێری جەماعەت ، ڕۆژی پێنج شەممه، 26ی ڕێبەندان لە بارەگای ناوەندی جەماعەت بەڕێوەچوو
دکتۆر لوقمان ستووده ئەندامی لێژنەی جێبەجێکاری جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، رٶژی چوارشەممە 2ی ڕەشەممە، لەگەڵ دکتۆر رەئووف قادری کارگێڕی گشتی پێشانگاکانی شاری ئافتاب دیدار و گفتوگۆی کرد.
به ئامادەبوونی بەرپرسی بریکاریی ناوەندی زانایانی جەماعەت و هەروەها بەرپرسی بریکاریی ناوەندی پارێزگای کوردستان، ڕۆژی دووشەممە 7ی ڕەشەممە، کۆڕێک بۆ ڕێزلێنان لە له ڕاهێنەرانی پەروەرده و هاوەسەرانیان بەڕێوە چوو.
دووهەمین دانیشتنی کۆنگرەی چوارەم به بەشداری ئەندامانی کۆنگره سەر لە بەیانی ئەمڕۆ -پێنجشەممە، 10ی ڕەشەممە- لە بارەگای ناوەندی جەماعەت بەڕێوە دەچێ.
دانیشتنی دووهەمی چوارەمین کۆنگرەی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ڕۆژی پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردوو، ڕێکەوتی 10ی ڕەشەمەی 1396ی هەتاوی، به بەشداری ئەمینداری گشتی، بەرپرسانی ناوەندی و پارێزگاکان و نوێنەرانی سەرجەم شار و باژێڕەکانی وڵات، له بارەگای ناوەندی جەماعەت لە تاران بەڕێوە چوو.
راستگۆ محەمەد بەختەوەری ئەو حاڵەتە دەرونیەیە كە بەدرێژایی مێژوو مرۆڤەكان لە هەموو سەردەم و جوگرافیا جیاوازەكاندا هەڵوەدای بوون، و هەریەكە بەجۆرێك هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرترین بڕ و ڕێژە لە بەختەوەری داوە و هەموو كۆشش و تەقالا و ماندوبونێكیان بۆ ئەوە بووە بگەن بە خۆشبەختی، چونكە دەتوانین بڵێین لەبنەڕەتدا عیبرەت لە ژیان خۆشبەختی و ئاسودەیی و ئارامی ڕۆحی و سكونەتی دڵە.
سالار محەمەد چاودێرانی سیاسی رایدهگهیهنن، لهشكركێشی توركیا بۆسهر عهفرین، دهرئهنجامی سیاسیهتی داخراوى ئهو وڵاتهیه، و كورد ههمیشه لهگهڵ ئاشتی بووه. 50رۆژه لهشكركێشی توركیا بۆسهر عهفرین بهردهوامه، و بههۆى هێرشهكانی ئهو وڵاتهوه زیاتر له 200 هاوڵاتی مهدهنی شههیدبوون. عەلی كەریم، سەرۆكی ئینستتیوتی كوردستان بۆمافەكانی مرۆڤ، بەخەندان-ی ڕاگەیاند، "ئەوهێرشە ناڕەواییەی كەكراوەتە سەرعەفرین، دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵەو داخراوی توركیایە، لەبەرامبەر پرسی كورد".
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل