دكتۆر عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له دانیشتنی شوڕای ناوه‌ندی ئه‌و ڕێكخراوه كه ڕۆژی ١٤ی جۆزه‌ردان به‌شێوازی مه‌جازی به‌ڕێوه چوو، جه‌ختی كرده سه‌ر پاراستنی بيرو بڕوا و پێویستبوونی كاريگه‌ری ڕۆڵی بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كان له ڕووداوه‌كان.
ده‌قی په‌یامه‌که‌ی ئه‌مینداری گشتی به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
الحَمدلله الَّذی هَدانا لِلإیمان فَمَن یُؤمِن بِربِّه فَلا یَخافُ بَخْساً وَلَا رَهَقًا والحمدلله الذی مَنَّ علینا بالإسلام؛ فَمَنْ أَسْلَمَ فَأُولَئِكَ تَحَرَّوْا رَشَدًا وفضّلنا بالنّطق والبیان والعقل والعرفان ثمّ أدّبنا بالقرآن وأمرنا بکل بِرّ واحسان والصّلاة والسّلام علی رسول الله وعلی آله وأصحابه ومن والاه امّا بعد:
سپاسی خوای گه‌وره ده‌كه‌ین كه جارێكی تر یاریده‌رمان بوو تاكوو له كۆڕێكی مه‌عنه‌وی و پیرۆزدا به‌شدار بین و بۆ ساتێک له دڵته‌نگی و دڵه‌ڕاوكێكانی دونیایی كه به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆناش زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، دوور كه‌وینه‌وه و له‌ژێر تیشكی ئیمان و برایه‌تی ئیمانی پشوویه‌ک بده‌ین، هه‌ڵبه‌ت به تێگه‌یشتنێكی دروست له دۆخ و ڕه‌وشی ئێستای جه‌ماعه‌ت و كۆمه‌ڵگا، به هه‌وڵ و تێكۆشان و یه‌كگرتوویی زیاتر له ڕابردوو، ئه‌رك و گه‌یاندنی په‌یام و به‌رپرسیاره‌تییه‌كانمان به‌ڕێوه به‌رین به یارمه‌تی خوای گه‌وره.
دیاره ئه‌و ئه‌رک و به‌رپرسايه‌تیيه‌ی كه ڕوومان لێ ده‌کا به به‌راورد له‌گه‌ڵ توانایی و پێداویستیی و كه‌م و کورتییه‌کانمان جیاوازن؛ به‌رپرسايه‌تی له بواری كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی. هه‌ڵبه‌ت له بواری بابه‌ته كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، جه‌ماعه‌ت هێز و لێهاتوویی زۆرتری هه‌یه؛ چونكه خۆی به یه‌کێ له هه‌ڵگرانی ده‌عوه‌ت به‌ره‌و خوا و پابه‌ند به په‌یامی ئايين و هه‌نگاونانه‌وه له ڕێبازی هیدایه‌تی خوایی، واته قوڕئانی پیرۆز و سوننه‌تی دروست و هه‌وڵ بۆ پاراستنی به‌هاكان ده‌زانێ. بۆیه ئیزن بفه‌رموون كه به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره له‌و بواره‌وه هێندێ بابه‌تی كورت و ئاشکرا بخه‌مه به‌رده‌ستان.
ئێوه باش ده‌زانن كه په‌یامی ته‌واوی نه‌ته‌وه پێشووه‌کان و گه‌له‌كانی پێغه‌مبه‌ران و نێردراوانی خوای گه‌وره (سڵاوی خوایان لێ بێ) به كات و شوێنێکی تایبه په‌یوەست بووه؛ به‌ڵام ئایینی ئیسلام، جیهانی و هه‌تاهه‌تایییه و په‌یامه‌كه‌ی سنووردار به كات، شوێن، جوگرافیا، زمان، ڕه‌نگ و ڕه‌چه‌ڵه‌ك نییه. به‌ڵكوو كۆتا ڕاسپارده‌كانی خوای گه‌وره بۆ مرۆڤ به گشتی و هه‌تاكوو ڕۆژی دوایییه:
«قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا» (ئه‌عڕاف/١٥٨)
«تَبارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقانَ عَلى عَبْدِهِ لِيَكُونَ لِلْعالَمِينَ نَذِيراً» (فوڕقان/١)
په‌یامی قوڕئان بۆ مرۆڤایه‌تییه و ته‌نیا بۆ عه‌ڕه‌به‌كانی دورگه‌ی عه‌ره‌ب نییه، هه‌رچه‌ند هێندێك ئایه‌ت له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌دا، ڕووی له كۆمه‌ڵگای سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، خزمان و هاوه‌ڵان و یا نه‌یارانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بووه، به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌موو پشتیوانی و هیدایه‌ت و یا نكۆڵی و چاكسازییه‌كانیش، هه‌وڵی داوه تاكوو ڕۆچنه‌یه‌ک به‌ره‌وڕووی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بهێڵیته‌وه و هه‌ر به‌و هۆكاره كه هه‌ڤاڵانی ئه‌مه‌گناسی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌گه‌ڵ هه‌موو گیر و گرفت و به‌ربه‌ست و دوژمنایه‌تی و شه‌ڕ‌ێ، هه‌وڵیان ده‌دا به پێی توانایان په‌یامی مرۆڤ‌سازی ئیسلام به ته‌واوی خه‌ڵكی سه‌رده‌می خۆیان بگێنن. موفه‌سسری به‌توانا سه‌ید قوتب ده‌فه‌رموێ:
«له‌و كاته‌ی كه عه‌ڕه‌ب گه‌یاندنی په‌یامی ئه‌و قوڕئانه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت و هه‌وڵیان دا په‌یامه‌كه‌ی به ڕۆژاوا و ڕۆژهه‌ڵات بگه‌یێنن، گه‌وره‌یی و جوامێریان به‌دست ھێنا و جیهان ئه‌وانی ناسی، چونكه هه‌ڵگری په‌یامێكی به‌هادار بۆ مرۆڤایه‌تی بوون كه به ده‌ركه‌وتن و بانگه‌شه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و، هه‌م خۆیان به‌خته‌وه‌ر ده‌بوون و هه‌م كه‌سانی دیشیان ده‌خسته سه‌ر ڕێگای به‌خته‌وه‌ری و كاتێك كه له‌و ڕێگه‌یان لادا، پێگه‌ی خۆیان له‌ده‌ست دا».
ئێستا و له‌و دۆخه هه‌ستیار و گرژ و ئاڵۆزه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیيدا، دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی ڕووی له موسوڵمانان و به‌تایبه‌ت بزاڤ و لا‌یه‌نه ئیسلاميیه‌کان ده‌كات:
ا) هه‌وڵدان بۆ پاراستنی بير و بڕوا، به‌ها و ڕه‌وشت و ئاكاره په‌سندكراوه‌کان و وه‌رنه‌گرتنی كاريگه‌ری نه‌رێنی بڕواداران له ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده و به‌ها به‌رزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دژایه‌تی هه‌یه. بێگومان ئه‌و ئه‌ركه زۆر هه‌ستیار و دژواره؛ چونكه ڕووداوةكانان زۆر به‌خێرایی دێنه پێش و گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تيیدا به‌دیدێنن و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زانایان و بانگخوازان به توندی تووشی مه‌ترسی ده‌كه‌ن؛ مه‌گه‌ر هه‌ڵكه‌وتووانێک كه به وشیاری و تێگه‌یشتنێكی ته‌واو له ڕووداوه‌كان و گۆڕانكارییه‌كان و دۆخێكی كه زاڵ بووه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا و دوور له ئاڵۆزی كات و ڕاكردن له ده‌رفه‌ت به‌پێی پێویستی دۆخه‌كه، به باشی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.
ب) ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تی دووهه‌م، هه‌وڵ بۆ كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ڕه‌وتی پێشهاته‌كان و داهاتووی گۆڕانكاری و ئاڵۆگۆڕییه‌كان له كۆمه‌ڵگادا و پاراستنی سه‌قامگیری و پاراوی ژیانێک كه شیاوی ئاڵوگۆڕی و تێگه‌یشتن و هه‌ڵوێستی دروست و به‌وه‌ختی په‌یامی خوایی و داڕشتنی ڕێگاچاره‌ی نوێ له چوارچێوه‌ی بنه‌ماكان و ڕێساكانی ئایینی و یا به واتای قورئانی، سه‌ركه‌وتن له ڕاڤه‌كردنی دروستی ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆزه؛ تاكوو بواره‌كانی ئیعجازی قورئان له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات و ڕه‌وتی گۆڕانكارییه‌كان، زۆرتر ئاشكرا بێ و ئایه‌ته‌كانی ڕوون و سروشی ئیلاهی پێوه‌ندی نزیک و به‌رده‌وامی خۆی له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤه‌كان و گیروگرفته‌كانیان بپارێزێ و به‌پێی فه‌رمایشتی پێشه‌وا فه‌خری ڕازی: « لَمَّا كَانَ الْقُرْآنُ مُشْتَمِلًا عَلَى الْمُحْكَمِ وَالْمُتَشَابِهِ، افْتَقَرُوا إِلَى تَعَلُّمِ طُرُقِ التَّأْوِيلَاتِ وَتَرْجِيحِ بَعْضِهَا عَلَى بَعْضٍ، وَافْتَقَرَ تَعَلُّمُ ذَلِكَ إِلَى تَحْصِيلِ عُلُومٍ كَثِيرَةٍ.»
له كۆتاییدا ئایینی ئێمه ئایینێكی جیهانی و هه‌تاهه‌تاییه و وه‌ک میراتێكی به‌نرخ و گرانبه‌های موسوڵمانان زۆرتر گرێدراوه به ڕابردووه‌وه. ئێمه بۆ وه‌ڵامی پێداویستییه‌كان و خستنه‌ڕووی ڕێگاچاره‌ی شیاو و هاوڕێک له‌گه‌ڵ یاسای ئایین، پێویستیمان به زانایانێكی لێهاتوو و ڕێنیشانده‌ره كه ڕێژه‌یان ئێستا له به‌راورد له‌گه‌ڵ نه‌هامه‌تی و چه‌رمه‌سه‌رییه‌كان زۆر كه‌مه.
والسّلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز بن
بۆچوونه‌کان