ئەگەر سەیرى خۆمان و دەوروبەرمان بکەین دەبینین کە نیعمەتەکانی خواى گەروە بەلێشاو رژاوە بەسەرماندا، لەناو جەستەى خۆمان و لەدەرەوە و لەناو ماڵەکانماندا و لە ئاسمانەکان و زەویدا، نیعمەتەکانى خوا کە لە ژمارە نایەت لە هەموو لایەکەوە چواردەوری داوین، هەموو ئەم نیعمەتانە بۆ ئەوەیە کە مرۆڤ خۆشبەخت بێـت لە دنیاو لە دواڕۆژدا . 

خواى گەورە باسى لە ئەم نیعمەتانە کردووە و ناویان دەهێنێت ئەمانەش لەناو جەستەى خۆماندا بن وەک چاو و گوێ و عەقڵ، یان باس بێت لە جوانى جەستەو لەش و لارى مرۆڤ، هەروەها ئەندامە سەرسوڕهێنەر و پڕ وردەکاریەکانى، هەروەها ئەوەش کە خواى گەورە رۆژ و مانگ و باو هەموو بونەوەری خستۆتە خزمەت مرۆڤ و لەپێناو ژیان و خۆشگوزەرانی ئەودا دروستی کردووە ئەمانەش هەموویان شایەنی سوپاسگوزارین لەلایەن خواى گەورەوە .

خواى گەورە فەرمانمان پێ دەکات کە سوپاسگوزاربین «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ وَاشْكُرُوا لِلَّهِ إِنْ كُنْتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ» ئەی ئەوانەى کە باوەڕدارن لەو شتە باشانە بخۆن کە بۆمان ناردوون وە سوپاسگوزارى خوا بکەن ئەگەر ئێوە تەنها ئەو دەپەرستن. خواى گەورە بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە ئەم نیعمەتانە تاقیکردنەوەن هەروەک نەبوونی نیعمەتیش هەرتاقیکردنەوەیە «وَنَبْلُوكُمْ بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً ۖ وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ»، خواى گەورە لەسەر زمانى یەکێک لە پێغەمبەرانیش دەفەرموێت : «هَٰذَا مِنْ فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ۖ وَمَنْ شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ»، کوفر لێرەدا بەرامبەر سوپاس گوزارییە، لێرەشدا تەنها مەبەست پێی بێ ئیمانى نییە، تەنها بەڵکو لوتکەى کوفرە، ئەویش کوفر کردنە بەنیعمەت، هەست نەکردنە بەو نیعمەتانەى کە خوا بە مرۆڤی بەخشیوە. هەروەها بەکارنەهێنانی نیعمەتەکانە بۆ ئەو شتانەى کەبۆی دروست کردووە. سوپاسگوزارى لە سێ لایەنی سەرەکی‌یەوە دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە خواى گەورە لە زۆر ئایەتدا باسی کردووە، سوپاسگوزارى بە ئەم سێ مانایە زۆرکەم لەبەندەکانی ئاگادارن پێی، خواى گەورە دەفەرموێت «وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ»، بەڵام زۆربەی خەڵک سوپاسگوزار نین، هەروەها خواى گەورە باس لە بەندە باوەڕدارەکانیش دەکات‌و دەفەرموێت کەمێک لەئەوانیش بەراستی سوپاسگوزارى خوان، «و قلیل من عبادی الشکور».

کەمێک لەوانەش کە باوەڕدارو مسوڵمانن بەڵام وەک پێویست سوپاسی خوا ناکەن بەپێی ئەو سێ جۆرەی کە هەیە.

خواى گەورە دەفەرموێت «لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ ۖ وَلَئِنْ كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ»، لە کاتێک کە باوەڕدار بەڕاستی سوپاسگوزارى خوا دەکات بە پێی سوننەتەکانى خۆی نیعمەتەکانى لەسەر زیاد دەکات، ئەم نیعمەتانەش ئەگەر تایبەت بێت بەتاکەکە خۆی لەڕوی دەرەوەو ناوەوە، یان ئەو نیعمەتانەن کە تایبەتن بە کۆمەڵ و ئوممەت، یان ئەو نیعمەتانەی تایبەتن بە دەوڵەت و کۆمەڵگەى مەدەنی ، بەڵام ئەگەر «و لئن کفرتم»، ئەگەر کوفرتان کرد کوفر لە عەقیدەدا، یان کوفر بە نیعمەت، هەروەها بەکارنەهێنانى نیعمەتەکان بۆ ئەو مەبەستەی کە بۆی دروست کراوە، ئەمانەش خواى گەورە بەڵێنی پێداون کە سزاى سەخت وەردەگرن. خواى گەورە فەرمانمان پێ دەکات کە سوپاسگوزار بین ئەوەش نەک تەنها بەو وتە : «إعملوا آل داود شکرا» کار بە شوکرانە بژێری نەوەى داود بکەن ، ئەمە تەنها نابێت بەو وتە بووترێت، بەڵکو سەرەڕای گرنگی وتەکە، سوپاسگوزارى دەبێت سەرەتا لەناو دڵدا پێگەیەکی تایبەتی خۆى هەبێت، بە دڵ سوپاسگوزارى خوابکەن، دڵت بەخواوە سەرقاڵ بێت و هەستی پێ بکەیت لەپاشاندا ئەم وزەیە دەبێتە هۆى بزواندنی زمان بۆ ئەوەی سوپاسگوزاربێت و، بەردەوام باسى خوا بکات لە هەموو کات‌و بارێکدا، لە دواى ئەمەش تەنها زمان و دڵ بەس نییە، بەڵکو دەبێت سوپاسگوزارى بێت بەکردەوە، بەکردەوە سوپاسگوزارى ئەنجام بدەین ئەگەر مرۆڤ خاوەنى ماڵ و سامان بێت لەم کاتەدا سوپاسگوزاربن لەدواى دڵ و زمان دەبێت خەرج کردنى ئەم ماڵە بێت لە پێناوى خوادا، لە پێناو رازی کردنى ئەو کەسەی کە نیعمەتەکەى پێداوى «وأنفقوا مما جعلکم مستخلفین فیه»، خواى گەورە ئەوەی پێداوى، هەرئەوکارەکانى بۆ ئاسان کردووی ئەویش ئەم شتەی بۆ دەستەبەرکردوى، هەتا وات لێهاتووە دەوڵەمەند ببیت، پێویستە تۆش ئەو ماڵە لەوکارانەدا خەرج بکەیت کە بریکارەکەت پێی خۆشە، ئێمە بریکارى خواین لەسەر ئەو سامان و ماڵەی لەبەر دەستماندایە، پێویستە لە فەرمانبەردارى خوادا بەکارى بهێنین، هەروەها ئەو نیعمەتانەى تایبەتن بە ئەندامەکانی، لەدڵ و گوێ و چاوو هەموو ئەندامەکانى‌تر دەبێت ئەم ئەندامانە لە فەرمانبەردارى خوادا بەکاربهێنێت. سوپاسگوزارى چاو بریتیە لە وردبوونەوە، کە ئەمەش دەبێتە مایەی بیرکردنەوە و عاقڵ بوون. هەروەها هەستکردن بە نیعمەتەکانى خواو زیادبوونى ئیمان.

نیعمەتى گوێ، گوێی پێ بگرین لەشتی چاک، وەک قورئان و شتی‌تر، گوێ نەگرین لە شەڕ و خراپەکارىو هاوشێوەکانیان کە ببێتە مایەی ئازاردانى خۆتان و دەور و بەرتان.

نیعمەتەکانى زمان ئەوەیە کە ووتەى راست بڵێین، نابێت زمانت لەدرۆ و ئەوشتانەدا بەکار بهێنێت کە خواى گەورە توڕە دەکات، هەروەها نیعمەتی ئەندامەکان، نیعمەتى دەست، نیعمەتى پێ و عەقڵ و ڕۆح. هەموو ئەم نیعمەتە گەورانە بەهۆى سێ شتەوە سوپاسگوزاریان پێ دەردەبڕێت.

ئەوانیش دڵ و زمان و کردەوەیە بەشێوەیەک کە خوا پێی رازی بێت، چونکە ئەگەر سوپاسگوزارى تەنها بە زمان بێت ئەوە شتێکی زۆر ئاسانە.

خواى گەورە فەرمانمان پێ دەکات بە سوپاسگوزارى، سوپاسگوزارى بەشێوەیەکی تەواو، سوپاسگوزاریەک کە لەگەڵ ئەم نیعمەتانەدا بگونجێت زانایانمان هەر لە کۆنەوە ووتویانە کە سوپاسگوزارى سامان و دەسەڵات ئەوەیە کە بە شێوەیەک بەکاری بهێنێت کە جێگەى رەزامەندی خوابێت، هاوکارى هەژاران بکەین، رێنماى خێر و چاکە بکەین {مَّن يَشْفَعْ شَفَاعَةً حَسَنَةً يَكُن لَّهُ نَصِيبٌ مِّنْهَا وَمَن يَشْفَعْ شَفَاعَةً سَيِّئَةً يَكُن لَّهُ كِفْلٌ مِّنْهَا وَكَانَ اللّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ مُّقِيتاً }النساء85 ئەگەر خاوەن ماڵ و سامان بویت، نابێت تەنها بڵێیت (الحمد لله) بەڵکو دەبێت لەفەرمان بەردارى خوادا بەکارى بهێنێت، لەپێناو رەفاهیەتی مرۆڤایەتیدا، دەبێت بەپێی فەرمانەکانى خوا بجوڵێیتەوە، دەبێت خواى گەورە رازی بکەیت و پاشان کار بۆ رەزامەندی خەڵکیش بکەیت، سوپاسگوزارى زانست تەنها بەوەنابێت کەبڵێیت (الحمد لله) بەڵکو دەبێت ئەو زانستە فێری خەڵکیش بکەیت (خیرکم من تعلم القران وعلمه). هەر لەم ڕوانگەیەوەیە کە پێغەمبەران سڵاوى خوایان لێبێت داوایان کردوە لە خواى گەورە بەردەوامیان پێ ببەخشیت لەسەر سوپاسگوزارى. وەک حەزرەتى سولەیمان (درودى خواى لێ‌بێت) دەفەرموێت : «رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَدْخِلْنِي بِرَحْمَتِكَ فِي عِبَادِكَ الصَّالِحِينَ» سوپاسگوزارى دواى ووتنى (الحمد اللە) ئەوەیە کە کردارى چاکە بکەیت ، هەر وەوها دەبێـت بەهەمان شێوە مامەڵە بکەیت لەگەڵ هەموو ئەو نیعمەتانەی تر کە لە ژمارە نایەن.

یەکێک لە زاناکان دەڵێت ئەگەر باسی هەناسەدان بکەین پێویستە لەسەر هەر هەناسەیەک چوارجار سوپاسی خوا بکەیت لە کاتێکدا کە هەوا دەچێتە ژوورەوەو لە کاتێکدا کە هەوا دێتە دەرەوە، ئەگەر هەوا نەچێتە ژوورەوە مرۆڤ دەمرێت، کاتێک هەوا دەچێتە ناوەوە زیندو دەبێتەوە، ئەمانە دوو نیعمەتن نیعمەتى نەهێشتنی مردن‌و نیعمەتى پێدانى ژیان.

کەواتە لەکاتى دەرچوونى هەناسەدا دوو نیعمەتت دەست دەکەوێت‌و لەکاتى دەرچوونیدا دوو نیعمەتە کە واتە لە هەر هەناسەدانێکدا دەبێت چوار شکور بکەیت.

هەروەها دڵیش، شاعیرێک دەڵێت لێدانەکانى دڵی مرۆڤ پێت دەڵێت ژیان لە خولەک و چرکە پێکهاتووە، لەهەموو لێدانێکی دڵدا مرۆڤ لە نێوان ژیان و مردندا دەژی ئەگەر دڵی مرۆڤ لێ نەدات دەمرێت، کاتێک لێدان بەردەوام دەبێت ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە، لەهەر خولەکێکدا تۆ (70) نیعمەتت پێ دەوترێت چونکە 70 جار ژیانت بۆ دەگەڕێتەوە، هەروەها چاوو هەموو ئەندامەکانى تر.

خواى گەورە دەفەرموێت «وَ إِنْ تَعُدُوا نِعْمَة اللهِ ڵا تُحْصُوهَا ۗ إِنَّ اللهَ ڵغَفُورٌ رَحیم» ئەگەر تۆ تەنها بە زمان سوپاسی خوا بکەیت ناتوانیت، لەکاتێکدا کە بە دڵ سوپاسی خوا بکەین هەست بە نیعمەتەکانى دەکەین، کاتێک سوپاسی خوا دەکەیت نیعمەتەکانت بۆ زیاد دەبێت : «وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِن شَكَرْتُمْ لأَزِيدَنَّكُمْ وَلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ»إبراهیم/7

بەکارهێنانى نیعمەتەکانى خواى گەورە لەسەرپێچی و تاواندا لە گەورەترین کوفرەکان خواى گەورە دەفەرموێت : «وَ إِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِن شَكَرْتُمْ لأَزِيدَنَّكُمْ وَلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ»إبراهیم/7. بێ باوەڕی و کوفر بە نیعمەتەکانی خوا ئەویش لە بەکارهێنانى نیعمەتەکانى خواى گەورەدایە لە ڕەزامەندی خوادا، کوفرى نیعمەت ئەوەیە کە تۆ نیعمەتەکان لە تاوانکاریدا بەکاربهێنێت، ماڵ و سامانت پێ دەدات بەڵام تۆ لە شەهوەت و تاواندا بەکارى دەهێنێت. بەڕاست و چەپ پارە خەرج دەکەیت، بەڵام ڕەچاوى مافی خوای تیا ناکەیت، ئەمەش لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵ و دەوڵەتدا دەبینرێت، چونکە وەک چۆن تاک بەرپرسیارە لە بەکارهێنانی نیعمەتەکانى لە فەرمانبەرداری خوادا بەهەمان شێوەش دەوڵەت و حکومەت و کۆمەڵ و دامەزراوەکان، هەموویان بەرپرسیارن، چونکە ئەگەر ئەو نیعمەتانە لە شوێنی خۆیدا بەکار نەهێنرێن مانای وایە سوپاسگوزارى خوا ئەنجام نەدراوە، بەڵکو دەبێتە مایەی گومڕایی و سەرپێچی و تاوانکارى کە ئەویش چارەنووسەکەی باش نییە.

بەڵام سەرەڕای ئەمانەش ئەگەر بە وردی سەرنج لەو ئایەتە بدەین کە دەفەرموێت : «يَعْمَلُونَ لَهُ مَا يَشَاءُ مِن مَّحَارِيبَ وَ تَمَاثِيلَ وَجِفَانٍ كَالْجَوَابِ وَقُدُورٍ رَّاسِيَاتٍ اعْمَلُوا آلَ دَاوُودَ شُكْراً وَقَلِيلٌ مِّنْ عِبَادِيَ الشَّكُورُ» سبا/13،. زۆر کەم لە بەندەکانم سوپاسگوزارن، ئەم ئایەتانەش دواى ئەو ئایەتە دێت کە خواى گەورە دەربارەی گەورەمان داود دەفەرموێت «أعملوا آل داود شكراً» وەک نەوەی داود شوکر بکەن. کارى سوپاسگوزارى بە کارهێنانی نیعمەتەکانە لە فەرمانبەردارى خودا، ئەمەیە سوپاسگوزارى پێویستی مرۆڤ تەنها بەس نییە خۆى بە باوەڕدار بزانێت و بەزمان سوپاسگوزاری بکات.

دەبێت هەست بە نیعمەتەکانى بکەین، چونکە لەوێوە هەست بەخۆشی دەکەین، یەکێک لەتازە مسوڵمان بووەکان کە یەکێک بوو لە فەیلەسوفە گەورەکان پێی ووتم من کاتێک هەستم بەژیان کرد کە هاتمە ناو ئیسلامەوە، تەنانەت هەستم بەژیانی دنیاش نەدەکرد، چونکە وام دەزانی هەموو رووداوەکان شتێکی سروشتین، بەڵام کە مسوڵمان بووم هەستم بە ئەم نیعمەتانە کرد، هەستم بە بەختەوەرى کرد کە من چەند نیعمەتم بەسەردا ڕژاوە، لە کاتێکدا کە نەخۆش دەکەوم دەبینم خەڵکانى زۆر لە من نەخۆش‌تر هەن، هەست دەکەم کە خوا زۆر نیعمەتى بە من داوە سەرەڕای ئەوەی کە نەخۆشم، بەتایبەتیش لەم کاتەدا چیرۆکی «عروة»م بیر دەکەوێتەوە، لە کاتێکدا کە تووشی نەخۆشییەک بوو بەهۆیەوە قاچیان بڕیەوە لەو کاتەدا بورایەوە کە بەهۆش هاتەوە، سوپاسی خواى کرد و سوجدەیەکی برد.

لەوەڵامدا ووتى : خواى گەورە 60 ساڵە ئەو قاچەی پێدام و لەسەرى دەڕۆم، ئێستا لێی وەرگرتوومەوە، لەسەر ئەمە پاداشتم دەداتەوە، (ئایا ئەمە گەورەترین سوپاسگوزاری نییە، ئەمەیە هەست کردن بە نیعمەتى خوا دەبا هەموومان ئەو هەستەمان هەبێت بەرامبەر بەو نیعمەتانەى کەهەمانە).