بەڕاستی ئەو ڕووداوو کارەساتبارەی کەلە ( 3/7 ) ی ئەمساڵ و ئەم چەند ڕۆژانەی دوایی تا بەرواری نوسینی ئەم بابەتەم قەت بەقەدەر ئێستام هەستم بەنزیکی و سۆزو خۆشەویستی و لەهەمانکاتیش دا بەزەیم نەبووە بۆ ئیسلام و ئیسلامیەکان و حزبە ئیسلامییەکان ، لەووڵاتی میسر قەت بەقەدەر ئەمڕۆش ڕق و بێزاری و دووریم هەست پێ نەکردووە بەرامبەر بە عەلمانیەکانی میسر . 

چونکە من لە رابردوومدا کەسێکی عەلمانی خوازو دیموکراتخواز بوم ، وەکێشەم لەگەڵ فیکری ئیسلام و ئیسلامیەکان تەنهاو تەنها لەبەر ئەوەبووە کە ئەوان ڕای خۆیان هەردەم بەڕاستترو جوانترو واقیعییانەتر زانیوە ، وە لەبەرامبەر ئەمانەش دا بەرامبەرەکانیان بە نەیارو کوفرو کۆسپ زانیوەو هەردەم ( X ) زەڕبی سفریان کردونەتەوە . 

وەبڕوایان بەحیوارو ڕەخنەو ڕای بەرامبەریان نەبووەو ، ئەوەی خۆیان بڕوایان پێ ی نەبووبێ ئەوا بەهیچ و بێ بنەماو کوفرو ئیلحاد داناوەو ئیلحادیش بەشتیکی زۆر مەترسی دارو نادروست و ناڕەوا زانیوەو بڕوایان بە ڕای ئازادو بیری جیاواز نەبووە.

ئەوەی من هەستم پێکردبێ لەماوەی تەمەنی خۆم دا کە ( 60 ) ساڵ تەمەنم ئەبێت ، درێژەی نادەمێ‌ و لە کۆتاییدا ئەڵێم دوای ئەوەی ئیسلامی سیاسی لەڕێ ی پڕۆژەو پرۆسەی دیموکراسی و دەنگدانەوە چ لە هەندێ شوێن و هەندێ ووڵاتدا بیبەنەوەو شەرعیەتی دیموکراتی بۆخۆیان تۆمار بکەن . 

ئالێرەدا ئیسلامیەکانم بەشێوەیەکی جوانترو مەدەنیانە ترو کراوەتر هاتە پێش چاوو ، جۆرێک لەنزیکی و ئاشنایەتیم هەست پێکرد بەرامبەریان ، بەڵام ئێستا کە پاش ئەوەی ( حزبی ئیخوان مسلمین لە مێر ) دوای ڕووخانی ئەوان ، ئەو کودەتا سەربازیەم بینی کە بەرامبەر بەوان کراو ئەو هەنگاوانەی دواتر کەلایەنی سەربازی و عەلمانیەکانی تری میسر پێ ی هەڵسان بەرامبەر بە ( ئیخوان و محمد مرسی )، ئینجا موعادەلەو هاوکێشەکە لای من پێچەوانە بونەوەو ئەمجارەیان من سەربازو عەلمانیەکانی تری میسرم خستە نێو چوارچێوەی بەرەی دژ بە دیموکراسی و ، ئیسلامیەکانم خستە نێو بەرەی دیموکراتەوە ... 

هەربۆیەش لەبەرئەوەی من کەسێکی دیموکرات خوازبوم و هەم ، بەتوندی ناڕەزایی و بێزاریی و ڕەخنەم هەیەو ئەگرم ، لەبەرئەوەی کودەتاچی و وەک کەسێکی عەلمانی لەووڵاتی خۆم دا ( هەرێمی کوردستان ) هەڵوێستی مەبدەئیانەو مەدەنیانەو عەلمانیانەی خۆم دەرئەبڕم بەرامبەر ئەو زڕە عەلمانیانەی میسرو بەرامبەر ئەو دژە دیموکراتانەی میسر ، وە لێرەوە بەهەموو شێوەیەک و هەموو جۆرێک دەنگی خۆم ئەخەمە پاڵ دەنگی ئیسلامیەکانی میسرو وە هەموو شێوەو شێوازێکی تر کە ئەوان ئەیگرنەبەر لەدژی ئەم ناهەقیەی کە لێیان کراوە پشتگیری لێ ئەکەم هەتا دەست دانە چەکیش !! 

چونکە ئەوان بەبێ چەک و بەبێ توندو تیژی هاتبنەسەر حوکم بەڵام بەزەبری هێزو بەزەبری چەک ئەو مافەو ئەو دەستکەوتەیان لێ زەوت بکرێت ، ڕەوایەو شەرعیەو واردە ئەمانیش هەر بەوشێوازەو هەر بەو ڕێگایەی کە ئەو مافەیان لێ زەوت کراوە ، هەربەچەک لێیان بسەننەوە ، چونکە ئەگەر توندو تیژی و چەک بەکارهێنان ڕەوا بێت بۆ سپاو لایەنە عەلمانیەکانی تر لە میسر ..!! ئەی بۆ بۆ ئیسلامیەکانی میسر ڕەوانەبێ و بچێتە قاڵبی تیرۆرو توندو تیژی و نا شارستانی و نامەدەنیەتەوە ؟! 

ئەمە پێوانەیە بەدوو پێوانە ( بۆ من ڕەوایەو بەڵام بۆتۆ ناڕەوایە ) ..!!! 

لەکۆتاییدا ئەڵێم و داوا لەهەموو کەسایەتی و نوسەران و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و لایەن و کەسایەتی سیاسی وولاتەکەم و ووڵاتانی تری جیهان ئەکەم ، کە ئەم ڕەوشەی ئێستا لە ووڵاتی میسر بونی هەیەو ئەگوزەرێ ، نەیەڵێ بچەسپێ و بچێتە سەرو بەردەوام بێت ، چونکە پێش ئەوەی غەدر بێت کە بەرامبەر ئیسلامیەکان کرابێ غەدرە بەرامبەر بە بیروباوەڕی دیموکراتی و پرۆسەی دیموکراتی چ لە میسرو چ لە دەرەوەی میسر ... 

کەواتە هەڵوێستی کەسانی دیموکرات خواز وا ئەخوازێ‌ چ بەنوسین چ بە لێدوانی تەلەفزیۆنی یان ڕادیۆیی ، چ لەسایتەکانی ئینتەرنێت بە ئاشکراو بێ پێچ و پەنا ئیدانەی ئەم هەڵوێستەی سوپای میسرو لایەن و کەسایەتی عەلمانی و سیاسی میسر بکەن کە لەپشت ئەم کارەساتەوەن ، یان ڕاستەوخۆ لەگەڵیان لەبەر مێژووی خۆیان ، وە بۆ مێژو تۆماری بکەن چونکە دواجار مێژوو ڕەحم بەکەس ناکات .