ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ له نووسینگه‌ی ناوه‌ندیی جه‌ماعه‌ت، چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ دكتۆر جه‌لیل ڕه‌حیمی جه‌هان‌ئابادی، نوێنه‌ری پاڕله‌مانی شوڕای ئیسلامی و ئه‌ندامی لێژنه‌ی هێمنایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كرد.
مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، وێڕای به‌خێرهاتنی به‌ڕێز دكتۆر ڕه‌حیمی جه‌هان‌ئابادی و سپاسی هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی له گۆڕه‌پانی پاڕله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی پاڕله‌مان، ئاماژه‌ی به مێژوو و چۆنیه‌تی پێكهاتن و درێژه‌ی چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌ت كرد و وتی: «جه‌ماعه‌ت له سه‌ره‌تای پێكهاتنیه‌وه، ته‌نیا ئامانجی خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگا و ئه‌هلی سوننه‌ت بووه».
مامۆستا پیرانی له درێژه‌دا وتی: «له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه په‌یامی پێغه‌مبه‌رانی تر تایبه‌ت به ناوچه‌یه‌ك یا كاتێكی دیاریكراو بووه، ئایینی ئێمه ئایینێكی جیهانییه. ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئایینی مه‌سیح له‌سه‌ر بنه‌مای كرداری مرۆڤ له‌و دونیایه و ئاكامه‌كه‌ی له دواڕۆژه؛ ناوه‌ڕۆك و په‌یامی ئایینی ئیسلام به لێكدانه‌وه‌ی ڕاغیبی ئیسفه‌هانی له‌سه‌ر سێ بنه‌مای به‌ندایه‌تی خوا، ئاوه‌دانی زه‌وی و به‌جێگه‌یاندنی دادپه‌روه‌رییه و بۆ ته‌واوی كات و سه‌رده‌مه‌كان قسه‌ی بۆ وتن هه‌یه».
دكتۆر جه‌لیل ڕه‌حیمی جه‌هان‌ئابادیش وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی له چاوپێكه‌وتی ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت، گرینگیی جه‌ختكردنی جه‌ماعه‌ت له‌سه‌ر چالاكی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوكات پاراستنی بڕوای دیندارانه‌ی له كۆمه‌ڵگادا به‌رز و پیرۆز زانی و وتی: «داهاتووی جیهانی ئیسلام به‌ره‌و هه‌ڵسوكه‌وتی دێموكڕاسی و قه‌بووڵكردنی مافی مرۆڤ و چه‌مكه‌كانی تری له‌و شێوه ده‌ڕوا و له لایه‌كی تره‌وه پێویستیمان به پاراستنی باوه‌ڕی دیندارانه‌ی مناڵه‌كانمان و ئاگاداری لێ كردنیان له كه‌وتنه نێو ته‌نگه‌ژه‌ی پووچگه‌رێتی و نهیلیزمه. به بڕوای من جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له هه‌ردوو بواردا پێشڕه‌وه».
بۆچوونه‌کان