بسم الله الرحمن الرحیم «تَعالَوْا إلى كَلِمةٍٍ سَواءٍ بَينَنَا وَبَينَكُم» (ئالی عیمڕان/٦٤)، وەرن بەدەم پرەنسیپە مرۆیی و ڕەوشتییە هاوبەشەكانەوە، وەرن بۆ گفتوگۆ و ڕەتكردنەوەی دەمارگیریی و ڕقلێبوونەوە و سوكایەتیكردن بە هەر كەسێكی تر.
سەرۆكی فەڕەنسا ماكرۆن و گەلی شارستانیی وڵاتی فەڕەنسا، سەرۆكانی جیهان، سیاسەتەمەدار و بیرمەندان و ڕاگەیەندكاران، سڵاوێكی جوان و چاك و پڕ لە ئاشتیتان لەسەر بێت...
بۆ ئەوەی دڵت دامەزراو بێت لەسەر خۆشویستنی پێغەمبەرەكەت (دروودی خودای لەسەر بێت)، خۆت پابەند بكە بەم ڕێنماییانەی خوارەوە:
١- كاتێ دروود و سەڵەوات لەسەر پێغەمبەر دەدەیت، زمانت لەسەر ئەوە ڕابهێنە كە دەبێ خۆشەویستی ئەو ڕابەرە تێكەڵ بە دڵت ببێت، كردەوەكانیشت ڕاستگۆیی ئەو خۆشویستنهت بسەلمێنن.
٢- بەئاگایی و هەستۆكیی ڕەفتارت ڕاستگۆترین بەڵگە بێت لەسەر خۆشەویستیت بۆی، كەواتە با بە شێوەی پراكتیكی پابەندبوونت بە ڕەوشتەكانی پێغەمبەرەوە (دروودی خودای لەسەر بێت) تیاتدا دەربكەون.
بۆچی دەبێت ئێوە بێن بڕیار بسەپێنن بەسەر موسوڵماناندا كە نابێت داببڕێن لە كڕینی شمەك و كاڵای فەڕەنسی؟ ئەی بۆچی خۆتان مافی وەرگرتنی بڕیارتان نییە بە داننان بە مافی كەسێتیدا؟
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بەپێی ئەو هەواڵانە كە لە ڕاگەیاندندا بڵاو كراونەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێ: «بانگەشەكردن بۆ دابڕان بە نەكڕینی شمەك و كاڵای فەڕەنسی كارێكی گاڵتەجاڕیی و بێهودەیە، دەبێت دەستبەجێ بوەستێنرێ».
ئەقڵی كەسی سیاسی تاكڕەو جۆرەها ئێش و ئازار بەرهەم دێنێت و خۆی لەم دیمەنانەدا دەبینێتەوە:
1- هێرشكردنە سەر پیرۆزییەكان و ئایینی ئەوانیتر، ئەوەش بە مەبەستی دواخستنی هەرجۆرە چاكسازییەكی ڕاستەقینە كە شایستەی بەرپابوونە، هاوكات بۆ داپۆشینی شكستەكانی خۆیەتی.
2- گۆڕینی دید و ئاراستەی خەڵكی بەرەو ئەو كێشە و گرفتانە كە مۆركی بڕیار و حوكمی لە قوتوونراویان هەیە، واتە حوكمدانی پێشوەختە بە مەبەستی ساختەكردنی هۆشیاریی و بۆ چەسپاندنی نەفامیی و نەزانیی.
بەڕێز سەرۆک ماکرۆن:
پاش سڵاو...
نیگەران مەبە لەسەر ئایندەى ئایینەکەمان، ئیسلام ڕۆژێک لە ڕۆژان پشتى بە یارمەتى دەسەڵات نەبەستووە، شمشێریشى بەڕووى نەیارانیدا بەرز نەکردووەتەوە تا لەو ڕێگایەوە ئاڵا و دروشمى خۆى بسەپێنێ...
ئیسلام بریتییە لە کۆمەڵە ڕاستییەکى گەردوونى نەمر، چارەسازە بۆ ئەو کێشە و گرفتانە کە دەسەڵات و فەرمانڕەواکان نهتوانن لە چارەسەرکردنیان... ئیسلام ئایینى خوایە، نە سیستمێکى فەرمانڕەواییە پشت بە خوو و حەز و ئارەزووى دەنگدەران ببەستێ، نە هۆشیاریى و بێداریى جەماوەریش ساختە دەکات...
ئەگەر سەیرى خۆمان و دەوروبەرمان بکەین دەبینین کە نیعمەتەکانی خواى گەروە بەلێشاو رژاوە بەسەرماندا، لەناو جەستەى خۆمان و لەدەرەوە و لەناو ماڵەکانماندا و لە ئاسمانەکان و زەویدا،
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل