ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی دکتۆر مستەفا خۆڕڕدم‌دڵ په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی بڵاو کرده‌وه. ده‌قی په‌یامه‌که به‌و شێوه‌یه: به‌نێوی خوای به‌خشه‌نده و میهره‌بان «يَرْفَعِ اللهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ» هەواڵی کۆچی دوایی لێکۆله‌ر، ڕاڤه‌کار و وه‌رگێڕی به‌توانا، دکتۆر مسته‌فا خوڕڕه‌م‌دڵ که ته‌مه‌نی به به‌ره‌که‌تی خۆی له ڕێگای ڕوونکردنه‌وه و بانگه‌شه بۆ قوڕئانی پیرۆز و زانسته ئیسلامییه‌کان به‌سه‌ر برد، بوو به هۆی خه‌م و په‌ژاره‌مان. بێگومان خزمه‌ته به‌نرخه‌کانی ئه‌و بیرمه‌نده بلیمه‌ته، به‌تایبه‌ت وه‌رگێڕانی به‌نرخ و پڕبایه‌خی كتێبی «فی ظلال القرآ‌ن» و «تفسير نور»، که به‌رهه‌می هیممه‌تی به‌رز، تێکۆشانی ماندوونه‌ناسانه و زانستی به‌ربڵاوی ئه‌و کۆچکردووه‌یه، بۆ ھه‌موو فارسی زمان و فارسی زانی ناو ئێران و ده‌ره‌وه‌ش به به‌رده‌وامی گرینگی و که‌ڵکی ده‌بێ و وه‌ک چاکه‌یێکی نه‌بڕاوه، ڕۆحی به‌رز و مه‌زنی لای ڕه‌حمه‌تی بێ‌سنووری خوای گه‌وره، له پاداشه‌که‌ی به‌هره‌مه‌ند ده‌کات. به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌م زانا بلیمه‌ته، له لایه‌ن خۆم و سه‌رجه‌م خوشک و برایانم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان، قوتابیان و خۆشه‌ویستانی، کۆمه‌ڵگای سوننه‌ی ئێران و ته‌واوی توێژه‌رانی قوڕئان و فه‌رهه‌نگ دۆستانی وه‌ڵاته‌که‌مان ده‌که‌ین. له خوای میهره‌بان داواکارین پله و پایه‌ی به‌رز کات و پله‌کانی به‌رزی به‌هه‌شتی پێ ببه‌خشێ. عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ٤ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٩ یه‌کی شه‌واڵی ١٤٤١ سه‌رچاوه: ئیسلاح‌وێب
بۆچوونه‌کان