سەرەخۆشی ئەمینداری گشتی جەماعت بەبۆنەی کۆچی دکتۆر حەسەن تورابییهوه
دکتۆر عەبدوڕڕەحمان پیرانی، «ئەمینداری گشتی جەماعەت» بە ناردنی برووسکەیەک، سەرەخۆشی خۆیی بە بۆنهی کۆچی دوایی بیرمەندی گەورە، دکتۆر حەسەن تورابی، «سەرۆکی حیزبی کونگرە نەتەوەیی سودان»ی ئاراستەی خەڵکی سودان و زانایانی ئوممەتی ئیسلام کرد.
دەقی پیامەکەی ئەمینداری گشتی بەم جۆرەیە:
بسم الله الرّحمن الرّحیم

بەڕاستی ئەو کەسانەی کە وتیان: پەروەردگاری ئێمە، ئەڵڵایە و پاشان خۆڕاگریان نواند، پەریەکان دادەبەزنە سەریان و پێیان دەڵێن کە مەترسن و خەفەتیش مەخۆن، مزگێنی بەھەشتتان لێ بێ. ئێمە لەم جیھان و جیھانی دیکەش، ھاوەڵی ئێوەین. لەوێ ھەر شتێکتان بوێ و داوای ھەر شتێک بکەن دەستان دەکەوێ، ئەمە پێشکەشییەکە لە لایەن پەروەردگارەوە.
به خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دکتۆر حەسەن تورابی، ڕامیار و بیرمەندی گەورەی بزاڤی ئیسلامی ھاوچەرخ و سەرۆکی کونگرەی نەتەوەیمان پێ گەیشت.
خوالێخۆشبوو، دکتۆر تورابی، ھەموو تەمەنی پڕخێر و بەرەکەتی لە ڕێگای بانگەواز بەرەو لای خودا، ئازادی، نوێخوازی ئایینی، مافی ژن و یەکیەتی نێوان موسوڵمانان بردە سەر. بێجگە لەمانە، بیرو ڕای جیاوازی فیکری و فقێھی قووڵ و مودێڕنیان بوو ببوونە ھۆی بەرزبوونەوەی پلە و پایەی ئەوان لە گۆڕەپانی بانگەوازی ئیسلامی دا .
لە لایەن خۆم و ھەموو ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەتی دەعوت و ئیسلاح پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی حیزبی کۆنگرەی نەتەوەیی، خەڵکی سودان و زانایانی ئیسلام دەکەن.
لە خوای گەورە داواکارم کە دکتۆر تورابی ببەخشێ و ڕەحمەتی خۆی بڕێژێ بەسەریدا و بە خزم و کەسەکانیشی سەبر و خۆڕاگری ببەخشێ.
إنا لله و إنا إلیه راجعون
دكتۆر عبدالرحمن پیرانی
ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
بۆچوونهکان