به‌ھۆی بەڕێوەچوونی حەوته‌مین کۆنگره‌ی میللی «حیزبی ئیراده‌ی میلله‌تی ئێران» له یه‌که‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵ، دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، په‌یامێکی ده‌رکرد. ده‌قی په‌یامه‌که به‌م جۆره‌یه : ڕێزدار، جه‌نابی حه‌کیمی پوور ھه‌واڵی به‌ڕێوەچوونی حهوتهمین کۆنگره‌ی حیزبی «ئیراده‌ی میلله‌تی ئێران»، ھۆی خۆشحاڵیه و دروشمی خۆگری و به‌رده‌وامی چالاکی و چوون به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندی حیزبی ئێوه‌یه. به نێۆنه‌ری له‌لایه‌ن خوشکان و برایانم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، پیرۆزبایی ئه‌م ڕووداوه پیرۆزه له جه‌نابت، ئه‌ندامانی شۆڕای ناوه‌ندی و ته‌واوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی ئیراده‌ی میلله‌تی ئێران ده‌که‌م، ھیوادارم به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ئه‌م کۆنگره، ھه‌نگاوێکی توانا و بەھێز بۆ حیزبه‌که‌ی جه‌نابتان و بە گشتی بۆ ئیشی حیزبی له وڵاته‌که‌ماندا بێت. عبدالرحمن پیرانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران
بۆچوونه‌کان