سەرلە بەیانی ئەمڕۆ، ئەمینداری گشتی جەماعەت لەگەڵ مستەفا کەواکبیان، ئەمینداری گشتی حیزبی «مردمسالاری» دیدار و چاوپێکەوتنی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، لەم دیدار و چاو پێکەوتنەدا کە سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە، 4ی ڕەشەمێ لە بنکەی ناوەندی جەماعەت بەڕێوە چوو، دکتۆر عبدالرحمن پیرانی ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح وێڕای داوای لەشساخی بۆ مستەفا کەواکبیان، سەبارەت بە ناساندنی زیاتری جەماعەت فەرمووی: «جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح وەکوو ڕێکخراوەیەکی گشتگیر و سەربه‌خۆ، لە درێژه‌ی ڕەوتی ڕاپەڕینی ئیسلامییدایە و ھەموو کات داخوازیی و گرفتی ھاووڵاتییانی ئەھلی سوننەتی لە ڕێگەی یاساییەوە داوا کردووه‌ و ئێستراتێژی خۆی لەسەر مامناوەندی و ئێعتێدال و یەکگرتوویی و پەیمانی نەتەوەیی دامەزراندووە». لەم چاوپێکەوتنەشدا، دکتۆر مستەفا کەواکبیان، ئەمینداری گشتی حیزبی «مردمسالاری» خۆشحاڵی خۆی لە ئامادەبوون لە بنکەی ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح و ئەم ڕەوتە مامناوەندییەی جەماعەت دەربڕی و داوای بەردەوامی زیاتری ئەم دانیشتنانەی کرد. لەم چاوپێکەوتنەدا، دکتۆر لوقمان ستوودە بەرپرسی ستادی ھەڵبژرادنەکانی جەماعەت، دکتۆر ئەحمەد فەلاحی و محەمەد عەلی ئاریا نەژاد، بەشداریان کرد.