دوای ئەوەی مێژوو بوو بە زانست یان چالاکی مەعریفی جۆراوجۆر، لە سەردەمی پسپۆریدا ناکرێت لە یەک دەرگاوە بچینە گۆڕەپانی نوێژووەوە. بەڵکوو پێویستە لە چەند دەرگای جیاوازەوە بچین تاکوو بگەین بە یەکێک لەو نەوانەی کە ڕۆڵیان بینیوە لە ئاوەدانکردنەوەی مێژوو.
بۆ بە ئیسلامیکردنی ئەم زانستە دەبێ _یەکەم جار_ بەچاکی ڕێگە و دەرگاکانی دەستنیشان بکەین، تاوەکوو جارێکی تر هەموو پانتاییەکانی ئەم زانستە ڕەنگی ئیسلامەتی بەخۆ بگرێت...