دکتۆر عەبدوڕڕەحمان پیرانی، ئهمینداری گشتیی جهماعهتی دهعوهت و ئیسلاحی ڕێکخراوهی مهدهنی ئێرانیانی ئههلی سوننهت له نامهیێکدا بۆ وهزیری پهروهرده و ڕاهێنان داوای کرد که مافی قوتابیانی ئههلی سوننهت له پرۆسهی خوێندندا زۆرتر ڕهچاو بکرێ.
دهقی نامهی ئەمینداری گشتیی جهماعهت بهو شێوهیه:
به ناوی خوای مەزن و دڵۆڤان
بەڕێز ئاغای حاجی میرزایی وێڕای سڵاو و هیوای بەختەوەری و سەلامەتی بۆ جەنابتان.
هەر وەکوو بەڕێزتان دەزانن لەم بارودۆخەی ئێستاکە کەوا بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا، ڕەچاوگرتنی فەرمانەکانی بەرگری تەندروستی، به تایبەت لهبەرچاوگرتنی مەودای کۆمەڵایەتی پێویست و زەروور کردووە. زۆربەی ڕاهێنانەکان و پەروەردەیی ڕووبەڕوو جێگەی خۆی به ڕاهێنان و فێرکردنی ئانلاین و ڕەسانه و دونیای مەجازی داوە، لەم بەشەدا نوێکاری دەوڵەت بەتایبەت ئەم وەزارەتخانه به هاوکاری ڕێکخراوەی دەنگوڕەنگ (صدا و سیما) مزگێنیدەری داهاتوویەکی باشترە له بەهرەمهندی تیکنۆلۆژی سەردەمی نوێ، بەڵام سەرەڕای ئەوەش فێرکردن و ڕاهێنانی کتێبه ئایینییهکانی تایبەت به ئەهلی سوننەت کە له لایەن خودی وەزارەتی پەروەردەوە تۆمار و پەسەند کراوە هێشتا بۆ هەموو قۆناغەکان و ئاستەکانی خوێندن له پڕۆگرامەکانی ڕاگەیاندنی وڵات بێبەش کراوە، هەر وەکوو چۆن ساڵانێکی زۆرە بۆشایی بەکارهێنانی ئەو سەرچاوانه له دەفتەرچەی پرسیاری تاقیکردنەوەی کونکوردا له لایەن وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانییەوە قورسایی زۆری خستۆتە سەر قوتابییه سوننەکان و داخوازگەلی ئەهلی سوننەت کەوا بەدەر له ئەرکی خوێندنی بڕیاردراوی خۆیان له مەبەستی جیاواز یان لانیکەم جیا له باوەڕەکانی خۆیان تاقی دەکرێنەوە و ئەزموونیان لێ دەگیردرێ.
جەنابی وەزیر! له ڕاهێنان و پەروەردە چاوەڕوان دەکرێت، چونکه به له ئەستۆگرتنی ڕاسپاردە و پەیامی گرنگ و ڕێخۆشکەری یەکڕەنگی و لێکگەیشتن و یەکتر قەبووڵکردن له نێوان هۆز و مەزهەبەکان، له پابەندی به فرەخوازی، درکی زیان و خەسارەکانی بێ ئاگاهی له جۆراوجۆری فەرههنگی بۆ یەکدەستی و یەکپارچەیی نەتەوەیی و تێپەڕبوون له تاکەژەنییەکانی دژ به گەشەکردنی سەقامگیر و بەردەوام، پێشەنگ و ئیلهامبەخشی بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگا و حکومەت بێت.
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح وەکوو پێکهاتەیەکی مەدەنی ئەهلی سوننەت بەتەمایه کەوا بەڕێزتان به مەبەستی بەرزڕاگرتنی جێگای فەرهەنگساز و مرۆڤنەوازی ڕاهێنان و پەروهردە و هەروەها بۆ سەندنی مافی جەماوەری میلیۆنهها خوێندکارانی ئەهلی سوننەش، تەدریسی کتێبە ناوبراوەکان له پێڕستی پرۆگرامەکانی فێرکاری دەنگوڕەنگدا زیاد بکرێن...
لهگەڵ سپاسی دوبارەم دوکتۆر عەبدوڕڕەحمانی پیرانی ئەمینداری گشتیی دەعوەت و ئیسلاح
ڕوونوسی
جەنابی موهەندیس مەحموودزادە، بەڕێز سەرۆکی دەستەی نوێنەرانی ئەهلی سوننەتی پهڕلهمانی شۆرای ئیسلامی بۆ ئاگادارکردنەوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی پێویست. بهڕێز عەلی عەسکەری، سەرۆکی ڕێکخراوەی دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئاگادارکردنەوە و یارمەتی پێویست.
بۆچوونهکان