پانـــ15ـــزه قازانج له پێشوازی ڕه‌مه‌زان ١- مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی خێر و به‌ره‌كه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی و لێخۆشبونی گوناهه‌كان و ده‌ربازبوونه له ئاگر. ٢- موسوڵمان دڵگه‌ش و دڵخۆش ده‌بێت به هاتنی كه‌ژی خواپه‌رستی و به‌ندایه‌تییه‌كان. ٣- موسوڵمان دڵخۆشه به هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان؛ چونكه مانگی به‌ڕۆژووبوون و شه‌ونوێژ و خوێندنی قوڕئان و ڕه‌جای لێخۆشبوو‌ن و ده‌ربازبوونه له ئاگر. ٤- پێغه‌مبه‌رﷺ مژده‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی به ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌دا.
إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ، وَنَسْتَعِيْنُهُ، وَنَسْتَغْفِرُهُ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْڕ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَڕيْكَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ. أَمَّا بَعْدُ: لە خواى گەورە داواكارم كە ئەم ئامۆژگارییە سەرەتاییەك بێت بۆ دەستپێكردنى موسوڵمانان بۆ ئەنجامدانی كارى خێر و چاكە لە سەرەتایى ئەم مانگە پیرۆزە بە پشتیوانى خوا تائەو كاتەى كە دەگەڕێینەوە بۆ لاى خۆى كە ئەویش بە بەزەیی و بە ڕەحمە بەرامبەر بەندەكانى.
الحمد لله، والصلاە والسلام علی رسول الله، أما بعد هاتنی مانگی (شعبان) زەنگی ئاگاداركردنەوەیە بەهاتنی میوانێكی پڕخێر و بەفەڕ. بەهاتنی ئەم میوانە بەڕێزە دڵەكان ڕادەچەڵەكێن و چاوەكان هێدی هێدی فرمێسكی پەشیمانی بەسەر ڕوومەتی پڕ گوناهـ و تاواندا دادەبارێنێ، وا نزیك بۆتەوە گزنگی بەرەبەیانی مانگی ڕەمەزان تاوەكو تارمایی شەوی دڵەكان ڕابماڵێ و مۆمی ڕووناكی لەخواترسان و خواپەرستی هەڵگرسێنێ. ئیتر بەسە دڵڕەقی و تاوانكردن... ئیتر بەسە تێڕوانین بۆ وێنە قەدەغەكراوەكان، ئیتر بەسە غەیبەتكردن، ئیتر بەسە بوهتانكردن، ئیتر بەسە ڕۆچوون لەنێو شەهەواتی دونیادا، ئیتر بەسە........
١- هەستان بۆ پارشێو و فەرامۆش‌نەكردنی: چونكە پێغەمبەرمان فەرموویەتی: (پارشێو بكەن چونكە بەڕاستی لە پارشێوكردندا بەرەكەت هەیە) متفق عليه ٢- زۆر گوتنی (استغفرالله) لە كاتی بەربانگەوە تاكوو بانگی بەیانی خوای گەورە دەفەرموێت: (وبالأسحار هم يستغفرون) (زاریات/١٨) ٣- ئەنجامدانی دوو ڕكات سوننەتی پێش نوێژی بەیانی، پێغەمبەرمان دەفەرموێت: (ركعتا الفجر خير من الدنيا وما فيها)(رواه مسلم). دوای بەرەبەیان: ١- زو چون بۆ نوێژی بەیانی بۆ مزگەوت: (ولو يعلمون ما في العتمة والصبح لأتوهما ولو حبواً) (متفق عليه).
برایانی ئیماندارم چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه پێشوازی ده‌كه‌ین له میوانێكی زۆر ئازیز و مانگێكی زۆر گه‌وره‌و پربه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ین و دووری نێوانی ئێمه و ئه‌م میوانه چه‌ند كاتژمێرێكی ماوه، ئه‌م میوانه به‌ڕێزه‌ش مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه، مانگی هاتنه‌خواره‌وه‌ی قوڕئان، بۆه‌ڕێنمایی وه‌هیدایه‌تی گشت ئاده‌میزاد، مانگی ڕژانی ڕه‌حمه‌تی خودا، مانگی لێخۆشبوونی تاوان و گوناه، مانگێكه ده‌رگاكانی به‌هه‌شت تێیدا ده‌كرێنه‌وه و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن و شه‌یتانه‌كان تێیدا كۆت و زنجیر ده‌كرێن، مانگێكه شه‌وێكی تێدایه پاداشتی عیباده‌تكردن له‌و شه‌وه‌دا چاكتره له هه‌زار مانگ.
وانه‌كانی به‌خته‌وری وَبِالوَالِدَینِ إِحسَانًا... (به‌قه‌ڕه: ٨٣) توانای ڕێزگرتن و حورمه‌تدانان بۆ باوك و دایك، نیشانه‌ی به‌خته‌وه‌ری مرۆڤه‌كانه ئاماده‌كردن: پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی مه‌ڵبندی كوردستان
چەند ڕۆژێک لەمەو بەر، کەوتبوومە نێو زەریای خەیاڵەوە، لەو ساتانەی ژیانمدا بووم کە دەمخواست لە هەموو شتێک ڕابمێنم، هیچ چرکەیەک بەفیڕۆ نەدەم، جارجاریش دەمویست بزماری سەرنجم لەسەر نوختەیەکی دوور دابکوتم و لەنێو جەرگەی ژاوەژاوی خەستەخانەدا بۆ تاوێ وەنەوزێک بدەم! برادەرێکم، کە هەروەک برام وایە، کەسایەتییەکی تا بڵێی تایبەت و جیاوازی هەیە، ئەوەی نەیناسیبێت، پەی بە گەورەیی و دەگمەنییەکەی نابات، بەڵام ڕێک لەو جۆرە مرۆڤانەیە کە تا زیاتر لێی نزیک ببیتەوە، مەزنی و جوانییەکانیت پتر بۆ ڕوون دەبێتەوە.
دانیشتنی هاوبیریی زانایان و مامۆستایانی ناوچه‌ی سیلوانا شه‌وی پێنجشه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١ له زێوه‌ی به‌ڕێوه چوو.
وانه‌كانی به‌خته‌وه‌ری وَتَعَاوَنُوا عَلَی البِرِّ وَالتَّقوَی .... (مائیده:2) پێكه‌وه‌بوون و یارمه‌تیدانی یه‌كتر، بۆ په‌ره‌پێدان به چاكه، نیشانه‌ی به‌خته‌وه‌ری كۆڕ و كۆمه‌ڵگاكانه ئاماده‌كردن: پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی كوردستان
دوکتۆر ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل