سه‌ره‌تا داستان گێڕه‌وان و شاره‌زایانی مێژوو و ده‌نگ و باسی گه‌لان میلله‌تی عه‌ره‌بی دێرینیان بۆ سێ چین دابه‌ش کردووه: عه‌ره‌بی "بائدة" عه‌ره‌بی "عاربة" عه‌ره‌بی "مستعربة" له عه‌ره‌بی "بائدة"دا چه‌ندین گه‌لی وه‌ك (عاد) و (ثه‌مود) هه‌بوون. گه‌لی (عاد) له‌وه‌چه‌ی (عاد-ی کوڕی –عوص-ی کوڕی –إرم) بوون. گه‌لی (ثه‌مود)یش له وه‌چه‌ی (ثه‌مود-ی کوڕی –جاثر-ی کوڕی –إرم) بوون. ئیره‌م-یش کوڕی (سام)ی کوڕی (نوح) بووه. هۆی ناوبردنیشیان به عه‌ره‌بی "بائدة" له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌وان ئیباده بوون و له‌نێوچوون و هیچ که‌سێکیان له‌و وه‌چه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ماوه، هه‌روه‌ها هۆی ناوبردنی (عاد) و (ثه‌مود) به عه‌ره‌بی "عاربة" له‌مانای جێگیری و ڕه‌گ داکوتانیان له (عروبة)دا وه‌رگیراوه. به‌پێی ڕاوبۆچوونی داستان گێڕه‌وان (رواة) دوو چین له گه‌لی "عاد" هه‌بوون به‌ناوی عادی یه‌که‌م (عاد الاولی) و عادی دووه‌م (عاد الثانیة). ـ عادی یه‌که‌م به‌سامترین و به‌هێزترین نه‌ته‌وه بوون و له‌چه‌ندین هۆزو تیره پێك هاتبوون و ماوه‌ی پتر له‌هه‌زار ساڵ ژیاون. ورئانیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و ڕووداوه کردووه که خودا "عادی یه‌که‌م" و "ثه‌مود"ی له‌نێو بردووه: ﴿وَأَنَّهُ أَهْلَكَ عَادًا الْأُولَى*وَثَمُودَ فَمَا أَبْقَى﴾النجم/﴿۵۱-۵۰﴾ خودای مه‌زن پێغه‌مبه‌رێکی به‌ناوی (هود) بۆ گه‌لی (عاد) نارد که له خێڵی (عبداالله-ی کوڕی –خلود-ی کوڕی –عاد-ی کوڕی –عوص-ی إرام) بووه. (خلود) یه‌کێك بووه له‌و هۆزانه‌ی (عاد) که ژماره‌یان (واته ژماره‌ی هۆزه‌کان) به‌ڕای هه‌ندێك له‌شاره‌زایانی ئه‌م بواره یازده هۆز بووه. هه‌روه‌ها خودای په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌رێكی به‌ناوی (صاڵح)ه‌وه بۆ گه‌لی (ثه‌مود) ڕه‌وانه کرد که له خێڵی (صاڵح-ی کوڕی –عبید-ی کوڕی –أسف-ی کوڕی –ماسخ-ی کوڕی –عبید-ی کوڕی –خادر-ی کوڕی –ثه‌مودی کوڕی –جاثر-ی کوڕی –إرم) بووه. چیرۆکی هود خانووه‌کانی (عاد)و خواوه‌نده‌کانیان له قورئان وا ده‌فه‌رموێت که خانوو و شوێنی نیشته‌جێ ی گه‌لی (عاد) له دۆڵی (أحقاف)ی ناوچه‌ی (حضرموت)دا بوبێت. خودا فه‌رموویه: ﴿وَاذْكُرْ أَخَا عَادٍ إِذْ أَنذَرَ قَوْمَهُ بِالْأَحْقَافِ وَقَدْ خَلَتْ النُّذُرُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴾الأحقاف/﴿۲۱﴾. . . وشه‌ی (أحقاف) کۆی (حقف)ه و مانای ناوچه‌ی لماوی ده‌گه‌یه‌نێت. له قورئان دا ناوی مه‌وقیعه‌که‌ی دیاری نه‌کراوه. به‌ڵام زانایانی هه‌واڵی گه‌لان ده‌ڵێن: (مه‌وقیعه‌که‌ی له‌نێوان یه‌مه‌ن-و عومان-دا تا حضرموت-و شحر-ه). گه‌لی (عاد) شارێکیان بنیات نابوو ناوی (ئیره‌م) بوو که له قورئانیش دا باسی کراوه: ﴿أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ *إِرَمَ ذَاتِ الْعِمَادِ ﴾الفجر/﴿۷-۶﴾ واته: (ئایا نه‌ت زانیوه خودای په‌روه‌ردگارت چیی کرد به گه‌لی (عاد)؟ واته به‌و گه‌له‌ی که -هود-ی پێغه‌مبه‌ریان بۆ ڕه‌وانه کراوه‌و ناوی باوکیان (عاد) بووه‌و هۆزێك بوون له (ئیره‌م) واته له‌و شاره‌ی به بیناو ساختمانی به‌رزو مه‌حکه‌م ناوبانگی ده‌رکردبوو، خانووه‌کانیان به‌چه‌ندین ستوون (عه‌موود)ی پته‌و ڕاگیرابوو). زانایانی شوێنه‌واره‌کان به‌پێی چه‌ندین کرداری پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌ی وردیان پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن که شوێنی (ئیره‌م) چیای (ره‌م) بێت که‌وا (25) میل له خۆرهه‌ڵاتی شاری (عه‌قه‌به)ه‌وه دووره، چونکه بێگومان له‌ته‌نیشت چیاکه‌وه چه‌ندین شوێنه‌واری دێرینی سه‌رده‌می جاهیلی دۆزراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها زانایانی هه‌واڵ و کاروباری گه‌لانی کۆن ده‌ڵێن که گه‌لی (عاد) سێ بتیان په‌رستووه، یه‌کێکیان ناوی (صداء) بووه و دووه‌میش ناوی (صمود) بووه و سێ یه‌میشیان ناوی (هباء) بووه. ئه‌مه‌ی پێشوو کورته باسێك بوو ده‌رباره‌ی گه‌لی (عاد) تاکو بیکه‌نه ده‌روازه‌یه‌کی لێدوان ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (هود). بانگه‌واز بۆ خودا (هود پێغه‌مبه‌ر) بانگی گه‌له‌که‌ی کرد بۆ په‌رستنی به‌ته‌نها و وازهێنان له په‌رستنی بته‌کان، چونکه ئه‌مه ڕێگای خۆپاراستنه له سزای ڕۆژی قیامه‌ت. له‌م باره‌یه‌وه خودا فه‌رموویه: ﴿وَإِلَى عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ أَفَلاَ تَتَّقُونَ﴾الاعراف/﴿۶۵﴾. . واته (بۆلای گه‌لی –عاد-، هودی برایانمان بۆ ڕه‌وانه کردن که په‌یامی خودایان پێ بگه‌یه‌نێت و پێیان بڵێت: گه‌لۆ ته‌نها خودا بپه‌رستن چونکه جگه له‌و هیچ په‌رستراوێکی دیکه‌تان به هه‌ق نی یه، ده‌ی ئایا له‌خوا ناترسن و خۆتان له‌سزای سه‌ختی ناپارێزن؟). هه‌روه‌ها خودای مه‌زن فه‌رموویه: ﴿وَاذْكُرْ أَخَا عَادٍ إِذْ أَنذَرَ قَوْمَهُ بِالْأَحْقَافِ وَقَدْ خَلَتْ النُّذُرُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴾الأحقاف/﴿۲۱﴾. . . واته (هه‌روه‌ها باسی داستانی برای گه‌لی عاد (هود) به‌بیر بێنه‌وه کاتێك ڕه‌وانه کرا بۆلایان و گه‌له‌که‌ی خۆی له‌پێش خۆی و دوای خۆی بۆ هۆزو گه‌له‌کانیان نێرابوون و هه‌موویان داوایان ئه‌وه‌بوو که: ته‌نها خودا بپه‌رستن و به‌ڕاستی من ترس و نیگه‌رانیم له سزای ڕۆژێکی گه‌وره هه‌یه بۆ ئێوه). گه‌لی (عاد) بیر‌و باوه‌ڕیان وابوو گوایه بته‌کان چه‌ند هاوه‌ڵێك (شرکاء)ی خودان و له‌لای خودا نزا‌و شفاعه‌تیان بۆ ده‌که‌ن. به‌ڵام (هود) له‌وه‌ڵامیاندا پێی ڕاگه‌یاندن که (ئێوه له‌م ئیدعایه‌تان دا درۆ ده‌که‌ن، چونکه که‌س شایانی په‌رستن نی یه ته‌نها خودا نه‌بێت، هه‌روه‌ك له سوره‌تی (هود)دا ده‌فه‌رموێت: ﴿وَإِلَى عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ إِنْ أَنتُمْ إِلاَّ مُفْتَرُونَ﴾هود/﴿۵۰﴾. . . واته (بۆ گه‌لی عاد، -هود-ی برایانمان بۆ ناردن که پێی گوتن: ئه‌ی گه‌لی خۆم ته‌نها خودا (الله) بپه‌رستن، چونکه بێجگه له‌و هیچ په‌رستراوێکی دیکه‌تان نی یه، بێگومان ئێوه‌ش که هاوه‌ڵتان بۆ خودا داناوه درۆتان هه‌ڵبه‌ستووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که گوایه خودا هاوه‌ڵێکی هه‌بێت). به‌ڵام داخۆ کارایی ئه‌م بانگه‌وازه له‌سه‌ر گه‌لی (عاد) چه‌ند بوبێت؟ بێگومان ئه‌وان به‌چاوی سوك سه‌یری (هود)یان ده‌کرد و ڕێزیان لێ نه‌ده‌گرت و به (شێت و گه‌مژه‌و درۆزنیان وه‌سف ده‌کرد). دیاره -هود-یش ئه‌و سیفه‌ت و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت ده‌کرده‌وه و به‌چاکی بۆی ڕوون ده‌کردنه‌وه که ئه‌و خۆی پێغه‌مبه‌رێکی ڕه‌وانه‌کراوی خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌و ته‌نها ئامۆژگاری و ڕێنمایی یان پێ ده‌گه‌یه‌نێت و به‌ته‌مای هیچ ده‌ستکه‌وتێکی تایبه‌تی نی یه لێیان. هه‌روه‌ک خودا‌ش به‌سه‌رهاته‌که‌ی له قورئان دا گێڕاوه‌ته‌وه‌و فه‌رموویه: ﴿قَالَ الْمَلأُ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَاكَ فِي سَفَاهَةٍ وِإِنَّا لَنَظُنُّكَ مِنَ الْكَاذِبِينَ*قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي سَفَاهَةٌ وَلَكِنِّي رَسُولٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ *أُبَلِّغُكُمْ رِسَالاتِ رَبِّي وَأَنَاْ لَكُمْ نَاصِحٌ أَمِينٌ﴾الاعراف﴿۶۸-۶۶﴾. . . واته (گه‌وره پیاوان و ده‌سه‌ڵاتداره چاووسور که‌ره‌وه بێ باوه‌ڕه‌کانی ئه‌و گه‌له به (هود)یان گوت (ئێمه به گه‌مژه ده‌ت بینین و واش گومان ده‌به‌ین درۆ بکه‌یت). ئه‌ویش پێی گوتن (ئه‌ی گه‌لی خۆم هیچ گه‌مژه‌ییه‌کم تێدا نی یه، به‌ڵکو من پێغه‌مبه‌رێکم له خودای په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه بۆلای ئێوه نێردراوم و په‌یامه‌کانی خوداتان پێ ده‌گه‌یه‌نم، هه‌روه‌ها من په‌ندو ئامۆژگاریتان به ئه‌مانه‌ته‌وه پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم وڕێ پیشانده‌رێکی سه‌ر ڕاستانم). به‌بیر خستنه‌وه‌ی به‌خششه‌کانی خودا "هود" (سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت)، له‌هه‌وڵدانی زۆری دا بۆ قایل کردنی گه‌له‌که‌ی به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ڕێی ڕاست، به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر دواندنیان و له‌به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دا که ده‌یویست نیعمه‌ت و به‌خششه زۆره‌کانی خودایان به‌بیربێنێته‌وه. . ئه‌وه بوو پێی ده‌فه‌رموون: ئه‌رێ ئه‌وه لاتان سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه گه‌ر ڕێنمایی و ئامۆژگاریی و ئامۆژگاریی یه‌کانی خودای په‌روه‌ردگارتان له‌سه‌ر زمانی یه‌کێك له خۆتانه‌وه -که منم- پێتان بگه‌یه‌نرێت و له‌ئاکامی خراپ وریاتان کاته‌وه به‌هۆی ئه‌و گومڕایی یه‌وه‌ی ئێوه که‌تێی که‌وتوون؟ ئایا به‌بیرتان دا نایه‌ته‌وه خودا کردوونی به‌میراتگری زه‌وی له‌دوای گه‌لی (نوح) که‌خودا به‌هۆی گوناهه‌کانیانه‌وه له‌ناوی بردن، یان سه‌یر که‌ن چۆن خودا هێزی زیاتری له‌جه‌سته‌تان و له‌ده‌سه‌ڵاتیشتان دا پێ داون، ئه‌م نیعمه‌ته‌ش ئه‌وه‌تان لێ ده‌خوازێت که باوه‌ڕ به‌خودا بێنن و سوپاسیی له‌سه‌ر بکه‌ن نه‌ک سپڵه‌و پێ نه‌زان و بێ باوه‌ڕبن. جا ئامۆژگاریی من بۆتان ئه‌وه‌یه که نیعمه‌ت و به‌خششی خودا به‌یاد بێننه‌وه و له‌بیریان مه‌که‌ن تاکو به‌ختیاری دنیا‌و ئاخیره‌تیشتان ده‌سته‌به‌ر که‌ن ﴿أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَاءكُمْ ذِكْرٌ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَى رَجُلٍ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ وَاذكُرُواْ إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَاء مِن بَعْدِ قَوْمِ نُوحٍ وَزَادَكُمْ فِي الْخَلْقِ بَسْطَةً فَاذْكُرُواْ آلاء اللّهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴾الاعراف/﴿۶۹﴾. به‌ڵام گه‌له‌که‌ی (هود) مافی سوپاسگوزارییان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خشش و نیعمه‌ته‌ی خودا به‌جێ نه‌گه‌یاند، به‌ڵکو له‌هه‌واو ئاره‌زووه‌کانیان دا نغرۆ بوون و له‌سه‌رزه‌ویش دا لوتبه‌رزو بێ په‌روا بوون. (هودی)یش پێی گوتن: (باشه ئێوه که‌له سه‌ر هه‌ر به‌رزاییه‌ک ساختمانێکی گه‌وره بۆ شانازی به‌خۆوه کردن و بێ هووده‌یی بنیات ده‌نێن و جوانترین کۆشک و ته‌لاریش دروست ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مای نه‌مری و ژیانی هه‌میشه‌یی سه‌رزه‌وین و ئه‌گه‌ر په‌لاماری خه‌ڵکیش بده‌ن زۆر به توند‌و تیژی و زۆرداری یه‌وه په‌لامار ده‌ده‌ن و زه‌بر ده‌وه‌شێنن له‌کاتێک دا توڕه ده‌بن و ڕه‌حم ناکه‌ن، بۆچی له‌خوا ناترسن و ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ڕێی ڕاست؟ ده‌بێت له خوا بترسن و گوێ ڕایه‌ڵی ی فه‌رمانه‌کانی بکه‌ن و په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕێگا ڕاسته‌ش بکه‌ن که من ئێوه‌ی بۆ بانگ ده‌که‌م. گه‌لی خۆم بترسن له‌و خودایه‌ی که ئه‌و هه‌موو خێر‌و بێره فره‌یه‌ی بۆ فه‌راهه‌م هێناون چ له‌ماڵ و مناڵ و نه‌وه بێت یان له وڵاخ و گیانداران و ئه‌و هه‌موو باخ و بێستان و جۆگه‌و کانی و ڕووبارانه. جا ئێوه‌ش چی دی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو نیعمه‌ت و به‌خششانه‌ی خودا بێ باوه‌ڕ و پێ نه‌زان و بێ باک و لووتبه‌رزو زۆردار مه‌بن، ده‌نا گه‌ر وا بن سزای سه‌ختی ڕۆژی دوایی شایسته‌تان ده‌بێت و له‌ناوتان ده‌بات): ﴿أَتَبْنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ آيَةً تَعْبَثُونَ*وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمْ تَخْلُدُونَ *وَإِذَا بَطَشْتُم بَطَشْتُمْ جَبَّارِينَ *فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ*وَاتَّقُوا الَّذِي أَمَدَّكُم بِمَا تَعْلَمُونَ*أَمَدَّكُم بِأَنْعَامٍ وَبَنِينَ *وَجَنَّاتٍ وَعُيُونٍ *إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴾الشعرا‌ء﴿۱۳۵-۱۲۸﴾ وتوێژ له‌گه‌ڵ بت په‌رستان دا گه‌لی (عاد) به‌پیر بانگه‌وازه‌که‌ی (هود)ه‌وه نه‌چوون، سه‌رکرده‌کانیشیان سوور بوون له‌سه‌ر په‌رستنی بته‌کانیان، هه‌ربۆیه به (هود)یان گووت: (تۆ به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوونت له‌سه‌ر ڕاستی ی ئه‌و به‌رنامه‌یه بۆ ده‌رنه‌خستوین، ئێمه‌ش واز له په‌رستنی خواکانمان ناهێنین و باوه‌ڕت پێ ناکه‌ین، له‌و باوه‌ڕه‌ش داین که وادیاره هه‌ندێك له خواوه‌نده‌کانمان خراپه‌یان ده‌رهه‌ق کردبیت، بۆیه تۆش قسه‌ی نابه‌جێیان پێ ده‌ڵێیت). . . (هود) له‌وه‌ڵامیاندا وتی: (خودا ده‌که‌م به‌شایه‌ت (شاهد) له‌سه‌ر ڕاستی وته‌کانم، ئێوه‌ش ده‌که‌م به شایه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بێ‌تاوانم له‌و شیرکه‌ی ئێوه تێی که‌وتون، ده ئێوه‌ش خۆتان و خواوه‌نده‌کانتان هاوکارو پشتگیریی یه‌کتر بن له‌سه‌ر پیلان گێڕان له‌من و له‌سه‌ر سزادانم پاشان بۆ ساتێکیش سزاکه‌م دوا مه‌خه‌ن گه‌ر توانیتان، منیش هیچ ترسێکم له‌و پیلان و فڕوفێڵانه‌ی ئێوه نی یه چونکه پشتم به‌ستووه به‌و خودایه‌ی که خاوه‌نی من و ئێوه‌شه ته‌نانه‌ت هه‌ر گیانه‌وه‌رێك و هه‌ر بونه‌وه‌رێکی زیندوو ڕوو له‌م بانگه‌وازه‌ی من وه‌رگێڕن ئه‌وه هیچ زیانێکم پێ ناگه‌یه‌نێت، چونکه ئاگادارم کردوون و ئه‌وه‌ی خودا پێی ڕاسپاردووم پێم گه‌یاندن، خودا‌ش توانای له‌سه‌ر له‌ناوبردنتان هه‌یه‌و ده‌توانێت گه‌لێکی تر جگه له ئێوه بێنێت و له‌خاکی ئێوه‌دا نیشته‌جێ بکات. بێگومان خودا توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر هه‌موو شتێك هه‌یه): ﴿قَالُواْ يَا هُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍ وَمَا نَحْنُ بِتَارِكِي آلِهَتِنَا عَن قَوْلِكَ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ*إِن نَّقُولُ إِلاَّ اعْتَرَاكَ بَعْضُ آلِهَتِنَا بِسُوَءٍ قَالَ إِنِّي أُشْهِدُ اللّهِ وَاشْهَدُواْ أَنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ*مِن دُونِهِ فَكِيدُونِي جَمِيعًا ثُمَّ لاَ تُنظِرُونِ *إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللّهِ رَبِّي وَرَبِّكُم مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلاَّ هُوَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهَا إِنَّ رَبِّي عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ*فَإِن تَوَلَّوْاْ فَقَدْ أَبْلَغْتُكُم مَّا أُرْسِلْتُ بِهِ إِلَيْكُمْ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّي قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلاَ تَضُرُّونَهُ شَيْئًا إِنَّ رَبِّي عَلَىَ كُلِّ شَيْءٍ حَفِيظٌ﴾هود/﴿۵۳-۵۷﴾ پاشان ئه‌و گه‌له داخ و نیگه‌رانی یه‌کی زۆریان له (هود) و له بانگه‌وازه‌که‌شی ده‌ربڕی و ته‌نانه‌ت له زۆری ئامۆژگارییه‌کانی بێزراو بوون، به‌م ڕه‌نگه‌ش وازیان له په‌رستنی خوداوه‌نده‌کانیان بۆ په‌رستنی خوای په‌روه‌ردگار نه‌هێنا که (هود) بانگی ی ده‌کردن بۆ ئه‌و ڕێگه‌یه، به‌ڵکو به‌ربه‌ره‌کانیی ئه‌وه‌شیان ده‌کرد که مه‌حاڵه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و سزا سه‌ختانه‌یان به‌سه‌ردا بهێنرێت، (هود)یش له‌و ساته‌وه‌ختانه‌دا پێی گوتن: (هه‌ر ده‌بێت ڕق و توڕه‌یی خوداتان به‌سه‌ردا ببارێت و چاوه‌ڕێی سزای خودابن، ئه‌وا منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا چاوه‌ڕوانم): ﴿قَالُواْ أَجِئْتَنَا لِنَعْبُدَ اللّهَ وَحْدَهُ وَنَذَرَ مَا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ*قَالَ قَدْ وَقَعَ عَلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ رِجْسٌ وَغَضَبٌ أَتُجَادِلُونَنِي فِي أَسْمَاء سَمَّيْتُمُوهَا أَنتُمْ وَآبَآؤكُم مَّا نَزَّلَ اللّهُ بِهَا مِن سُلْطَانٍ فَانتَظِرُواْ إِنِّي مَعَكُم مِّنَ الْمُنتَظِرِينَ ﴾ الاعراف/﴿۷۰-۷۱﴾ له‌م ده‌قه قورئانیه‌دا ده‌بینین جۆره به‌ندکاریه‌کی ڕۆحی باڵی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ی (هود)دا کێشاوه چونکه لاسایی کردنه‌وه‌ی کوێرانه‌ی باووباپیرانیان هه‌موو سه‌ربه‌ستی یه‌کی تێڕوانێت و بیرکردنه‌وه‌ی لێ زه‌وت کردوون، هه‌روه‌ها ده‌بینین هێزی به‌ڵگه‌که‌ی (هوز) له چ ئاستێکی باڵادایه کاتێك هه‌موو خواوه‌نده‌کانیان ده‌کات به‌چه‌ند ناوێکی به‌تاڵ که له‌جیهانی ڕاستی دا هیچ شتێکی ناوبراو (مسمیات)یان تێدا به‌دی ناکرێت، هه‌روه‌ك له‌ڕاده‌ی ئه‌و شتانه‌ش دا نین که ناوه‌کانیان لێ بنرێت، چونکه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر خواوه‌ندی (ألوهیة)ی ئه‌و بتانه نی یه‌و هێزێکیشیان نیه که وجودی په‌رستنیان بسه‌لمێنێت. بانگه‌وازێک بۆ گه‌ڕانه‌وه گه‌له‌که‌ی (هود) تووشی سێ ساڵی له‌سه‌ریه‌کی بێ بارانی بوون دوای بانگ کردنیان بۆ سه‌ر ڕێی ڕاست و ڕوو لێ وه‌رچه‌رخانیان. ئه‌م سێ ساڵی و شکانی و باران نه‌بارینه‌ش وه‌ك نامه‌یه‌کی ئاگادارکردنه‌وه بوو ده‌رباره‌ی نزیک بوونه‌وه‌ی هاتنی سزایه‌ک له‌سه‌ریان. له‌و ساتانه‌ش دا (هود)ی پێغه‌مبه‌ری خودا هه‌ر به‌رده‌وام بوو له ئامۆژگاری کردنیان و هۆشیارکردنه‌وه‌یان و، پێی گوتن: (ئێوه له‌خوداتان بپاڕێنه‌وه و نزا له‌لای خودای خالقتان بکه‌ن که‌له‌و گوناهانه‌ی پێشووتان خۆش بێت، پاشان تۆبه‌کردن بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای خودا، گه‌روا بکه‌ن ئه‌وا تۆبه‌شتان لێ وه‌رده‌گیرێت و بارانی به‌لێشاوی زۆر‌و بێ زیانتان بۆ ده‌نێرێت و به‌وه‌ش داهاتی چاندن و کشتوکاڵتان زۆر ده‌بێت. جگه له‌وه‌ش هێزی زیاتر ده‌خاته سه‌ر هێزتان، جا تکاتان لێ ده‌که‌م له‌م بانگه‌وازه‌ش ڕوو وه‌رمه‌گێڕن و له‌سه‌ر کفر و سته‌مکاری سوورمه‌بن): ﴿وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ وَلاَ تَتَوَلَّوْاْ مُجْرِمِينَ﴾هود/﴿۵۲﴾. ڕزگاربوونی باوه‌ڕداران و له‌ناوچوونی بێ باوه‌ڕان دوای بڕانی باران بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و دوای ئه‌وه‌ی گه‌له‌که‌ی (هود) نکووڵیان له‌په‌یامی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کرد‌و هه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر کفرو گومڕایی و ڕۆچوونیان له‌تاوان دا، فه‌رمانی خودا له‌مه‌ڕ دابه‌زاندنی سزای سه‌خت له‌سه‌ریان جێ به‌جێ کرا و له‌و سزا سه‌خته‌دا خودا (هود) و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له‌گه‌ڵی دا بوون ڕزگار کرد و گه‌لی تاوانباریان له‌ناوبرد: ﴿وَلَمَّا جَاء أَمْرُنَا نَجَّيْنَا هُودًا وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَنَجَّيْنَاهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍ﴾هود/﴿۵۸﴾. ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ڕزگاربوونی (هود)یش قورئان ئه‌وه‌ی بۆ ڕوون نه‌کردوینه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك له مێژوو نوسان پێیان وایه که مه‌سه‌له‌ی ڕزگار بوونی –هود- به‌هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له گه‌له‌که‌ی بوو دوای بێ هیوا بوونی لێیان له‌وه‌رگرتنی بانگه‌وازه‌که‌یان و ڕۆشتنی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان پێی هێنابوو بۆ شاری (مککه) و ژیان تیایدا بۆ ماوه‌یه‌ك تا کاتی کۆچی دوایی له‌وێ و به‌خاک سپاردنیشی هه‌ر له‌وێ. سزاش بۆسه‌ر گه‌لی عاد ئه‌وه بوو خودا بۆماوه‌ی حه‌وت شه‌وو هشت ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌ك ڕه‌شه‌باو زریانێکی سه‌ختی بۆ ناردن و هه‌موویانی ته‌فرو تونا کرد و لاشه‌کانیان به‌سه‌ر زه‌وی دا بڵاوبۆوه‌و وه‌ک چۆن دارخورمای ناو به‌تاڵ له‌ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵده‌که‌نرێت و هیچیان لێ نامێنێت، ئیدی له‌و گه‌له‌ی که له‌ناوچوون هیچ نه‌ده‌بینرا ته‌نها خانوو وێستگاکانیان نه‌بێت. . . خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌م سزایه فه‌رموویه: ﴿وَأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا بِرِيحٍ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍ*سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَانِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًا فَتَرَى الْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَى كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ*فَهَلْ تَرَى لَهُم مِّن بَاقِيَةٍ ﴾الحاقه﴿۶-۸﴾. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه خوای مه‌زن له ئایه‌تێکی دی دا فه‌رموویه: ﴿وَفِي عَادٍ إِذْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ الرِّيحَ الْعَقِيمَ*مَا تَذَرُ مِن شَيْءٍ أَتَتْ عَلَيْهِ إِلَّا جَعَلَتْهُ كَالرَّمِيمِ ﴾الذاريات﴿۴۱-۴۲﴾. واته (بۆ سزادانی گه‌لی –عاد- بایه‌کی به‌هێزی له‌ناوبه‌رمان بۆ ناردن که توخم و وه‌چه‌شیانی لێ نه‌هێشت و بایه‌کی وه‌هابوو که هیچ شتێکی نه‌ده‌هێشته‌وه تا له‌ناوی ده‌برد و لێکی هه‌ڵده‌وه‌شاند).
بۆچوونه‌کان