رأيتُ الذنوبَ تميتُ القلوب، وقد يورث الذلَّ إدمانُها وتركُ الذنوب حياةُ القلوبِ، وخيرٌ لنفسكَ عصيانُها هیچ شتێکم نەبینیوە مێشك و ڕۆح بە توانا بکا و جەستە بپارێزێ و بەختەوەری دەستبەسەر بکا، وەك زۆر تەماشاکردن و خوێندنەوەی کتێبەکەی پەروەردگار... ئیبنی ته‌یمییه
تەنها بەهۆی هەڵەیەکەوە، خەڵک هەموو ڕابردووە جوانەکەت دەسڕنەوە. خودا‌ش هەموو ڕابردووە ناشرینەکەت، بە تەوبەیەکی ڕاستگۆیانە دەسڕێتەوە، کامەیان شایستەی ئەوەن هەوڵ بدەی لێت ڕازی بن! موحەممەد متەوەلی شەعراوی
خەفەت، نیوەی پیرییە، هەواڵی دۆست پرسین، نیوەی سەردانە، شوێنڪەوتنی ئارەزوو، نیوەی شێتییە، هاوڕێی لەگەڵ بوون، نیوەی ڕێگایە. ئیمامی شافعی
جه‌بران خه‌لیل جه‌بران: تستطیع ٲن تسحق الزهرة تحت قدمیك و لكن ٲنی یکون لك ٲن تزیل عطرها؟؟!! واتـــــــــه: دەتوانی گوڵێک لەژێر قاچەکانتا بساویتەوە، بەڵام کەی دەتوانی نەیێڵی بۆنە خۆشەکەی بڵاو ببێتەوە؟! وه‌رگێڕ: موحه‌ممه‌د ئیزه‌دی
جوانترین وتەیه‌ك كه سه‌باره‌ت به منداڵی کچ وترابێ، فەرموودەڪەی پێغەمبەری ئەزیزە️ﷺ دەربارەی فاتیمە كه دەیفەرموو: (فاتیمە پارچەیەڪە لە من، دڵخۆش دەبم بەوەی ئەو دڵخۆش دەکا و ئازار دەچێژم بەوەی ئەو ئازار دەچێژێت)
ئیمامی ئەوزاعــی دەفەرموێت: بە پیـاوێـکم وت خـانوێـکم دەوێ لەپاڵ خـەلکانێـك بێ كه نە غەیبەت بـکەن، نە ئیرەیی و حەسـوودی بەرن بە خــەڵک ... جا کـابرا بــردمی بۆ گـۆڕستانێـك و وتی: ئەوەی تۆ ئــەتەوێ، لێرەدایــە... جامع العلوم والحکم ١٨٢/٢
چارەسەری بەبێ دەرمان و دکتۆر: قوڕئانێکی بە دڵە، یان دوعایەکی بە کوڵە، یان هێزی تەوەکكولە... ئیبنی ته‌یمییه
ئیبنی قه‌ییم ڕەحمەتی خوای لێ بێ فەرموویەتی: گەر پەردە هەڵگیرێ لەنێوان بەندە و کردەوەکانی لەڕۆژی دواییدا، ئەوا چاکەیەکی باشتر و چاکتر نادۆزێتەوە لە زیکری خوا. ئینجا ئەو کات دەستە و کۆمەڵێک ئاهـ هەڵدەکێشن و دەڵێن: هیچ شتێک ئەوەندەی زیکر ئاسان نەبوو لەسەرمان. #الـوابل_الصيّب (ص ١١١)
ده‌ستپێك: هه‌ر توندڕه‌ویه‌ك له ئارادا هه‌بێت له به‌رامبه‌ریدا توندڕه‌ویه‌كی پێچه‌وانه و په‌رچه‌كردار سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌مه مۆركێكی ژیان و جیهانی مرۆڤه به گشتی، له سه‌ر ئاستی ئایدیا و ڕێبازه هزری و فه‌لسه‌فیه‌كانیش هه‌ر ڕاسته، مێژووی هزر و كه‌له‌پووری ئیسلامی هه‌ڵگری چه‌ندین دوانه و دوالیزمه‌ی له‌و شێوه‌یه، كاتێك ڕوانگه‌یه‌كی توندڕه‌و په‌یدا بووه؛ ئه‌و توندڕه‌ویه به توندڕه‌ویه‌كی پێچه‌وانه وه‌ڵامدراوته‌وه، هه‌میشه‌ش له نێوان هه‌ردوو دیده په‌ڕگیره‌كه‌دا ڕاستیی ئایینی شێواوه.
لێژنه‌یه‌ك له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیلوانا له شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ٣ی ڕێبه‌ندان، له گوندی باوان چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانی سێ كۆڵبه‌ره ونبووه‌كه كرد.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb