كارگه‌ی شاره‌زایی «پێویستییه‌كانی پێوه‌ندییه گشتییه‌كان» بۆ به‌رپرسانی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا شه‌وی دووشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠ به‌شێوه‌ی ئانلاین به‌ڕێوه چوو.
دكتۆر موحه‌ممه‌د جه‌هانگیری به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا، وه‌ك كارناس و به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارگه‌یه، سه‌ره‌تا باسی له گرینگیی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و پێوداویستییهكانیی كرد.
له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و كارگه‌یه باس له پێداویستییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی له جه‌ماعه‌ت كرا و له به‌شی دووهه‌م پێویستییه پسپۆڕییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت شی كرایه‌وه.
جه‌هانگیری گه‌یشتن به ئاشته‌وایی ده‌روونی، خوایی بوونی به‌ڕێوبه‌ران، به‌رپرسیاره‌تی خۆبه‌خشانه، ڕێزگرتن له ژێرده‌ستان، بوێریی له قه‌بووڵكردنی هه‌ڵه‌كان و چاككردنیان، ڕاستبینی، پابه‌ندی به كاری به‌كۆمه‌ڵ، ڕوونی له كاركردندا بۆ گه‌یشتن به به‌راوردێكی ورد و پێشگیری له دهنگوباسی له پێویستییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رانی جه‌ماعه‌ت هه‌ژمار كرد.
ئه‌و له به‌شی پسپۆڕیی ئه‌و كارگه‌یه كه تایبه‌ت به به‌ڕێوبه‌رانی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت بوو، بابه‌ته‌كه‌ی له سێ به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پێوه‌ندییه گشتییه‌كان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌شی میدیا و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌شی ڕاگه‌یاندنه‌كان ئاراسته كرد.
كارناسی به‌رنامه له به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پێوه‌ندییه گشتییه‌كان ئاماژه‌ی به سه‌ردێڕه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بیر و ڕای گشتی، بهرێوبهڕایهتی ڕێكاره‌كانی ڕێكخراوه‌یی، داڕشتنی به‌رنامه‌ی ساڵانه‌ی پێوه‌ندییه گشتییه‌كان، ناسینی ڕوانگه‌كانی نوێی پیوندییه گشتییه‌كان و ڕاپرسی ورد كرد.
جه‌هانگیری له به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی میدیایی ئاماژه‌ی به ئاشنایه‌تی به‌ڕێوبه‌ران له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیمانه، بنه‌ماكانی هه‌واڵنووسین، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌نگوباس، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆڕه مه‌جازییه‌كان، ناسینی بنه‌ماكانی به‌رهه‌مهێنانی ناوه‌ڕۆكی داهێنه‌رانه كرد.
ئه‌و له به‌شی كۆتایی ئه‌و كارگه‌یه سه‌باره‌ت به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنه‌كان باسی له هونه‌ری وتووێژ، بنه‌مای ڕێوڕه‌سمه‌كان، ڕێزگرتن له یاسا فه‌رمییه‌كان و تواناییه‌كانی پێوه‌ندیی كاریگه‌ر كرد.
له كۆتایی ئه‌و كارگه‌یه ڕوانگه و پرسیاری به‌شداربووان ئاراسته كرا.
بۆچوونه‌کان