مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌هۆی كۆچی دوایی دكتۆر موحه‌ممه‌دئازاد جه‌لالیزاده له كه‌سایه‌تییه فه‌رهه‌نگی و سیاسی و له مامۆستایانی زانكۆ كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی په‌یامی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
هه‌واڵی كۆچی دوایی دكتۆر موحه‌ممه‌دئازاد جه‌لالیزاده برازای خۆشه‌ویست و ڕێزداری دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده، كه‌سایه‌تی دڵسۆز و تێكۆشه‌ری ئه‌هلی سوننه‌ت، بوو به هۆی غه‌م و په‌ژاره‌مان؛ به‌ڵام ئیمان به ویست و خوازی خوا و یاسای خوایی «كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ» و تهسلیمبوونێكی ڕه‌زامه‌ندانه به تاقیكردنه‌وه‌كانی په‌روه‌ردگاری جیهانیان، سوكنایی و ئارامی به دڵ و ده‌روونی خۆشه‌ویستان و كه‌سوكاری ده‌به‌خشێت.
من له لایه‌ن خۆم و به نوێنه‌ری له لایه‌ن خوشكان و برایانم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به‌هۆی نه‌مانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ناودار و هه‌ڵكه‌وته سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه، هاوڕێیان و خزمانی و به‌تایبه‌ت برای به‌ڕێزم دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده ده‌كه‌م و له باره‌گای په‌روه‌رێنه‌ری دڵۆڤانی و میهربانی و لێبوورده‌یی بۆ خوالێخۆشبوو داوای لێبووردن و ڕه‌زامه‌ندی و بۆ ئازیزان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی داوای له‌شساغی و سه‌بری جه‌میل و پاداشی زۆر ده‌كه‌م.
إنا لله و إنا الیه را‌جعون
عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠
بۆچوونه‌کان