پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌هار، ده‌رفه‌تی هیواكانی تازه‌ی ئێمه‌یه
جه‌ژنی نه‌ورۆز و هاتنی ساڵی نوێ كه هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌ژنی دڵڕفێنی سروشته، وه‌رزێكی پیرۆز دیاری ده‌كا تاكوو جارێكی تر سڵاو له ژیان بكه‌ین و هاوڕا له‌گه‌ڵ پشكوتنی دار و نۆژه‌نبوونه‌وه‌ی خاك، به‌پێشوازی ئاسۆیه‌كی ڕوون و خه‌ڵاتی نوێوه بڕۆین. به‌هار نموونه و ئیلهامهێنهری كه‌سانێكه كه ئه‌مه‌گناسی به‌خششی ژیان و سوپاسگوزاری به‌خششه‌كانی خوای گه‌وره‌ن.
به‌هار، هیوابه‌خشی به‌ستێنه پیرۆزه‌كانه كه خاوه‌نانی ویستی پایه‌دار و هیممه‌تی به‌رز پێی ده‌گه‌ن. به‌هار موژده‌ده‌ری داهاتووی ئاشتیخوازتر و مرۆڤلاوێنتره.
جه‌ژنی نه‌ورۆز و جه‌ژنی ساڵی نوێ بۆ ئێمه‌ی ئێرانی دۆخێك ته‌یار ده‌كا تاكوو له‌گه‌ڵ شادی و هیوا په‌یمان نوێ بكه‌ینه‌وه و بۆ داهاتووی ڕوون و گه‌شی وڵاته‌كه‌مان ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌كتر هاوێژین. فهرچهشنی كولتووری، نه‌توه‌یی و ئایینزایی خۆمان به‌چاوی ده‌رفه‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خش و ئازیز ببینین و یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێزگرتن له جیاوازی و فرهچهشنییهكاندا واتا بكه‌ینه‌وه.
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی شادیبه‌خشی نه‌ورۆز و هاتنی ساڵی نوێ پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین و هیوادارین ساڵی تازه بۆ ته‌واوی دانیشتوانی گۆی زه‌وی و به‌تایبه‌ت شارۆمه‌ندانی ئه‌و نیشتمانه، ساڵێكی ته‌ژی له سه‌ربه‌رزی، سه‌ربه‌ستی، ده‌وڵه‌مه‌ندی، هاوڕێیه‌تی و ئاشته‌وایی بێت.
پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
نه‌ورۆزی ساڵی ١٤٠١
بۆچوونه‌کان