ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارێزگایی جێگری خوێندكارانی زانكۆ كه به‌یانی ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه‌ی 31ی پووشپه‌ڕی 95 به‌ڕێوه چوو، جه‌ختی كرد كه پێویسته نێوان «ئیدیعا» و «پێداویستییه‌كان» هاوسانی هه‌بێت. مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی له‌و دانیشتنه‌دا، كه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی پارێزگایی جێگری خوێندكارانی زانكۆ له ساڵی 95 دا بوو، ئاماژه‌ی كرد كه: «یه‌كێك له گرفته‌كانی باوی نێو هێندێك له موسوڵمانان ئه‌وه‌یه كه خۆیان به ته‌واوی هاوسان و هاوچه‌شنی بنه‌ماكانی ئایین ده‌بینن و ده‌زانن؛ له كاتێك‌دا ئه‌و جۆره بیر كردنه‌وه، ڕاست نییه و به‌ستێنی دیترناپه‌زێری و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له هه‌مبه‌ر ڕا و بۆچوونی جۆراوجۆر پێك دێنیت.» دكتۆر پیرانی وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته خۆمان له‌و داوایانه‌ی كه وه‌دی هاتنیان له ده‌ره‌وه‌ی هێز و تاقه‌ت و كه‌ره‌سه‌ی به‌رده‌سته بپارێزین، گوتی: «ئێمه ده‌بێ خۆمان له پاوانخوازی بپارێزین و به جێی داوای گشتگیری هه‌مه‌لایه‌نی جه‌ماعه‌ت، جه‌خت بكه‌ینه سه‌ر ڕاهاتن و كارامه‌یی و هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی كه‌سانێكی لێهاتوو له ده‌وه‌ری خوێندكاران و زانكۆكان و گرنگتر له‌وه، خۆمان له هه‌موو بواره‌كان‌دا كارامه و پسپۆڕ نه‌زانین و نه‌بینین.» مامۆستا هه‌روه‌ها به ئاماژه به مێژووی پێكهاتنی جه‌ماعه‌ت و تێپه‌ڕ كردنی ڕه‌وتێكی پڕئاژاوه، نه‌رمی و وریایی و وه‌رگرتنی گۆڕانكاری ئه‌رێنی، به نیشانه‌ی ڕه‌وانبێژی و پێگه‌یشتوویی جه‌ماعه‌ت زانی و به جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی پێكهاته‌ی جه‌ماعه‌ت، ئه‌وی به یه‌كێك له كاریگه‌رترین ڕێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا هه‌ژمار كرد و داهاتووی جه‌ماعه‌تی به لوتف و یارمه‌تی خوای دڵۆڤان، هیوابه‌خش و پڕشنگدار پێناسه كرد. ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌ی یه‌كێتی NGOكانی جیهانی ئیسلام، ڕۆڵگێڕی له دابین كردنی بواره‌كانی ژیانێكی بڕوادارانه له ژێر كاریگه‌ری لێبورده‌یی، سانایی و وێك هه‌ڵكردن، چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رنج دان به مافی شارۆمه‌ندی، به به‌شێك له ڕه‌سه‌نایه‌تی و په‌یامی جه‌ماعه‌تی دانا و به‌شداری چالاكوانانه بۆ گه‌شه، پێشكه‌وتن و ئاسووده‌یی شارۆمه‌ندان، له پێناو به‌جێ هێنانی ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌تی زانی. له كۆتایی‌دا، مامۆستا پیرانی وێڕای ئاماژه به ڕاپۆرتی خزمه‌تگوزارانه‌ی جه‌ماعه‌ت بۆ خه‌ڵك، ڕوون و ئاشكرا بوونی جه‌ماعه‌تی نه‌ك ته‌نیا به ئه‌رك زانی، به‌ڵكو وه‌ك مافێكی هه‌ژمار كرد و گوتی: «جه‌ماعه‌تی ئێمه سه‌ره‌ڕای ته‌واوی لاوازی و كه‌مایه‌سییه‌كانی كه هه‌یه‌تی و له‌وانه‌یه تووشی هه‌ر كه‌سێك و یا گروپێك بێت، به‌ڵام جه‌ماعه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو و به‌دیهێنه‌ر بووه و له‌و بابه‌ته‌وه سپاسی خوای گه‌وه‌ره ده‌كه‌م.»
بۆچوونه‌کان