مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی «ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح» له نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵه بۆ وه‌زیری ته‌ندرووستی و ده‌رمان و ڕاهێنانی پزیشکی داوای کرد که گرینگی به سێ پارێزگای سه‌رسنووری باشوور و باشووری ڕۆژاوای وڵات بدرێ، تا له کاره‌ساتی گه‌وره‌تری مرۆیی به‌رگری بکرێ.
ده‌قی نامه‌ی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت بۆ وه‌زیری ته‌ندرووستی به‌م چه‌شنه‌یه:
باسمه تعالی
وه‌زیری به‌ڕێزی ته‌ندرووستی و ده‌رمان و ڕاهێنانی پزیشکی به‌ڕێز دکتۆر نه‌مه‌کی
سلام علیکم
سه‌ره‌تا ئاواتی سه‌رکه‌وتن بۆ خزمه‌تکارانی دڵسۆز و ماندوونه‌ناسی هێژا و به‌ڕێزی ته‌ندرووستی و ده‌رمان ده‌خوازم. به‌نۆره‌ی خۆم سپاسی هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌و عه‌زیزانه له‌بواری ته‌ندرووستی و سڵامه‌تی خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌تای کۆڕۆنا ده‌که‌م و بۆ سپی‌پۆشانی بیرسه‌وز که بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌م و په‌ژاره‌ی ده‌رده‌داران گیانی خۆیان قوربانی کردووه، داوای لێبوورده‌یی و پله‌ی به‌رز دەکەین.
وێڕای ئاواتی شیفای به‌په‌له بۆ گشت نەخۆشان و ده‌رده‌داران، به پێویستم زانی که چه‌ند خاڵێک له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان باس بکه‌م:
۱- هه‌روه‌ک ئاگادارن پارێزگاکانی بێبه‌شی وڵات و به‌تایبه‌ت سیستان و به‌لووچێستان و هۆرمۆزگان و بووشێهر له ئاکامی تووشبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به کووید ١٩، له دۆخێکی ئه‌سته‌م و جێمه‌ترسیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. چاوه‌ڕێ ده‌کرێ له ڕاستای به‌رگری له ڕوودانی خه‌ساره‌تی گه‌وره‌تر و مه‌ترسی کاره‌ساتی مرۆیی، بایه‌خی زیاتر به‌و سێ پارێزگایه بده‌ن و به هاوکاری که‌ره‌سه و هێزی مرۆیی له قوڵتربوونی کاره‌ساته‌که به‌رگری بکه‌ن.
۲- به‌پێی ئه‌وه‌یکه خێرخوازی و چاکه‌خوازی خه‌ڵکی ئێران به‌نێوبانگه، دابینکردنی به‌ستێنی پێویست بۆ وه‌رگرتن و ڕێنوێنی یارمه‌تییه‌کانی خێرخوازیی هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌کرێ به‌شێک له گرێکانی پێ بکرێته‌وه و گرفته‌کانی پێ چاره‌سه‌ر بکرێت.
٣- که‌ڵکوه‌رگرتنی زیاتر له تواناییه‌کانی سازمانی ته‌ندرووستی جیهانی وه‌ک ناوه‌ندێکی نێونه‌ته‌وه‌یی به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌ساره‌ت له پارێزگاکانی نێوبراو، ده‌توانێ به‌شێک له خه‌ساره‌ته‌کانی ئێستا که‌م بکاته‌وه
. ٤- پڕۆسه‌ی کوتانی گشتیی ئێستا، بۆ ته‌واوی شارۆمه‌ندان جێی دڵه‌ڕاوکێیه، له‌پێشتر دانانی کوتانی هاوڵاتیانی پارێزگاکانی سه‌رسنوور، ده‌توانێ کاریگەری هه‌بێ له به‌رگریکردنی ڕه‌وتی ئێستا له سنووره‌کانی ڕۆژاوا.
٥- به‌پێی دڵه‌ڕاوکێی گشتی، خستنه‌گه‌ڕی ناوه‌نده‌کانی کاتیی، له‌گه‌ڵ گرینگی‌دان به ژێرخانه‌کانی پزیشکی و ته‌ندرووستی له ناوچه‌کانی بێبه‌ش له به‌رنامه‌ڕێژیی نێوان‌ماوه و درێژماوه‌دا بۆ خزمه‌تکاری ته‌ندرووستی و ده‌رمانی پێویسته.
هیوادارین له‌ژێر سێبه‌ری به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگاری دڵۆڤان و به هه‌وڵ و پێداچوونه‌وه‌ی ئێوه و هاوکارانی به‌ڕێزی وه‌زاره‌تخانه، بتوانین به‌زووترین کات شاهیدی له‌ناوچوونی کووید به‌ته‌واوه‌تی و گه‌یشتن به ئاسووده‌یی بۆ هه‌موو لایه‌ک بین.
عەبدوڕڕەحمان پیرانی
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
١٧ پووشپه‌ڕی ١٤٠٠
بۆچوونه‌کان