دانیشتنی هاوبه‌شی شاندی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت به ئاماده‌بوونی ئه‌مینداری گشتی، به‌رپرسی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و جێگرانی ناوه‌ندی و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی لقه‌كان شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠ به‌شێوه ئانلاین به‌ڕێوه چوو و جه‌خت كرایه سه‌ر پته‌وكردنی هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی.
ده‌قی وته‌كانی مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم‌الله الرحمن الرحیم
زۆر خۆشحاڵم و سپاسی خوای گه‌وره ده‌كه‌م بۆ نیعمه‌ت ئیمان و برایه‌تی ئیمانی و نیعمه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح كه وه‌ك به‌ستێنێكه بۆ گه‌شه و نشه‌ی تاكه‌كه‌سی و گۆڕه‌پانێك بۆ خزمه‌ت به ئایینی خوا و هاووڵاتیان و هاوچه‌شنان. هیوادارم قه‌دری ئه‌و نیعمه‌ته‌ی بزانین و به‌پێی توانا هه‌وڵ بۆ پێشكه‌وتنی بده‌ین.
كاتێك كه چالاكییه‌كان ده‌كه‌ونه سه‌ر هێڵی دروستی خۆیان و شایه‌تی ئاسه‌واری ئه‌رێنی ئیمان و ئیخلاس و تێكۆشان و هاوڕێیه‌تی ئه‌ندامان بین؛ كاریگه‌ری و ئاسه‌واره‌كانی ئاشكرا ده‌بن؛ قه‌در و پێگه و ڕۆڵی زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه و باشتر له به‌شداریی شیاو و وشیارانه‌ی هێندێ له ئه‌ندامان ده‌گه‌ین له به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه ته‌نیا ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تن و ڕۆڵێكیان جیا له وه‌دووكه‌وتن و ڕه‌خنه نییه.
ئێوه به‌ڕێزان، به‌رپرسانێكی لێهاتوو و نوێنه‌رانی جه‌ماعه‌تن بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و چاوه‌دێری له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌ت له لق و نووسینگه‌كان.
ئاشكرایه ڕێنوێنییه ژیرانه و كاریگه‌رییه‌كانی ئێوه ڕێنیشانده‌ر و ڕێنمان؛ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌یكه ئێوه له ئاست ئامانج، سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانی جه‌ماعه‌ت ئاگاداری و زانستی ته‌واوتان هه‌یه و سپاس بۆ خوا ئامانج و سیاسه‌ته‌كانی جه‌ماعه‌ت به‌ته‌واوی ڕوون كراونه‌ته‌وه كه به‌م چه‌شنه به‌راوردی ڕاده‌ی سه‌ركه‌وتن و دروستی ڕێگا به ساكاری مه‌یسه‌ر ده‌بێ. هه‌وڵ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌عنه‌وییه‌ت و پته‌وكردنی هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی له ئه‌نداماندا، به‌شێك له ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی به‌رپرسانه.
گرینگی‌دان به ڕووداو و بابه‌ته‌كانی تایبه‌تی ئه‌ندامان و به‌شداریی ئه‌وان له كاروباردا و ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵیان و به‌پێی پێویست گوێگرتن بۆ ده‌رده‌دڵه‌كانیان و بیستنی ڕا و بۆچوونه‌كانیان، ده‌توانێ كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی مه‌عنه‌وییه‌ت و پته‌وبوونی هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی و نزیكبوونه‌وه‌ی چه‌شنی ڕا و بۆچوونه‌كان دا‌نێت.
ابو درداء رضي الله عنه ده‌فه‌رموێت: قال: لا خير في الحياة إلا لأحد رجلين: منصت واع ومتكلم عالم.
ژیان نرخێكی نییه مه‌گه‌ر بۆ دوو كه‌س نه‌بێ: كه‌سێك كه وشیارانه و ژیرانه گوێ ڕاده‌گرێ و كه‌سێك كه زانایانه و ئاگایانه قسه ده‌كا.
جێی خۆیه‌تی كه‌سانێكی كه كاری چاكه ده‌كه‌ن، ده‌سخۆشیان لێ بكرێت.
پێویسته ئێوه ئازیزان له ئاراسته‌كردنی ڕێگاچاره په‌له نه‌كه‌ن؛ هه‌وڵ بده‌ن به باشی له ڕاستی بابه‌ته‌كه تێبگه‌ن و له ئامۆژگاریكردن خۆتان بپارێزن و زۆرتر هاوڕێیه‌تی و یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن.
باش ده‌زانن كه نێوان واتای «كه‌سێك بۆ من كار ده‌كا» له‌گه‌ڵ «كه‌سێك له‌گه‌ڵ من كار ده‌كا» جیاوازی زۆر هه‌یه.
ده‌زانن كه گه‌وره‌ترین و گرینگ‌ترین سه‌رمایه‌ی هه‌ر مرۆڤێكی ژیر و وشیار، «كه‌سایه‌تی» ئه‌وه؛ پێویسته هه‌میشه ڕێز له‌و سه‌رمایه به‌نرخه بگیردرێت.
ئاشكرایه كه چاوه‌ڕوانی له ئه‌ندامان پێویسته ڕاسته‌قینه و له چوارچێوه‌ی یاسا و ئامانجه‌كان و به‌رنامه‌كانی جه‌ماعه‌ت دابێ و هه‌روه‌ها جێی خۆیه‌تی به‌پێی توانا چالاكییه‌كان به‌جێی كه‌سه‌كان، به ده‌زگا و بنه‌ماكانی جه‌ماعه‌ته‌وه به‌سترابنه‌وه.
سه‌باره‌ت به كاری به‌كۆمه‌ڵ من بڕوام به جۆرێك ئازادی كاریی و ئیجتیهاد و داهێنان له چوارچێوه‌دا هه‌یه.
بۆچوونه‌کان