یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆنامەنووسی کوردی کە لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو، به هەڵبژاردنی باشترین شانۆنامەکان، کۆتایی هات.
هێزەکانی پۆلیسی ئەمنیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی تاران، بە جێگیربوون لە دەوروبەری مزگەوتی سونەمەزهەبی ڕەساڵەت لە تاران، نەیانهێشتت لەو مزگەوتە نوێژی جەژن بەرپا بکرێ.
سوننەمەزهەبەکان لە زۆربەی ئەو شوێنانەی وا جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بەڕیوەیان دەبا، نوێژی جەژنی قوربانیان بەرپا کرد. به پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، لە زۆربەی ئەو شوێنانە بە هۆی کەمی جێگا و پێشوازی و بەشداری بەرچاوی نوێژخوێنان، ڕێوڕەسمی خوێندنی نوێژی جەژن زیاتر لە جارێک بەڕێوە چوو.
مزگەوتەکانی سادقیه، نوور لە شارۆچکەی قودس، مزگەوتی نووری کەرەج و مزگەوتی وەحیدیە، شوێنگەلێک بوون کە تێیاندا نوێژی جەژن خوێندرا.
ڕێوڕەسمێک بۆ پێدانی بڕوانامە(ئیجازەنامە) به 12 کەس لە فەقێیانی زانستە ئایینیەکان، ڕۆژی چوارشەممە 4ی ڕەزبەر لە قوتابخانەی شەمسولعارفین لە گوندی نەجاری پاوە بەڕێوە چوو.
بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، بە گوێڕەی پاوەپرێس، ڕێوڕەسمەکە بە ئاماەبوونی پێشەوایان و زانایانی ئایینی و جەماوەرێک لە خەڵکی ئاسایی بەڕێوە چوو کە لەودا 12 کەس لە فەقێکانی قوتابخانەی شەمسولعارفینی گوندی نەجار، بڕوانەمەیان پێدرا و ئیزنی وانەگوتنەوە و بڕیاردان لەسەر بابەتە شەرعییەکانیان وەرگرت.
یەکێتیی جیهانی زانایانی ئیسلام، ڕۆژی چوارشەممە، رێکەوتی 16ی خەزەڵوەری1397ی هەتاوی، زانای مەراکێشی، دکتۆر ئەحمەد ڕیسوونی وەک سەرۆک و جێنشینی دکتۆر یۆسف قەرزاوی هەڵبژارد. هەڵبژاردانەکە پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی گشتیی یەکێتی، لە کۆنگرەی پێنجەم لە ئیستامبۆڵ بەڕێوە چوو.
كۆڕێك لهژێر ناوی «كاروان قرانی ندای رحمت» شهوی چوارشهممه ١١ی جۆزهردانی ١٤٠١، دوای نوێژی خهوتنان له مزگهوتی جامیعی شێخ موحهممهد قورهیشی شاری ههشجین سهر به پارێزگای ئهردهبیل به ئامادهبوونی بهرپرسانی شار و قوڕئانخوێنی ههڵكهوتهی وڵات بهڕێوه چوو.
شێخ سەید "فاڕووق گیلانیزادە" کە دەبێتە یەکێک لە نەوەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهریی شەمزینان، ڕۆژی شەممە، 29ی بەفرانبار، لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە لە پێگەی فەرمی زانکۆی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، "پڕۆفیسۆر عەبدوڵڵا سەلیمی" توانی بە بەدەستهێنانی پلەی دووهەم لە بواری زانستە بنەڕەتییەکان، شانازێکی تر بۆ کوردستان و کۆمەڵگای سوننەمەزهەبی ئێران تۆمار بکات.
کۆڕی زانیاریی زانستە پزشکییەکان هەموو ساڵێک ڕێز لە لێکۆڵەڕان و زانستوانانی هەڵکەوتووی بوارگەلی جۆراوجۆری زانستی دەگرێ و سەرترینی ئەو کەسایەتییە زانستیانە هەڵدەبژێرێ کە کار یا بەرهەمێکی ناوازە و جیاوزیان ئاراستە کردبێ.
بە پێێ ڕاپۆڕتێک کە لە ماڵپەڕی یۆرۆنیوزاد بڵاو کراوەتەوە؛ یوارم ڤان کلاڤێرن(Joram Van Klaveren)، سیاستەوانی تەمەن چل ساڵی خەڵکی هولەند(Netherlands) کە پێشتر نوێنەری پارتی ڕاستڕەوی هولەند بووە، ڕایگەیاند کە لە کاتی لێکۆڵێنەوە بۆ نووسینی کتێبێک بە مەبەستی دژایەتیکردنی ئیسلام، بۆچوونی گۆڕا و باوەڕی بە ئیسلام هێنا.
خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا حوسەین نادری یەکێک لە زانایانی گەورە و خواناسی ناوچەی هەورامانات و خەڵکی قۆری قەڵای جوانڕۆ، لە تەمەنی 80 ساڵی لە زێدەکەی خۆی ماڵاوایی لە دونیای فانی کرد.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb