كۆڕێك له‌ژێر ناوی «كاروان قرانی ندای رحمت» شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ١١ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١، دوای نوێژی خه‌وتنان له‌ مزگه‌وتی جامیعی شێخ موحه‌ممه‌د قوره‌یشی شاری هه‌شجین سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌رده‌بیل به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی شار و قوڕئانخوێنی هه‌ڵكه‌وته‌ی وڵات به‌ڕێوه‌ چوو.

ئه‌و كۆڕه‌ به‌ هه‌وڵی بنكه‌ی ئه‌وقاف و ڕێكخراوه‌ی بانگه‌شه‌ی ئیسلامی و هاوكارانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ به‌شێك له‌و كۆڕه‌ حاج ئاقا ڕه‌مه‌زانی پێشنوێژ و وتارخوێنی شاری هه‌شجین وتارێكی سه‌باره‌ت به‌ فه‌زیله‌ت و گه‌وره‌یی و پێگه‌ی قوڕئان له‌ به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ پێشكه‌ش كرد.

له‌ درێژه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌، قوڕئانخوێنی بانگهێشتكراو چه‌ند ئایه‌تێكی له‌ قوڕئانی پیرۆزی خوێنده‌وه‌.

هه‌شجین له‌ شاره‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌رده‌بیلی ئێرانه. شاری هه‌شجین ناوه‌ندی به‌شی خورش‌ڕوسته‌می شاری خه‌لخاڵ هه‌ڵكه‌وتوو له‌ پاریزگای ئه‌رده‌بیله.