ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دكتۆر ڕه‌مه‌زان عه‌بدوڵڵا شله‌حی پیامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه كه ده‌قی په‌یامه‌كه به‌و چه‌شنه‌یه:
«مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ و وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا» (ئه‌حزاب:٢٣)
به دڵێكی ڕازی به چاره‌نووسی خوایی، هه‌واڵی كۆچی دوایی دكتۆڕ ڕه‌مه‌زان عه‌بدوڵڵا شله‌ح، ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستینمان پێ گه‌یشت. خوالێخۆشبوو شله‌ح یه‌كێك له ڕێبه‌رانی گه‌وره‌ی فه‌له‌ستین و له خه‌باتگێڕانی بواری جیهاد و شه‌ڕ و به‌رگری بوو كه ته‌مه‌نی پیرۆزی خۆی له ڕێی بانگخوازی و شه‌ڕ له پێناو خوای گه‌وره‌دا به‌سه‌ر برد. ئه‌و نموونه‌ی خۆڕاگری و پشوودرێژی، هێمای حه‌قبێژی و ئۆستووره‌ی ئیخلاس و نیشتماندۆستی بوو كه له ڕێی ئیسلام و ئارمانه‌كانی فه‌له‌ستین به گیان و دڵ خه‌باتی كرد و له‌هه‌مبه‌ر كێشه و گرفته‌كاندا وه‌ستایه‌وه.
من به نۆره‌ی خۆم و له لایه‌ن خوشكان و برایانم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، ئه‌وپه‌ڕی هاوده‌ردی و سه‌ره‌خۆشی خۆم بۆ خه‌ڵكی خه‌باتكاری فه‌له‌ستین، بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو، ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ڕاده‌گێنم و له خوای گه‌وره داوای ڕه‌حمه‌ت و لێبووردنی نه‌بڕاوه بۆ برای كۆچكردوومان ده‌خوازم. په‌روه‌ردگارا ڕۆحی به‌رزی له په‌نای ڕه‌حمه‌تی خۆت جێ بكه‌وه و به بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و خۆشه‌ویستانی سه‌بر و خۆڕاگری ببه‌خشه.
١٨ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٩ هه‌تاوی
عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
سه‌رچاوه: ئیسلاح‌وێب
بۆچوونه‌کان