كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی و به‌رپرسانی لقی هۆرمۆزگان به به‌شداریی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ٢٥ی ڕێبه‌ندان به‌شێوه‌ی ئانلای به‌ڕێوه چوو و دۆخی ئه‌و لقه تاوتوێ كرا.
مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح باسی له گرینگیی سه‌رنجدانی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت به تێگه‌یشتن له شوناسی گۆڕانكارییه‌كان كرد و وتی: «ئێمه له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین كه گۆڕانكاری گه‌وره و به‌رده‌وام كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار زۆری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك داناوه و داده‌نێت. له‌و بواره‌وه ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی نوێ له‌سه‌ر شانی بزاف و لایه‌ن و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان داده‌نێ؛ كه به‌م چه‌شنه ئه‌وه‌ی بۆ لایه‌ن و ڕێكخراوه‌كان گرینگ و بنه‌ڕه‌تییه، بوونی كه‌سانێكی لێهاتوو و پسپۆڕ و شیاوه. پێوه‌ری ئه‌و لێهاتووییه تێگه‌یشتنی دروستی هۆكار و ئامرازی گۆڕانكاری و هه‌روه‌ها تێكۆشان بۆ دابینكردنی به‌ستێنی هه‌وڵ و پێشكه‌وتنه».
ئه‌و سه‌باره‌ت به گرینگی ڕێكار و ڕۆڵی به‌ڕێوبه‌ران له پێشبردنی ئامانج و به‌رنامه‌كان وتی: «جێی ئاماژه‌یه وشه‌ی ستراتێژی له چالاكیی سیسته‌می سه‌رچاوه ده‌گرێ و تایبه‌ت به پێكهاتنی ڕێكخراوه‌یه‌كی یه‌كپارچه و دابه‌شكردنی ئه‌ركه به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ دوژمن و یا ده‌ربازبوون له ته‌نگانه و گه‌مارۆ و یا سه‌قامگیری دۆخه‌كه. ئامانجیش، مه‌به‌ست له بوونی كۆمه‌ڵ، ڕێكخراوه و لایه‌نێك شی ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ك كه ئامانج، سه‌ره‌نجامێكی باشه كه پێویسته به‌دی بێ. بۆیه بوونی ئامانج و مه‌به‌ست و ڕێكار و به‌رنامه بۆ لایه‌ن و ڕێكخراوه‌كان ڕێنیشانده‌ر و ڕێنمان.»
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: «ڕۆڵی به‌ڕێوبه‌ران له تاوتوێی دۆخی ده‌ورووبه‌ری ناوه‌وه و ده‌ره‌وه و دابینكردنی به‌ستێنی گونجاو بۆ چالاكی زۆر گرینكه. به‌ڕێوبه‌ران، به‌رپرسانی ڕاسته‌وخۆی جێبه‌جێكردنی ئامانج، ڕیساله‌ت و سیاسه‌ت و گونجاندنی چالاكییه‌كانن له‌گه‌ڵ ئامانج و به‌رنامه‌كان. له‌و بواره‌وه به‌ڕێوبه‌ران و به‌رپرسان له دابینكردنی ئامراز و كه‌رسه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان و لادانی به‌ربه‌سته‌كان، به‌رپرسن.»
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت سه‌باره‌ت به گرینگی‌دان به ده‌عوه‌ت به ئه‌خلاق و مه‌عنه‌وییه‌ت و دینداریی وتی: «ئێوه خوشكان و برایان ئاگادارن كه له ئاستی جیهانی و به‌تایبه‌ت له وڵاته ئیسلامییه‌كان پابه‌ندی به ئه‌خلاق، مه‌عنه‌وییه‌ت و دینداری ڕووبه‌ڕووی كێشه و گرفتی زۆر بۆته‌وه. بۆیه پێویسته ڕێكخراوه و لایه‌نه ئیسلامییه‌كان به ئاخاوتنێكی شیاو و جوان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان و پته‌وكردنی مه‌عنه‌وییه‌ت، هه‌نگاوی زانایانه و دڵسۆزانه هه‌ڵێننه‌وه».
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، موحه‌ممه‌د خه‌لفانی به‌رپرسی لقی هۆرمۆزگان و جێگرانی تری ئه‌و لقه ڕاپۆڕت و دۆخی لقیان خسته ڕوو.
جێی ئاماژه‌یه كه پێش ئه‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی تری هاوبه‌ش له لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی و ئه‌مینداری گشتی له‌گه‌ڵ لقه‌كانی گوڵستان، خوڕاسانی باشوور، خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی، ئه‌رده‌بیل و گیلان سه‌باره‌ت به تاوتوێ و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاركرد و دۆخی گشتی لقه‌كان به‌ڕێوه چووه.
بۆچوونه‌کان