إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  •  

     

    یەکێک لە گرنگترین شتەکان بۆ مرۆڤەکان بەگشتى، باووڕداران بەتایبەتى، ئەوەیە کە لە فەلسەفەی مەبەستى بابەتەکان تێبگات، بزانێ مەغزاو کرۆکى ئەو بابەتە چۆنە، بۆ چییە؟ زۆر پێویستە کە ڕواڵەتی ڕووکارى بابەتەکان ناوەڕۆک، ئەسڵى کرۆکەکەیمان بیر نەباتەوە، ناکرێ سەرقاڵبوونمان بە شکڵ، شێوازو لایەنە فیقهییەکەى بەندایەتى، عیبادەتێک، فەلەسەفە، مەبەست وناوەڕۆکى بەندایەتییەکەمان لەبیر بباتەوە، بۆ نموونە هێندەسەرقاڵ ببین بە چۆنیەتى وەستان و دەستگرتنی هەیئەتەکانەوە، کە لەبیرمان بچێتەوە لەبەردەم چ زاتێکدا وەستاوین، چى دەڵێین، چەنێک لە ماناى ئەو وشانە تێدەگەین کە دەیانڵێین.

    نووسه‌ر:
    مودریك عه‌لی عارف
  • دین شتێكەو دینداری شتێكە، دینداری كردن بەشێكە لە دین‌و هیچ كەسێك ناتوانێت ببێتە تەواوی دین‌و پیرۆزی‌و ڕاستییەتی ڕەهای دین بۆ خۆی ببات، بەس دەكرێ‌ كەسێكی دیندار بێت‌و بەشێك لە حەقیقەتی دین لەودا ڕەنگبداتەوە‌و بەشێك لە داخوازییەكانی دین لەخۆیدا بەرجەستە بكات.

    نووسه‌ر:
    مودریك عه‌لی عارف
  • ئەم خەمە، دەبێ خەمى هەمووان بێ!

    مرۆڤ کاتێک کامڵ و سەنگین و ڕێزلێگیراوە، کە خاوەنى دڵ و ویژدانێکى زیندوو بێت، دڵێک کە بە خۆشى و ئاسودەیى ئەوانى دیکە خۆشحاڵ و بە ناخۆشى و خەم و ئازارەکانیان پەرێشان و دڵگران بێت، دڵێکى هەبێ کە وەک مەنجەڵ و قازانێک کوڵ بدات بۆ خەم و حەسرەت و ئازارەکانى ئەوانیتر، ویژدانێک کە بە بچوکترین ستەم و چەوساندنەوە و خەم و حەسرەتى هاونیشتیمانییەکانى و ئەوانى دیکە ببزوێ و بهەژێ و ئازارى پێبگات،

    نووسه‌ر:
    مودریك عه‌لی عارف
  • مرۆڤ کاتێک کە مناڵە، هەمیشە خەون بە گەورەبوون و گەورەییەوە دەبینێت و پەلەیەتى بۆ گەورەبوون و هەوڵى بۆ دەدات، تەنانەت هەموو ئەو ڕێگە و میکانیزمانە دەگرێتەبەر کە وادەزانێت دەبنە هۆى گەورەبوونى، بۆیە دەبینین کاتێک دایک و باوکێک بە مناڵەکەیان دەڵێن: (نان و خواردنى زۆر بخۆی زوو گەورە دەبیت، ئەگەر زوو بخەویت زوو گەورە دەبیت وهتد..) ئەویش بەگوێیان دەکات و دەیەوێ و بەو شێوەیە بە ئاوات و خەونە گەورەکەى بگات، کە گەورەبوونە.

    نووسه‌ر:
    مودریك عه‌لی عارف
  • بەسەرهاتێکى واقیعییە، کە هەموو (16/3)یەک زامە ساڕێژ نەبووەکانى دڵم دەکولێنێتەوە.

    تازە بە تازە بەفر و چلورەى گوێسەبانەکان توابوونەوە و نێرگز و گوڵاڵە سورەش بەحاڵ چرۆیان کردبوو و سەریان لە ڕوومەتى سەوز و تەڕى زەوى دەرهانیبوو، چەند ڕۆژێکى کەمبوو چیاى (شنروێ)ى پشت هەڵەبجە و شاخەکانى هەورامان و (کەمانگەرا) و (شرام) بەفر و تاراى سپى (بوکێنى)یان لەسەر ڕوومەتیان لادابوو،

    نووسه‌ر:
    مودریك عه‌لی عارف
  • لەپێناو بێدارییەکى ئیسلامى بەتینتر و ئاشتەوایى ڕەوتە ئیسلامییەکاندا

    پزیشک تاوەکو دەرد و نەخۆشى نەبینێ و نەدۆزێتەوە، ناتوانێ و گونجاو نییە چارەسەر دەستنیشان بکات، تا لە جەستەیەکدا برینێک نەبێت پێویست بە ساڕێژکردن ناکات، تاوەکو هەڵەیەک ئەنجام نەدرێ نابێ پەنا بۆ تەمێکردن ببرێت، تا کەسێک تاوانێک ئەنجام نەدات، نابێ کەسێک دەستگیر بکرێ یان سزاى بەسەردا بسەپێنێ.

    نووسه‌ر:
    مودریك عه‌لی عارف
  • سەراپاى مانگى مەولود بەگشتى و ڕۆژى دوانزەى ڕەبیعولئەووەل بەتایبەتى، کە ڕۆژى لەدایکبوونى خۆشەویسترین و نزیکترین بەندەى خوایە، وەرزى گەشانەوەى ڕۆح و بووژانەوەى دڵ و پتەوکردنى باوەڕ و خزمەتکردنى درەختى ئیمانە، وەرزى گەڕانەوەیە بۆ ڕۆژێکى بێ وێنە لە لاپەڕە پڕ لە سەروەرى و زێڕینەکانى مێژووى مرۆڤایەتى، وەرزى ئاشتبوونەوەیە لەگەڵ بەدیهێنەرى ئەرز و ئاسمان و خواى میهرەبان و خۆشەویستەکەى خوادا(ص)، مانگى مەولود وەرزى خۆدزینەوەیە لە گوناهو تاوان و کەمتەرخەمى،

    نووسه‌ر:
    مودریك عه‌لی عارف
  • گەلى کورد سامان و سەرمایەى زۆر و فراوانى ماددى و مەعنەوى هەیە، سەرمایەگەلێک کە بە بەشێکى کەم لەو سەروەت و سەرمایانە، گەلانى دیکە زۆر شانازى بە خۆیان و زمان و نیشتیمان و نەتەوەکەیانەوە دەکەن، لەوەش زیاتر ئەو سەرمایانە دەکەنە هۆکارێک بۆ پێشکەوتن و گەشەکردنى نەتەوە و نیشتمانەکەیان و پێشبڕکێ لەگەڵ گەل و نەتەوەکانى دیکەدا، لە گرنگترینى ئەو سامان و سەرمایانەش، بریتین لە (کەسایەتى)یەکان و هەڵکەوتەى جوگرافى و (سروشتى نیشتیمان)ى ئەو نەتەوەیە.

    نووسه‌ر:
    مودریك عه‌لی عارف
  • هەر یەکێک لەو عیبادەت و بەندایەتییانەى کە خواى گەورە و تاکە (مەعبود)ى حەق، فەرزى کردووە لە سەر بەندە (عابید) و خواپەرستەکانى، دوو ڕەهەندى زۆر گرنگ و پێویستیان تێدایە، کە بریتین لە لایەنى ڕووکار و ناوەڕۆک، کە دەبێ وەک پێویست و بەو چەشنەى کە خواى گەورە داواى دەکات و پێغەمبەرى خۆشەویست() ڕوونى کردووەتەوە ئەنجام بدرێن، ئێمە لێرەدا ـ تەنها وەک نموونەیەک ـ یەکێک لەو عیبادەت و بەندایەتییانە هەڵدەبژێرین و قسەى لەسەر دەکەین،

    نووسه‌ر:
    مودریك عه‌لی عارف
  • بۆنە و ساڵیادى گرنگ و هەمیشە زیندووى سەرى ساڵى کۆچى و یادى هیجرەتى پێغەمبەرى خۆشەویست ـ درودى خواى لێبێت ـ بۆنەیەکە هەمیشە و بەردەوام پێویستى بە وردبوونەوە و لێکۆڵینەوە و لەسەر وەستان و هەڵوێستە لەسەرکردن و پەند لێوەرگرتنە، بۆنەیەکە دەریایەک سەروەرى و لێبڕان و کۆڵنەدان و خەمخۆرى و پەرۆشى و خواپەرستى و بۆخوا لێبڕانى یەکتاپەرستان و خواویستانمان بیر دەخاتەوە،..

    نووسه‌ر:
    مودریك عه‌لی عارف