مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له دانیشتنی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌ری كه به‌شێوازی ئانلاین به‌ڕێوه پوو، حیكمه‌تی بوون و گرینگی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تاوتوێ كرد.
شرۆڤه‌ی وته‌كانی ئه‌مینداری گشتی كه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٠ وتران، به‌و شێوه‌یه:
بسم الله الرّحمن الرّحیم الحمد لله والصّلاة والسّلام علی رسول الله وعلی آله وأصحابه ومن والاه رَبَّنَا آتِنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆچوونی جیاواز هه‌یه كه له‌و چه‌ند وته كورته‌دا ناكرێ هه‌مووی بگونجێنین.
مه‌به‌ست له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ناوه‌ند و ڕێكخراوه گه‌لێكن كه له كۆمه‌ڵگا سه‌رچاوه ده‌گرن و بڕیاره له خزمه‌ت كۆمه‌ڵگادا بن. حیكمه‌تی پێكهێنانیان هه‌رچی بێ، ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی یا مه‌ده‌نی، ئامانج خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگایه. له‌ڕاستیدا كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، گۆڕه‌پانێكه بۆ خێرخوازی، سه‌قامگیری بایه‌خه‌كان، گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگادا و یارمه‌تی بۆ ته‌بایی و ژیانی ئاشتیخوازانه و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی شارۆمه‌ندان.
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌شێك له ئه‌ركه‌كانی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ڕێكه‌وتنێك كرابێ، له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ. ئه‌و ئه‌ركانه به‌شێوازێكی سرووشتی بۆ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ڕاگوێز ده‌كرێن.
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی و لابردنی زه‌ره‌ره‌كان، بۆ به‌رزكردنه‌ی ماف و ئازادییه‌كان، ئاسووده‌یی و هێمنایه‌تی هاووه‌ڵاتیان هه‌وڵ ده‌دا.
ئایه‌تی ١٢٨ی سووڕه‌تی تۆبه به پێڕه‌وی له پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(د.خ) جه‌خت ده‌كاته تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌ره‌كی چالاكوانانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی:
«لَقَد جاءَكُم رَسولٌ مِن أَنفُسِكُم عَزيزٌ عَلَيهِ ما عَنِتُّم حَريصٌ عَلَيكُم بِالمُؤمِنينَ رَءوفٌ رَحيمٌ»(تۆبه:١٢٨)
له‌و ئایه‌ته‌دا، سه‌ره‌تا جه‌خت ده‌كاته سه‌ر مرۆڤ‌بوونی پێغه‌مبه‌ر و ئه‌وه‌ی كه ئه‌و له ڕه‌گه‌زی مرۆڤه‌كان و خاوه‌ن هه‌ست و سۆز و پێداویستییه‌كانی مرۆڤانه‌یه. پاشان باس له‌وه ده‌كا كه ئازار و كوێره‌وه‌ری له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ی ده‌بێته هۆی خه‌م و په‌ژاره‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ): «عَزيزٌ عَلَيهِ ما عَنِتُّم». پاشان ده‌فه‌رموێ: «حَريصٌ عَلَيكُم» واته سه‌باره‌ت به ڕێنوێنی و به‌خته‌وه‌ری دونیا و دواڕۆژتان تامه‌زرۆ و به‌ته‌ماحه و له‌ئاست بڕواداران دڵسۆز و دڵۆڤانه: «بِالمُؤمِنينَ رَءوفٌ رَحيمٌ»
له‌و شێوازه‌دا كه‌سی موسوڵمان كه له بواری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ڕۆڵ ده‌گێڕیت؛ پێویسته به شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری ڕه‌حمه‌ت(د.خ) خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاشنا به درد و ئازاره‌كان، خۆشه‌ویست و دڵسۆزی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا، له‌خۆبوورده و گیانفیدا، دلێر و دڵنه‌رم بێ و بۆ به‌خته‌وه‌ری خه‌ڵك درێغی له هیچ هه‌وڵ و تێكۆشانێك نه‌كا تاكوو له چاكه‌كارانێك هه‌ژمار بكرێ كه خوای گه‌وره له فه‌رمووده‌ی قودسیدا له زمانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به پێگه‌ی ئه‌وان ده‌فه‌رموێ:
«إن لله عباداً إختصّهم لقضاء حوائج النّاس حبّبهم الی الخیر وحبّب الخیر الیهم اولئک الآمنون من عذاب الله یوم القیامة»
خوای گه‌وره هێندێ به‌نده‌ی هه‌یه كه كردوونی به مایه‌ی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك. ئه‌وان كاری چاكه‌یان خۆش ده‌وێ و كاری باشه‌ش ئه‌وانی خۆش ده‌وێ و ئه‌وانه له ڕۆژی دواییدا له سزای خوا پارێزراون.
له كۆتاییدا له‌و دۆخه قه‌یراناوییه‌ی كۆڕۆناییدا، له گشت خه‌ڵكی و به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح داوا ده‌كه‌م كه پێداویستییه‌كانی ته‌ندرووستی ڕه‌چاو بكه‌ن و به‌پێی جه‌ختی بنكه‌ی ته‌ندرووستی جیهانی و پسپۆڕانی پێوه‌ندیدار، بۆ كوتانی كۆڕۆنا به‌پێی ڕێساكاره‌كان هه‌نگاو بنێن.
بۆچوونه‌کان