ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزی دكتۆر عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
«إنَّا للهِ وَ إِنَّا إِلَیهِ رَاجِعُونَ»
گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو تاكێك بۆلای خودایه
بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی مامۆستا عه‌بدولعه‌زیز، برای ئازیزم كاك عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز
سڵاو و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوای گه‌وره‌تان ئاراسته ده‌كه‌م
وێڕای ڕازی‌بوون به قه‌ده‌ری دیاریكراویی په‌روه‌ردگار، هه‌واڵی كۆچی دوایی «دایه پیرۆزه» خێزانی مامۆستا عه‌بدولعه‌زیز و دایكی به‌ڕێزی كاك عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیزمان پێ گه‌یشت و بوو به‌هۆی خه‌م و په‌ژاره.
به‌م بۆنه‌وه له لایه‌ن خوم و به نوێنه‌رایه‌تی له هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌تان ده‌كه‌ین.
له خوای میری مه‌زن داواكارین، ڕۆحی ئه‌و دایكه كۆچكردووه بخاته به‌ر ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆی و به به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات، سه‌بر و ئۆقره و ئارامی و خۆڕاگریش به بنه‌ماڵه و خزم و كه‌سان ببه‌خشێت.
اللهُمَّ اغفِر لَنَا وَ لَهَا ...
عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
١٥ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ی هه‌تاوی
بۆچوونه‌کان