ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوت و ئیسلاح لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی پێوەندییە گشتیەکانی پارێزگانی جەماعەت کە رۆژی پێنج شەممە 1ی ڕێبەندای به‌ڕێوە چوو، لە سەر راستی لە ئیش و ھەوڵدان بۆ تێگەیاندنی بیری گشتی سەبارەت بە کێشەکان جەختی کرد. مامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی، «ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح» لە ئەکەم دانیشتنی لەگەڵ بەرپرسانی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەت، سەبارەت بەوان وتی: «پێویستە کە پێوەندییە گشتیەکانی ناوەندی بە پێوەندیی گرتن لەگەڵ پێوەندییە گشتییەکانی پارێزگاکان و شارستانەکان، بۆ بڵاوکردنەوەی تێگەیاندن و ڕوونکردنەوەکان، ڕاستییەکان و لابردنی تارمایی لەسەر کێشەکان، بۆ دەرەوە و ناوۆی جەماعەت، بە پێی تواناییەکانی خۆیان، ھەوڵ بدەن. ئەم ئیشە بەوە دێتە دی کە ڕوانگەیەکی گشتگر و نەتەوەییمان بێت و لە بڕیارەکان و ئیشە بچووکەکانی ناوچەییشدا، بەرژەوەندی گشتی وڵات ڕچاو کەین. سەبارەت بە ئاستی سەرکەوتنی جەماعت لە ئیش و کارەکانیدا، وتی: ھه‌ر چه‌ن جەماعەت ھەندێ لاوازی ھەیە، بەڵام بە ھەڵسەنگاندن لەگەڵ بزاڤ و ڕێکخراوەکانی دیکە و لە بەرچاوگرتنی کەم و کوڕیەکان و پانتایی و پەرەوازەیی ئه‌و جوگرافیایە کە ئیشی تێدا دەکا، سەرکەوتوو بووە و باشترین ھەڵبژاردەیە بۆ ئێمە. جەختیشی لەسەر ڕاگترنی مامناوەندی کرد و رایگەیاند: جەماعەت ھەموو کات تێکۆشاوە ئاستی مامناوەندی ڕا بگرێ و لەو ئاستە تێپەر نەبێت و سپاس بۆ خوا لە ئاستێکی باڵادا، مامناوەندبوونی پاراستووە و ئەم بیرۆکەیە بەسەر ئەندامەکانیدا زاڵە. ئەمینداری گشتی زیادیشی کرد: کەسایەتییە بە ئینسافەکانی ناوخۆ و ده‌ره‌وەی وڵات، بونی جەماعەت نەک وەکوو مەترسییەک، بەڵکوو وەکوو نیعمه‌ت و ھەلێکی گەوره‌ ئێراندا بۆی دەڕوانن. ئەندامی شۆرای ناوەندی «یەکیەتی زانایانی ئایینی» سەبارەت بە شەرە وێرانکەرەکانی ناوچە، خەمی خۆی دەربڕی و رایگەیاند: «ئێستا ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوه‌ڕاست، لە نێوان شەڕی دەستە و ئایینزاکاندا دەسووتێ و ئەگەر ئەم بارودۆخە درێژەی ھەبێ بە پێی ئایەتی «لَا تُبْقِی وَلَا تَذَرُ» ﴿المدثر: ٢٨﴾ ھیچ شتێک ناھێڵێتەوە و پێویستە ڕێبەر و بیرمەندان و ڕامیاران و دەوڵەتەکانی ناوچە بە پێشخستنی بەرژەوەندییە بەرزەکانی ئوممەت، ھەنگاوێکی گرنگ بۆ داکوژانی ئەم ئاگرە ھەڵنێن.» مامۆستا پیرانی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بەڕاستی ڕێگای مرۆڤایەتی بەرەو پەرەپێدانی ئازادی تاک و کۆی مرۆڤەکان و ژینی دوور لە توندڕەویی لەسەر ئاستی مافی ھاووڵاتییە. بۆیە دەبێ ھەموو کات خۆڕاگر بین و بە نەفەس درێژی بۆ پیشاندانی ڕۆڵی ئەرێنی لە کۆمەڵگای ئێران تێکۆشین. ئاڵوگۆڕ درێژخایەنە و کاتیش بەشێکە لە چارەسەری گرفتەکان و لە پێناو ئەم پشوو درێژی و خۆڕاگرییەدایە کە دەتوانین بەری شیرینی خۆڕاگری بچنینەوە.