دەقی پەیامی ئەمینداری گشتیی جەماعەت بەم شێوەیە:

 بەناوی خودای خاوەن میهر و سۆز

 بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی مەحیەددین قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان

 سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت

 بەبۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی شەشەمین کۆنفڕانسی کۆبوونەوەی گشتیی یەکیەتی جیهانی زانایانی موسوڵمان و هەڵبژاردنی شایستە و ژیرانەی بەرزی بەڕێزیان وەک "سەرۆکی یەکیەتی"، جوانترین پیرۆزباییمان لە لایەن جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لێ قبوڵ بکەی. دواکارین لە خودای گەورە یارمەتیتان بدات لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانتان و گەیشتن بە ئامانج و دروشمە بەرزەکانی یەکیەتی، کە بریتین لە "پاراستنی ئایین، پێشکەوتنی میللەت، و پاراستنی پیرۆزەکان".

 من، لەلایەن خۆمەوە و بە نوێنەرایەتی لەلایەن خوشک و برا موسوڵمانەکانم لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، وێڕای پیرۆزبایی دوبارە بە بەڕێزتان بەبۆنەی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی یەکیەتی جیهانی زانایانی موسوڵمان، ئامادەیی خۆمان بۆ هاوکاریکردنی یەکیەتی ڕادەگەیەنم، تاکوو بە یارمەتی خودا، زیاتر لە جاران بگەیتە ئامانجە دڵخوازەکانت. لە خوای گەورە و بێگەرد بۆ ئێوە و برا لێهاتوو کانی تر، داوای سەربەرزی و سەرکەوتنی زیاتر دەکەم.

وێڕای سپاس و پێزانین، سڵاو و خۆشەویستیمان قبوڵ بفەرموو

  عەبدوڕڕەحمان پیرانی

 ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح

 ١٨بەفرانباری ١٤٠٢ هەتاوی