مامۆستا عه‌بدولرحمان پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح، بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی «سەید موجاھید قوڕەیشی» سەرەخۆشی لە خزم و که‌سەکەی کرد. ده‌قی پەیامەکەی مامۆستا پیرانی بەم جۆرەیە: بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ «الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّـهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ أُولَـٰئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ ۖ وَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ» ﴿البقرة: ١٥٦-١٥٧﴾ ھەواڵی کۆچی خوالێخۆشبوو «سەید موجاھید قوڕەیشی» کوڕی زانای بەڕێزو برای خۆشەویست، «سەید شافی قوڕەیشی» بووە ھۆی خەم و پەژارە. بە دڵ‌ئەرخەیانیەوە، بڕوا بە قەزای دیاریکراوی خودا و ڕازی بوون بە بڕیارەکانی، دەبێتە ھۆی خۆڕاگری و شیفای دڵی بەجێماوان. بەم بۆنەوە لەلایەن خۆم و بە نوێنەرایەتی لە برایان و خوشکانم لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی ئەو کۆچکردووە دەکەم. لە خوای پەروەردگار فیردەوسی بەرین بۆ ئەو کۆچکردووە و سەبر و خۆڕاگری بۆ خزم و کەسەکەی داواکارم. إِنَّا لِلَّـهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ عبدالرَّحمـٰن پیرانی 25ی گوڵانی 1395ی ھەتاوی