مامۆستا عەبدولعەزیز عەبدی (مامۆستا ڕەزا)، پاش بەخشینی حوکمی دوو ساڵ دورخستنەوە لە شاری ورمێ لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایان، ڕۆژی 8ی بەفرانبار بۆ زێدەکەی خۆی ده‌گەڕێتەوە.
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، 23ی ڕێبەندان، لەگەڵ دکتۆر عەلی شەمسی بورهان له بارەگای ناوەندی جەماعەت دیدار و گفتوگۆی کرد.
کۆنفڕانسی(فقه و قرآن) لە ڕوانگەی ئاوەزمەندی (فقیه) کوردستان، سەبارەت به ڕاڤه و شرۆڤەی بیروڕاکانی پرۆفیسۆر موستەفا زەڵمی، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 30ی خاکەلێوە، له زانکۆی پەیامی نووری شاری سەقز بەرێوە چوو.
بە هۆی ڕوودانی لافاو لە گوندی پەسوێ منداڵێکی تەمەن سێ مانگه گیانی لە دەست دا. به پێی هەواڵی هەواڵنێری ئیسلاح ویب، تەرزە و باران له چیاکانی دەوروبەری گوندی پەسوێی سەر بە شاری پیرانشار، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ- 5ی جۆزەردان – لافاوێکی گەروەرەی لەو ناوچەیە لێکەوتەوە.
دکتۆر محەممەد ساڵح ئیبراھیمی ناسراو بە «شەپۆل»، شاعیر، نووسەر، ڕۆژنامەوان و لێكۆڵەری ناسراوی کورد، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە، 5ی جۆزەردان، لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە تاران كۆچی دوایی كرد.
بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، دکتۆر ئیبراهیمی، ساڵی 1312ی کۆچی –هەتاوی، له شاری مھاباد لە دایك بووە و خوێندنی سەرەتاییشی ھەر لەوێ تەواوكردووە، مامۆستا شەپۆل خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرای زمان و ئەدەبیاتی عەرەب بووە و بە ماوەی چەندین ساڵ لە زانکۆ نێوبەدەرەوەکانی ئێران وەک زانکۆی تاران دەرس و وانەی گوتۆتەوە.
سی و سێهه‌مین پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی كتێبی تاران به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا دوو ساڵ داخراو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ٢١ی گوڵانی ١٤٠١ ده‌ست به‌كار بۆوه.
نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە مزگەوت و نوێژگەکانی تاران، سەرەڕای هەبوونی هەندێک بەربەست و نەبوونی جێ‌وڕێی پێویست و شوێنی شیاو و بەئەندازە، به بەشداری بێ وێنە و چاوەڕواننەکراوی نوێژخوێنانی سوننەمەزهەبی خەڵک و دانیشتووی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
«ڕه‌ئووف ئازه‌ری» له سه‌رده‌شت به پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی له به‌شی گه‌نجان «مه‌حفووز ئه‌دوایی» له هه‌ورامان به پڕۆژه‌ی چاڵه‌به‌فر له به‌شی ئاودا پله‌ی یه‌كه‌می خه‌ڵاتی خۆڕاگریی گلووبی ئێران – ئۆسكاری خۆڕاگر- یان به‌ده‌ست هێنا.
عوسمان موحهممهدپهرهست، مامۆستای مۆسیقا و ژه‌نیاری به‌ناوبانگی دووتار ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی (٢٩ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠١) له ته‌مه‌نی ٩٤ ساڵیدا له خهواف، له شاره‌كانی سه‌ر به پارێزگای خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی كۆچی دوایی كرد.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 4ی گەلاوێژ، بە بەشداری ژمارێکی زۆر لە هۆنەرمەندان، هۆگران و بەرپرسانێک وەک ئەندامانی شۆڕای شار، بەڕێوەبەری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و هەروەها بەڕێوەبەرێ ئیدارەی میرات و کەلەپووری فەرەهەنگی و بەرپرسانی نووسینگەی نوێنەری بۆکان، کۆڕی پەردەلادان لەسەر پۆستێر و قەوارەی یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆنامەنووسیی کوردی، لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb