ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو «حه‌میده محه‌ممه‌د» په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه. ده‌قی په‌یامه‌كه به‌م چه‌شنه‌یه: بسم الله الرحمن الرحیم کُلُّ مَنْ عَلیها فَان * وَ یَبْقََی وَجْهُ رَبِّکَ ذُوالجلالِ والاکرامِ صدق الله العظيم برای بەڕێزم جه‌نابى مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەھائەدین السلام علیکم و رحمة الله و بركاته وێڕای ڕەزامەندی بە قەدەر و قەزای دیاریکراوی پەروەردگار، ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو «حەمیدە محەممەد»مان پێ گەیشت و بووە ھۆی خەم و پەژارە. لەو بۆنە خەمناکەدا، بە ناوی خۆم و ھەموو خوشکان و برایانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، لەناخی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی جەنابی مامۆستا «محەممەد بەھائەدین» و سەرجەم خزم و كەسوکار ومندالانى ئەو خوالێخۆشبووە دەکەین. لەخودای ميری مەزەن داوای لێخۆشبوو‌ن و ڕەحمەت و فیردەوس بۆ ئەم خوشکە ئازيزه دەکەین. ھەروەھا سەبر و پاداشی بێ‌بڕانەوە بۆ کەسوکار و بنەماڵەی داواکارین. أعظَمَ اللهُ أجرَكُم و أحسنَ عزاءكُم و غفر الله لنا و لميتكم. اللهم اغفِرْ لَنَا و لَها و تجاوَزْ عنّا و عنها و لقِّها برحمَتِكَ و رضاك. آمين يا رب العالمين عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح 9ی گەلاوێژی 2721
بۆچوونه‌کان