إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • "پێشکەشە بە هەموو ئەوانەى شەرەفى زیارەتى کەعبە و بەیت و ڕەوزەیان پێ دەبەخشرێ"

    هەموو تامەزرۆیانى زیارەتى کەعبە و بەیت و شەیدایانى مەدینە و ڕەوزە، لەم وەرزى حەج و لەم ساتى تۆرانى دڵ لە دونیا و ئاشتبوونەوە لەگەڵ ئاسماندا، لەگەڵ حەزرەتى "بێخود"ى شاعیر و بە دڵێکى تامەزرۆیانەوە، سکاڵاى دڵ دەبەینە حزوورى حەزرەتى بارى و لە مەملەکەت و فەسڵى "زمانپژانى نزادا" دەڵێین:

    نووسه‌ر:
    مودریك عه‌لی عارف
  • مەسەلە و پرسى دەعوە و بانگەواز و کارکردن بۆ ئیسلام و جوهد و خەبات لە پێناوى دەستخستنى ڕەزامەندى خوادا ـ کە لە ڕاستیدا کارکردنە بۆ خودى مرۆڤ خۆى، چونکە دواجار هەمووى لە بەرژەوەندى خودى مرۆڤەکە خۆیدایە و بە ئەنجامدان یاخود ئەنجامنەدان و کەمتەرخەمى کردن تێیدا هیچ سود و زیانێک بە خوا ناگەیەنێت ـ بابەت و پرس و ئەرکێکە پێویستە ماندوو نەبین لێى، چ لە باسکردن و دووبارەکردنەوەى،

    نووسه‌ر:
    مودریك عه‌لی عارف
  • پێشکەشە بەو ئازیزانەى کە لە (میحنەت)دا ئارامگر و لە (مینحە)شدا سوپاسگوزارن.

    خوایەگیان! ئەى میهرەبانێک کە تروسکەى میهرەبانیت بەخشیوەتە میهرەبانان! میهرت ببەخشە بەو بەندانەشت کە تینووى قومێک لە میهرى گیانبەخشتن،..

    نووسه‌ر:
    مودریك عه‌لی عارف
  • زانا و موفەسیر و خەباتگێڕى خواناسى نەتەوەدۆست، ئەدیب و شاعیرى زمان شیرین و هەست ناسکى ئیمان قاییم، کاک (ئەحمەدى موفتى زادە)ى خاوەنى دڵى لێوانلێو لە مەعنەوییەت و ویژدانى زیندوو، ڕەحمەتى خواى لێبێت و خوا بیخاتە مەقامەکانى (فیردەوس) و (عیللیین)ەوە، چەندین شیعر و پەخشان و هۆنراوەى لەبارەى بۆنە و یادە ئیسلامییەکان بەگشتى و مانگى پیرۆزى ڕەمەزانەوە هەیە، کە شیاوى خوێندنەوە و سەرنجدان و لەسەر وەستانن.

    نووسه‌ر:
    مودریك عه‌لی عارف
  • ئیلاهى! ئەى حەبیبە تەنیاکەى دڵ و ئەى ئەنیس و هەمدەمى دڵەى تینوو! بەم زمانى نزایە و بە دڵێکى پڕ لەتکاوە، حەبیبانە و دەردەدارانە دێمە دیوانى پڕ لە"ود"و مەحەببەتت و هاناى نیازمەندیم دێنمە دیوانى بە ئەمانت.

    مەعبودا! خواست و نیازى من: ناز و نەوازشى تۆى بێ نیازى نیازکێش و کەریمى میهرەبانە.

    نووسه‌ر:
    مودریك عه‌لی عارف
  • مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان وێستگه‌یه‌كی گرنگ و بایه‌خداره‌ بۆ خۆ نوێكردنه‌وه‌ و به‌خۆداچوونه‌وه‌، ڕه‌مه‌زان ڕۆحێكی بزوێنه‌ر و نه‌فخه‌یه‌كی پاكی ژێنه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ژیانه‌وه‌ و بوژانه‌وه‌، ڕه‌مه‌زان هه‌ناسه‌یه‌كه‌ بۆ زیندووبوونه‌وه‌ و بڕست و توانایه‌كی فراوانه‌ بۆ هه‌ستانه‌وه‌، ڕه‌مه‌زان ده‌رگایه‌كی كراوه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خوای میهره‌بان و هه‌لێكی زێڕینه‌ بۆ ته‌وبه‌ و په‌شیمان بوونه‌وه‌،

    نووسه‌ر:
    مودریك عه‌لی عارف