ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به بۆنه‌ی جێژنی پیرۆزی قوربان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه كه ده‌قی په‌یامه‌كه به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه‌یه:
جێژنی پیرۆزی قوربان، هێمای گیانفیدایی و گیانبه‌ختكردنی شكۆمه‌ندانه‌ی قاره‌مانی یه‌كتاپه‌ره‌ستی، حه‌زره‌تی ئیبڕاهیمی ڕاستگۆ و جگه‌رگۆشه‌ی خۆڕاگری حه‌زره‌تی ئیسماعیله(سڵاو و ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێ) و بیرخه‌ره‌وه‌ی ڕووداوی گرینگ و ئیلهامبه‌خشه كه ئایینه‌كانی گه‌وره‌ی ئیبڕاهیمی وێڕای هێندێ جیاوازی چووكه له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یانه و هه‌روه‌ها ئاڵقه‌ی لكاندنی ته‌واوی ڕێڕه‌وانی ئیمان به‌یێكه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێ.
جێژنی قوربان وه‌رزێكی شیاوه بۆ جێژن و شادومانی؛ چونكه شایه‌تی سه‌ربه‌رزی و سه‌ركه‌وتنی مرۆڤه له تاقیكارییه‌كانی دژواری ئیخلاس و به‌ندایه‌تی وشیارانه و له‌خۆبوورده‌یی.
دۆخێكی تایبه‌تی كه ئه‌وساڵ به‌هۆی نه‌خۆشی گشتگیری ڤایرۆسی كۆڕۆنا هاته دی، بوو به به‌ربه‌ست له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمی شكۆمه‌ندی حه‌جی ئیبڕاهیمی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌یكه یه‌كێك له مه‌به‌سته‌كانی به‌رز و مه‌زنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، پاراستنی گیانی مرۆڤه و به‌پێی فه‌رمایشتی قوڕئانی پیرۆزیش، ئامانج له كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی حه‌ج، گرینگی‌دان به به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌كانه:
«وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ... لِيَشْهَدُوا مَنَافِعَ لَهُمْ» (حه‌ج/٢٧و٢٨) جا بانگی خه‌ڵكی بكه و جار بده له‌نێویاندا با بێن بۆ حه‌ج... تاكوو شاهیدی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بن.
بۆیه پێویسته بڕواداران، به ڕه‌زامه‌ندییه‌وه دۆخی پێشهاتوو قه‌بووڵ كه‌ن و به‌وه‌یكه خوای گه‌وره ویستی له‌سه‌ر بووه، دانی پێدانێن و له دۆخ و ڕه‌وشی ئێستادا كه زیاتر پێویستیمان به پاراستن و ئاگاداری له نیعمه‌تی به‌نرخی ژیانه و كۆبوونه‌وه‌كان و كۆڕه‌كانی ئاسایی وه‌ك ساڵانی ڕابردوو پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه، جێی خۆیه‌تی كه به ئیمانێكی وشیارانه و به‌ڵێنی تاكی، گرینگی بده‌ین به پاسه‌وانی له به‌هاكان و ئه‌خلاق و مه‌عنه‌وییه‌ت و له ده‌رفه‌ته‌كانی بایه‌خداری به‌رده‌ممان، بۆ گه‌یشتن به تێگه‌یشتنێكی هاوسه‌نگ له دینداری و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌مكاری و كه‌مایه‌سییه‌كان ئه‌وپه‌ڕی كه‌ڵكی لێ وه‌رگرین و به بیرڕاستی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ژیرانه له‌گه‌ڵ ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م و به هیوای داهاتوویێكی باشتر، دۆخ و ڕه‌وشی تازه قه‌بووڵ كه‌ین و خۆمان له كات‌ئاڵۆزی و كاتكوژی بپارێزین و له‌ژێر تیشكی ئیمان به ویستی خوا و كارزانی خوداییش، سه‌قامگیرانه و گه‌شبینانه به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو هه‌ڵێنینه‌وه. چونكه ڕووداو و به‌سه‌رهاته‌كان له چوارچێوه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵات و ویستی دوورڕوانی و ئامانجداری به‌دیهێنه‌ری جیهان دایه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ (شوڕا/٤٩)
اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (زومه‌ڕ/٦٢)
وَلِلَّهِ جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا (فه‌تح/٧)
پیرۆزبایی جێژنی پیرۆز و لێوڕێژ له خێر و به‌ره‌كه‌تی قوربان له هاووه‌ڵاتیانی خۆشه‌ویست و به‌تایبه‌ت خوشكانی و برایانی ئیمانی و به‌ڕێزم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ده‌كه‌م و له خوای مه‌زن داواكارم كه یاریده‌ده‌رمان بێ له په‌رستشی خالیسانه و خزمه‌تی دڵسۆزانه.
به‌و هیوایه كه به هاودڵی و هاوكاری و برایه‌تی و به پاراستنی ڕوحییه و هیوای خۆمان بتوانین كاریگه‌ر و ڕچه‌شكێنانه ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی و ته‌نگانه‌كان بینه‌وه.
وَمَا ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ بِعَزِيزٍ
سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتوو بن
عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
٩ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٩
بۆچوونه‌کان