ئه‌وڕۆ پێنجشەممه، ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٩، مامۆستا مه‌لا عەبدولقادر به‌یزاوی، واتارخوێن و پێشنوێژی ئه‌هلی سوننه‌تی ورمێ، له زانایانی گه‌وره‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت، له ته‌مه‌نی ٨٧ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح پەیامێکی سه‌ره‌خۆشی به بۆنه‌ی کۆچی دوایی حاجی مامۆستا عەبدولقادر به‌یزاوی، وتارخوێنی ئه‌هلی سوننه‌تی ورمێ، بڵاو کرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌که به‌و شێوه‌یه:
«يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي»
به‌وپه‌ڕی داخ و په‌ژاره و ئیمان به قسمه‌تی خوایی و ویستی ئیلاهی، هه‌واڵی کۆچی دوایی زانای پایه‌به‌رز و بانگخوازی هۆزان به‌ڕێز حاجی مامۆستا عەبدولقادر به‌یزاوی (ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێ بێ) وتارخوێن و پێشنوێژی ئه‌هلی سوننه‌تی ورمێ‌مان پێ گه‌یشت.
به‌ڕێز حاجی مامۆستا عەبدولقادر به‌یزاوی بانگخوازێکی ماندوونه‌ناس، زانایه‌کی هه‌وڵده‌ر و دڵسۆز و جێمتمانه‌ی خه‌ڵک بوو و وه‌ک سەرچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو و چالاکی مه‌ده‌نی ئاگادار به ده‌رد و ژانی خه‌ڵکی له بواره‌کانی جۆراوجۆردا، زۆر لێهاتوو، تێکۆشه‌ر، پێ‌داگر و کاریگه‌ر کاری ده‌کرد.
من له لایه‌ن خۆم و به نوێنه‌ری له لایه‌ن خوشکان و برایانم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به‌هۆی ئه‌و کاره‌ساته به‌ژانه سه‌ره‌خۆشی له زانایان و خوێندکارانی ئایینیی و قوتابخانە ئایینییه‌کان، خه‌ڵکی بڕواداری ڕه‌زایه و به‌تایبه‌ت قوتابیان، بنه‌ماڵه و منداڵانی به‌ڕێز و که‌سوکاری ڕێزداری خوالێخۆشبوو ده‌که‌م و بۆ کۆچکردوو، لێبووردن و ڕه‌زامه‌ندی خوای گەورە و بۆ خۆشه‌ویستان و بنەماڵەی به‌ڕێزی ئاسووده‌یی، خۆڕاگری و پاداشی نه‌بڕاوه له باره‌گای په‌روه‌رێنه‌ری میری مه‌زن داواکارم.
عەبدوڕڕەحمان پیرانی
١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٩
بۆچوونه‌کان