عوسمان موحهممهدپهرهست، مامۆستای مۆسیقا و ژه‌نیاری به‌ناوبانگی دووتار ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی (٢٩ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠١) له ته‌مه‌نی ٩٤ ساڵیدا له خهواف، له شاره‌كانی سه‌ر به پارێزگای خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا موحهممهدپهرهست هه‌ر له مناڵییه‌وه هۆگری دووتار بوو و فێربوونی ژه‌نینی تاری له ته‌مه‌نی ١٠ ساڵییه‌وه ده‌ست پێ كرد.
ئه‌و دووتارژهنهره به‌ناوبانگه له كاری خێرحوازی و دروستكردنی قوتابخانه زۆر چالاك بوو و له‌و بواره‌وه نیشانی باڵوێزی سازكه‌ری قوتابخانه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكی كۆمه‌ڵگای خێرخوازی قهتابخانهسازكردنی وڵاته‌وه پێ به‌خشرا.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسنا یه‌كه‌م كاشی هه‌رمانی خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی له ڕاستای پاراستنی میراتی ده‌ستلێنه‌دراوی وڵات له لایه‌ن بنكه‌ی گشتیی میراتی فه‌رهه‌نگیی خوڕاسانی ڕه‌زه‌وییه‌وه له‌سه‌ر ده‌رگای ماڵی عوسمان موحهممهدپهرهست هه‌ڵواسرا.
موحهممهدپهرهست ئوستووره‌ی موسیقای مه‌قامیی ناوچه‌ی خوڕاسان بوو كه ده‌كرێ له پارچه موسیقای «نوایی» وه‌ك مانگارترین به‌رهه‌می ئه‌و نێو ببرێت.
ئیسلاح‌وێب به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ئه‌هلی سوننه‌ت، عوسمان موحهممهدپهرهست، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی ئه‌هلی سوننه‌تی خوڕاسان ده‌كا.
بۆچوونه‌کان