ھه‌ڵگڕی و ته‌نگه‌لانه‌کانی »یاسای بنه‌ڕه‌تی« کۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌باره‌ت به »مافه‌کان و داواکاریه‌کانی نه‌ته‌وه و ئایین‌زاکانی ئێرانی« به چ شێوازێکه؟
له‌ڕاستیدا کۆمه‌ڵگای ئێران خاوه‌نی فره چه‌شنی مه‌زھه‌بی، نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیيه و یاسای بنه‌ڕه‌تی له کاتی باس کردن له مافی میلله‌ت، ھه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای به »ھاووڵاتی« ناو بردوه و ته‌نیا له چه‌ن به‌شدا نه‌بێ، مافی تایبه‌تی بۆ هیچ كام له مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كان له‌به‌ر چاو نه‌گرتووه. له‌م ماف و ئازادیانه كه به هاووڵاتیه‌كان دراوه ده‌توانین به‌م خاڵانه ئاماژه بكه‌ین : مافی ژیان، ئه‌منی تاكه‌كه‌سی، ئازادی هه‌ڵبژاردنی شوێنی ژیان، ئازادی بیر و ڕا و ئایین، ئازادی فێركاری و په‌روه‌رده‌كردن، ئازادی میدیاكان، ئازادی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، ئازادی بۆ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان، ئازادی ئابووری و سیاسی و به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. له سه‌ره‌تای یاسای بنه‌ڕه‌تی و به‌شی سێهه‌می ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌دا له باسی مافی گه‌ل و نه‌ته‌وه و ئازادی بنه‌ڕه‌تی هاووڵاتیاندا ئاوا هاتووه : لابردنی فه‌رق و جیاوازی ناڕه‌وا و دامه‌زراندی هه‌لومه‌رجی به‌رامبه‌ر بۆ هه‌مووان له ته‌واوی بواره‌كانی ماددی و مه‌عنه‌وی باسكرا‌و له به‌شی 9ی ئه‌سڵی 3، به‌شداری هه‌مووی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی مافی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان، جه‌خت كردن له‌سه‌ر به‌رامبه‌ری هه‌موو هاووڵاتیان له ئه‌سڵی 19، پشتگیری به‌رامبه‌ری یاسا له هه‌موو شارۆمه‌ندان له ئه‌سڵی 21، ناڕه‌وایی پرسینه‌وه له بیروبڕوای خه‌ڵك یان هه‌ڵبژاردنی بیرێكی تایبه‌ت له ئه‌سڵی 23، ئازادی میدیاكان له ئه‌سڵی 24، ئازادی پێكهاتنی ئه‌حزاب و ڕێكخراوه‌كان له ئه‌سڵی 26، ئازادی كۆبوونه‌وه‌ی بێ توند و تیژی به ڕاشكاوی باسكرا‌و له ئه‌سڵی 27 و جه‌خت كردنه سه‌ر بێ‌گوناهی شارۆمه‌ندان له ئه‌سڵی 37، له‌و ماف و ئازادی هاووڵاتیانه‌یه كه له یاسای گشتی دا هاتووه.
ـ یاسای بنه‌ڕه‌تی به‌رهه‌می ئاڵوگۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌كان وه‌كوو «شوڕش»ه. ئایه‌وه‌كوو دوای تێپه‌ڕبوونی سی ساڵ له شۆڕشی گه‌لانی ئێران، هه‌ست به‌جۆرێك نیاز به پێداچوونه‌وه‌و چاكسازی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران له‌به‌شی مافی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی شارۆمه‌ندان ناكرێ یا وه‌كوو هه‌ر به‌م زه‌رفیه‌ته‌ی ئێستای ئاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌كرێ وڵامی نیازه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی بدرێته‌وه؟
پێداچوونه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی شێوازێكی تایبه‌تی هه‌یه كه له ئه‌سڵی 177دا ئاماژه‌ی پێكراوه. به‌ڵام به تێكڕا پێمان وایه كه به‌ڕێوه‌بردنی ده‌قاوده‌قی ئه‌م خاڵانه‌ی یاساكه ده‌توانێ وڵامی داخوازییه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان بداته‌وه.
ـ ئێوه «هه‌لومه‌رجی ئێستای ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌كان و مه‌زهه‌به‌كانی» ئێران له به‌شی فه‌رهه‌نگی، سیاسی، ئابووری چۆن به‌راورد ده‌كه‌ن؟
ئه‌م پرسیاره زۆر گشتی و به‌ربڵاوه و وڵامه‌كه‌شی، نیازی به ئیشێكی كارناسانه له به‌شه جۆراوجۆره‌كاندایه. له‌وانه‌یه له ناوچه‌یه‌كدا گله‌یی خه‌ڵك له بارودۆخی ئابووری و له شوێنێكی دیكه دا زاڵبوونی ڕوانگه‌ی ئه‌منی هه‌ندێ له به‌رپرسان بێت. به‌شێوه‌ی گشتی له به‌شی مه‌زهه‌بیدا، ده‌زگا به‌رپرسه‌كان زیاتر له به‌شی چاودێری، ده‌چنه ناو مه‌سئه‌له‌كانی تایبه‌ت به ئه‌هلی سوننه‌ت. به‌شێوه‌ی گشتی ده‌توانین بڵێین بارودۆخی ئێستا له‌گه‌ڵ بارودۆخی خوازراو مه‌ودای زۆره و كه‌م كردنی ئه‌م مه‌ودایه خوازیاری هه‌وڵی جیددی ده‌سه‌ڵاتداران و هاوڕێی و هاوكاری شارۆمه‌ندانه.
گه‌وره‌ترین داواكاری نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌كانی ئێرانی ئێستا بۆ چ ماف و كێشه‌گه‌لێك ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
بێجگه له كێشه گشتییه‌كانی شارۆمه‌ندان له به‌شی فه‌رهه‌نگی، ئابووری و سیاسی، ده‌توانین زۆرترین داواكاریه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران به‌م شێوه ناو به‌رین : كه‌ڵك وه‌رگرتن له شارۆمه‌ندانی ئه‌هلی سوننه‌ت له به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و كاربه‌ده‌ستی له پۆسته گرینگه‌كانی وڵات‌دا، به فه‌رمی ناسینی مافی مه‌زهه‌بی و خۆپاراستن له ده‌ستێوه‌ردانی له كاروباری ئایینی تايبه‌ت به ئه‌ھلی سوننه‌ت، ڕه‌خساندنی هه‌ل و مه‌رج و ئیمكاناتی به‌رامبه‌ر له‌سه‌ر ئاستی شایسته سالاری و كه‌ڵك وه‌رگرتن له تریبۆنی میدیای میللی. زیاتر له‌مانه‌ش به‌ربڵاوبوونی جوگرافیایی ئه‌و ناوچانه‌ن كه ئه‌هلی سوننه‌تی تێدایه كه زیاتر له‌و پارێزگایانه‌دا ده‌ژین كه شه‌ڕی ئێران و عێراق تێیدا به‌ڕێوه چوو. دوای تێپه‌ڕبوونی 35 ساڵ له دامه‌زرانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاستی ژیان له‌م پارێزگایانه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌دا مه‌ودایان زۆره ده به پێی ئه‌سڵی 48 یاسای بنه‌ڕه‌تی، ڕوانگه‌ی په‌ره‌پێدان و عیداله‌ت‌ته‌وه‌ر له‌لایه‌ن به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئێستا و داهاتووی ئه‌م وڵاته ڕچاو بكرێ.
ـ ئه‌كتیو بوونی كه‌لێنی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ئێمڕۆكه ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له ده‌رخستنی ناكۆكی و ئاژاوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه. له ڕوانگه‌ی جه‌نابتانه‌وه ئه‌م كه‌لێنانه له كۆمه‌ڵگای ئێران دا وێنه‌ی ئه‌وه‌ی كه له وڵاتانی عێراق و سووریادا به‌ڕێوه ده‌چێ، پۆتانسیه‌لی ئاژاوه‌گێڕی هه‌یه؟ سیاسه‌توانانی ئێمڕۆی ئێران چلۆن ده‌توانن وڵاته‌كه‌مان له زه‌ره‌ری ئه‌م خه‌سارانه بپارێزن؟
فره‌چه‌شنی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی ئێران وه‌كوو وڵاتانی عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان نییه. هه‌رچه‌ن له سه‌ره‌تایی شۆڕشی ئیسلامی ئێران شه‌ڕ و پێكدادان پێكهات و ئاسه‌واری خراپی له‌دووی خۆی به‌جێ هێشت. به‌ڵام له كۆتاییدا لایه‌نه به‌هێزه‌كان گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه پێكه‌وه‌ژیانێكی ئاشتی‌خوازانه‌یان هه‌بێت و هه‌وڵ بده‌ن تا بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ژیانێكی باش و دوور له توندوتیژی به‌رن. له‌لایێكی دیكه‌وه وڵاتی ئێمه، مێژوویێكی درێژ و باشی له هاوكاری فه‌رهه‌نگیدا هه‌یه و به‌ستێنێكی باشی بۆ لێك تێگه‌یشتن و هاوكاری زیاتر ڕه‌خساندووه.
»جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران« به‌گوێره‌ی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی كه پێوه‌ندییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ كێشه گه‌وره نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كان هه‌یه، چ ڕوانگه‌یه‌كی بۆ ئه‌م كێشانه هه‌یه و له چ ڕێگه‌یێكه‌وه ده‌یهه‌وێ داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی بێنێته چێ؟
هه‌روه‌ها كه له به‌ڵگه‌ی »په‌یامی جه‌ماعه‌ت« دا هاتووه : «ڕاگرتنی بڕوا و ناسنامه‌ی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران و فه‌راهه‌م كردنی به‌ستێنه‌كانی زیادبوون و گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی ئێران» مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م ڕێكخراوه مه‌دنییه‌یه. هه‌روه‌ها جه‌ماعه‌ت له ئه‌ده‌بیاتی خۆیدا جه‌ختی كردووه‌ته سه‌ر : ئازادی، عه‌داله‌ت، مافی ئینسان، پێكه‌وه‌بوون و دووره په‌رێزی له توند‌و و تیژی. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پێمانوایه كه فره‌چه‌شنی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی له نیشانه‌كانی خودایه و ئه‌زموونێكه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی عه‌داله‌ت و ته‌قوای ئیمانداران كه ده‌بێ به‌شێوه‌ی فه‌رمی بناسرێت. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه له زاتی خۆیاندا نابێ ببێته هۆی نزیکخستن یا دوورخستنی هاووڵاتیان، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی خوازیاره ئه‌مه‌یه كه ئه‌م فره‌چه‌شنیه به‌ستێنێكه بۆ هاوكاری و پێكه‌وه‌ژیان نه جیاوازی و دژایه‌تی. هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌كتیڤه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا، ده‌ركردنی به‌یانیه له كاته جۆراوجۆره‌كان، وتووێژ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی و حیزبه گه‌وره‌كان، زلكردنه‌وه‌ی داخوازیه‌كان له نێو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت و ڕه‌خساندنی به‌ستێنی وتووێژ له‌گه‌ڵ حاكمیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا، له‌و كارانه‌یه كه‌وا جه‌ماعه‌ت له به‌شی داخوازی نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌كاندا ئه‌نجامی داوه. بێجگه له‌مانه، ڕێكخستنی ده‌زگا سه‌ربه‌خه‌ڵكیه‌كان له به‌شه جۆراوجۆره‌كان و هه‌وڵدان بۆ به‌شداری كارای ئه‌هلی سوننه‌ت له نێو كۆمه‌لگا له هه‌وڵه‌كانی دیكه‌ی جه‌ماعه‌ته. هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدان و قووڵكردنه‌وه‌ی كه‌لتووری قه‌بووڵكردنی لایه‌نی دیكه و هه‌وڵ بۆ ڕاهێنانی ئه‌ندامان له‌سه‌ر ئاسانگری و سینه‌فراوانی، هه‌وێنی ئیشی په‌روه‌رده‌یی جه‌ماعه‌ته.
به‌گوێره‌ی «به‌شداری زۆری» نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌كان له یازده‌هه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران و ڕۆڵ گه‌وره‌ی ئه‌وان له سه‌ركه‌وتنی دكتۆر ڕۆحانی، «سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژارده« چ داواكاریێكی مه‌نتیقی له كابینه‌ی «ده‌وڵه‌تی ڕاوێژ و ئومێد» بۆ هاتنه‌جێ و حه‌لی گرفته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كان ده‌كرێ؟
به‌شداری هۆشیارانه‌ی خه‌ڵكی ئێران و به‌تایبه‌ت به‌شداری كارا و به‌جێی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران له یازده‌هه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری و پێشوازی كردن له وتووێژ «عه‌قلانیه‌ت ته‌وه‌ر» و مامناوه‌ندی دكتۆر ڕۆحانی و به‌تایبه‌ت به‌یانیه‌ی ماف نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌كان، ڕۆڵی سه‌ره‌كی بوو. داخوازیه‌كانی به‌گوێره ئه‌و به‌ڵێنی و وه‌عدانه‌ی كه‌وا جه‌نابیان به‌خه‌ڵكیان دابوو و واقعیته‌كانی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا، ڕچاو ده‌كرێ.
بۆچوونه‌کان