له دیداری مه‌جازی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌ت: ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت جه‌ختی کرده سه‌ر گرینگیی پێوه‌ندی کاریگه‌ر و که‌ڵکوه‌رگرتنی باش له ته‌کنه‌لۆژیا بۆ پێوه‌ندی وه‌رگرتن
مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مه‌جازی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رپرسانی پێوه‌ندییه گشتییکانی لق و نووسینگه‌کانی جه‌ماعه‌ت، له شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1399ی ھەتاوی جه‌ختی کرده سه‌ر گرینگی‌دان به پێوه‌ندی و که‌ڵکوه‌رگرتن له ته‌کنه‌لۆژیا بۆ پێوه‌ندیگرتن له جیهانی پڕ له ڕووداوی ئه‌مڕۆ. شرۆڤه‌ی وته‌کانی ئه‌مینداری گشتی له دانیشتنی مه‌جازی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پێوه‌ندییه گشتییه‌کان، به‌م جۆره‌یه:
بسماللهالرّحمنالرّحیم
الحمد لله والصلاة والسّلام علی رسول الله وعلی آله واصحابه ومن والاه
رَبَّنَا آتِنَا مِن لَّدُنک رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا
سپاسی خوای گه‌وره ده‌که‌م که له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مه‌جازی، یارمه‌تی داین تاکوو دیتنی ڕوخساری نوورانی و بیستنی ده‌نگی گه‌رمتان، ببێته زۆرتربوونی پیرۆزی و سه‌رکه‌وتن و مه‌عنه‌وییه‌تی کۆڕی ئیمانی.
بۆ ته‌واوی خوشکان و برایان و هه‌روه‌ها ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھاتوون، داوای شیفای به‌په‌له ده‌که‌ین و بۆ ته‌واوی کۆچکردوانی موسوڵمان و به‌تایبه‌ت دۆستان و نزیکان و خۆشه‌ویستانێک که له‌و دۆخه کۆڕۆناییهدا به‌ره‌و لای خوای په‌روه‌ردگار گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به‌داخه‌وه نه‌مانتوانیوه له پرسه و سهرهخۆشییهکهیاندا ئاماده بین، ڕه‌حمه‌ت و لێبووردن و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یان بۆ داواکارین و بۆ که‌سه‌کاریان سه‌بر و خۆڕاگری و پاداشی خێر به ئاوات ده‌خوازین.
هیوادارم ئه‌وه‌ی که له‌و کۆڕه پیرۆزه‌دا باسی لێ ده‌کرێ نموونه‌یه‌ک بێ له: «مَنْ کانَ يُرِيدُ الْعِزَّةَ فَلِلَّهِ الْعِزَّةُ جَمِيعًا إِلَيْهِ يَصْعَدُ الْکلِمُ الطَّيِّبُ وَالْعَمَلُ الصَّالِحُ يَرْفَعُهُ» (فاطر/١٠) پێوه‌ندی به شێوه‌ی قسه و وتووێژ دوای ئاماژه و نیشانه، له کۆنترین و گرینگ‌ترین پێداویستی کۆبوونه‌وه‌کانی مرۆیی و یه‌که‌م چالاکی مه‌ده‌نی مرۆڤ بووه که ورده ورده و به تێپه‌ڕبوونی کات، گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه. له زمانی ئیشاره و به‌کاربردنی نیشانه تاکوو دروستکردنی وشه و قسه‌ی ئه‌خاوتن و ووتووێژ و پاشان نووسین له‌سه‌ر به‌رد و پێستی ئاژه‌ڵان، دار و... تاکوو دروست کردنی که‌ره‌سه‌ی وه‌ک ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن، ته‌له‌فون، مۆبایل، میدیا و تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان شاهیدی گۆڕانکارییه‌کی زۆر بووین. ئه‌و گۆڕانکارییه گه‌وره‌یه (که به خێراییه‌کی زۆر به‌رده‌وامه) باس له گرینگی، پێویستبوون، پێگه و ڕۆڵی پێوندی نێوان مرۆڤه‌کان ده‌کا. هه‌ر له‌و ڕاستایه جێی سه‌رنجه که پێوه‌ندی به‌دیهێنه‌ری جیهان له‌گه‌ڵ مرۆڤ له سه‌ره‌تای دابه‌زینی مرۆڤ بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی له حه‌زره‌تی ئاده‌م و حه‌واوه ده‌ستی پێ کرد و تا کۆتا پێغه‌مبه‌ر حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د(د.خ) به‌رده‌وام بووه که ئامرازی ئه‌و پێوه‌ندییه، وه‌حی و دابه‌زینی کتێبه ئاسمانییه‌کان بووه. وه‌حی ئه‌رکی ڕوونکردنه‌وه‌ی: جیهانبینی یه‌کتاپه‌ره‌ستی، سروشتی ژیانی دونیا، پێگه‌ی به‌دیهێنه‌ر و ئه‌رکی به‌دیهێنراو و په‌یام و بهرفهرمانییهکهی له ژیانی ئه‌و دونیایه‌دا و هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی ژیانی دواڕۆژ و بایه‌خه‌کانی ئه‌خلاقی، پێوه‌ری دادپه‌روه‌ری، پێویستی پێوه‌ندی و... له ئه‌ستۆ بووه، جێی سه‌رنجه که وه‌حی جیا له ڕوونکردنه‌وه و گه‌یاندنی نه‌گۆڕه‌کان و بایه‌خه‌کان، ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بووه له دروستکردن و گه‌شه‌ی پێوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌کان و نه‌ته‌وه‌کان و ئامانجدارکردنی ئه‌و پێوه‌ندییه و جه‌خت له‌سه‌ر ناسین و ئاریکاری.
قوڕئانی پیرۆز به‌ڵگه و ئایه‌تی پێویستی پێوه‌ندی دروست له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاری هه‌ستییه که له به‌ندایه‌تیدا دیار ده‌که‌وێ و له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کان که له ئاریکاری له‌سه‌ر «چاکه» و «خێرخوازی» «هه‌ستان به دادپه‌روه‌ری» ده‌رده‌که‌وێ و له‌گه‌ڵ جیهانی هه‌ستی که به ئاوه‌دانی و ئاواکردنه‌وه خوی ده‌نوێنێ.
قوڕئانی پیرۆز جه‌خت ده‌کا که وه‌حی له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤه‌کان پێوه‌ندییه‌کی نزیکی هه‌یه: «وَلَقَدْ وَصَّلْنَا لَهُمُ الْقَوْلَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَکرُونَ» به‌ڕاستی ئێمه ئه‌و وتاره (قوڕئان)مان به‌رده‌وام و بێ پسانه‌وه پێگه‌یاندوون تاکوو ببێته هۆی په‌ند و ئامۆژگاریان. (قصص/٥١)
خوای گه‌وره باس له ئامانجی سه‌ره‌کی له دابه‌زینی وه‌حی و کتێبی قوڕئان ده‌کا و ده‌فه‌رموێ: «الر کتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْک لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ» (ابراھیم/١)
ڕێنمایی خه‌ڵک به‌ره‌و نووری زانست و تێگه‌یشتنی دروست و جیهانبینی دروسته، بێگومان هێندێک چه‌مکی وه‌ک ئیمان، ڕاستگۆیی، پاکی، پارێزکاری و جوڵان له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێسا شه‌رعییه‌کان و جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری جیهانیان له مه‌به‌سته‌کانی نوور هه‌ژمار ده‌کرێن و ژیانبه‌خشن و هه‌رچی به‌پێچه‌وانه و دژی ئه‌وان بێ، تاریکی و نه‌فامییه.
ئەو ئایەتەی کە مەبەستی ئێمەیە، یه‌که‌م ئایه‌تی سووڕه‌تی پیرۆزی ئیبڕاهیمه که به نێوی قاره‌مانی یه‌کتاپه‌ره‌ستی ڕازاوه‌ته‌وه و دوو ڕاستی گه‌وره‌ی: ١- یه‌کیه‌تی په‌یام و په‌یامهێنه‌رانی ئیلاهی و ٢- یه‌کیه‌تی بانگه‌وازی ئه‌وان له‌ژێر تیشکی نێوی پیرۆزی قاره‌مانی ته‌وحید و باوکی پێغه‌مبه‌ران، سێبه‌ری خستۆته سه‌ر ته‌واوی ئه‌و سووڕه‌ته پیرۆزه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خوای گه‌وره که باس له پله‌ی هێندێک له نیعمه‌ته‌کانی که به ئینسان و په‌ری به‌خشیوه ده‌کا، سێ نیعمه‌تی گه‌وره‌ی به‌هۆی گرینگی زۆریان، له نوانه‌ری هه‌ستی و له‌به‌رچاوی مرۆڤ و په‌ری داناوه. ئه‌و سێ نیعمه‌ته بریتین له فێربوونی قوڕئان، ئافراندنی مرۆڤ و نیعمه‌تی ده‌ربڕین و ئاخاوتن: «الرَّحْمَنُ، عَلَّمَ الْقُرْآنَ، خَلَقَ الْإِنْسَانَ، عَلَّمَهُ الْبَيَانَ» خوای گه‌وره ئاخاوتن که ئاشکراترین ئامرازی پێوه‌ندییه له ڕیزی نیعمه‌تی فێرکردنی قوڕئان و به‌دیهێنانی مرۆڤی داناوه و پێگه‌که‌ی تا ئه‌و ڕاده‌یه به‌رز کردۆته‌وه.
قوڕئانی پیرۆز له ڕاستیدا ڕۆڵی میدیایه‌ک ده‌گێڕێت و به ده‌ربڕینێکی ڕوون گرینگی به ڕوونکردنه‌وه‌ی نه‌گۆڕه‌کان و بایه‌خه‌کان و ئاموزه‌کان ده‌دا و باس له په‌یام و ئاگادارکردنه‌وه و موژده‌دان و هه‌واڵی ڕابردووان ده‌کات. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «أُبَلِّغُکمْ رِسالاتِ رَبِّي وَ أَنَا لَکمْ ناصِحٌ أَمِينٌ» (ئهعڕاف/٦٢) «هذا بَلاغٌ لِلنَّاسِ وَ لِيُنْذَرُوا بِهِ وَ لِيَعْلَمُوا أَنَّما هُوَ إِلهٌ واحِدٌ وَ لِيَذَّکرَ أُولُوا الْأَلْبابِ» (ئیبڕاهیم/٥٢) «فَإِنَّمَا عَلَيْک الْبَلَاغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ» (ڕه‌عد/١٣) ئه‌و ئایه‌ته سروشتی په‌یامی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و سنووری ئه‌رک و به‌رپرساره‌تی ئه‌و باس ده‌کا و جه‌خت ده‌کاته‌وه که ئه‌و ته‌نیا ئاگادارکه‌ره‌وه‌یه و جگه له ڕاگه‌یاندنی ئاشکرا ئه‌رکێکی نییه و ڕاگه‌یاندنی ئاشکرا، واته ده‌ربڕینێکی پاراو، جێی تێگه‌یشتن و گرێ‌دراو به ئه‌رک و په‌یامی مرۆڤایه‌تی و گونجاو له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌کان، داواکان و پێداویستییه‌کانه، ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ئایه‌ته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کا که شوێنکه‌وتووانی ئه‌و ئایینه‌ش پێویسته هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌کتری بکه‌ن. ڕاگه‌یاندنی دروست و ده‌ربڕینی ڕاستی به‌دوور له لایه‌نگری و به جوانترین و پاراوترین وشه‌ی که ده‌کرێ، هه‌ر وه‌کوو ده‌فه‌رموێ: «وَقُل للمؤمنین يَقُولُوا الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ» پێویسته که ئه‌هلی ئیمان به جوانترین و ڕێکوپێکترین وشه و ئاخاوتن، قسه له‌گه‌ڵ یه‌ک بکه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و جوانی و ڕێکوپێکییه نایه‌ته دی، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه ئاخاوتنه‌کان گونجاو له‌گه‌ڵ ڕاستی و خواسته‌کانی کات و شوێن و پێداویستی گوێ‌گران و شارۆمه‌ندان و زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وان بووبێت و خاوه‌ن جۆرێک نوێگه‌ری و شاره‌زایی بێت.
سه‌باره‌ت به گرینگی قسه و وشه بابه‌تی زۆر هه‌یه. له قوڕئان‌دا هاتووه: «کَلِمَةً طَیِّبَةً کَشَجَرَةٍ طَیِّبَةٍ» وتوویانه: «أمانة الکلمة ورسالة الکلمة» «ما شرف الرّجل الّا بالکلمة» «وشه، قه‌ڵا و په‌ناگای سه‌ربه‌ستییه (حصن الحریة)» «ایمان بالکلمة» «مفتاح الجنة فی کلمة و دخول النار علی کلمة» «الکلمة نورٌ کما انّما ظلماتٌ» «ایمان کلمةٌ و الکفر کلمةٌ»
وته‌ی کۆتایی
پێویستی ئاماده‌بوونی چالاک و شایسته‌ی موسوڵمانان و به‌کارهێنانی دروست له ته‌کنه‌لۆژیای ڕۆژ بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوچه‌شنان و ڕوونکردنه‌وه‌ی ئامانج و ڕێکاره‌کانی خۆی و به‌هره‌مه‌ندبوون له ئه‌زموون و زانستی که‌سانی دی و خۆگونجێنی پێویست بۆ گۆڕانکاری و وه‌رچه‌رخان له ئامراز و ڕێکاره‌کان، ئامانج و شێوازه‌کان، شیاوی پێداویستی و گۆڕانکارییه‌کانی سه‌رده‌مه، چونکه ئه‌وڕۆ هێزی پێوه‌ندی ئامانجدار له‌گه‌ڵ که‌سانی دی و خاوه‌نی لێزانی و هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی دروست و ڕێبه‌رایه‌تی و ڕێنوێنی ئه‌و له ڕێی دروستدا، به به‌شێک له که‌سایه‌تی مرۆڤانی سه‌رده‌م هه‌ژمار ده‌کرێ و له هۆکاره‌کانی سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنی تاک و کۆمه‌ڵگایه؛ چونکه کاره‌سات و ڕووداوه‌کان زۆر و خێران و له ژیانی ئێمه‌دا کاریگه‌رن و له‌وانه‌یه به‌رنامه‌ڕێژییه‌کانی ئێمه تووشی کێشه‌ی گه‌وره بکه‌ن، هه‌بوونی هێزێ گۆڕانکاری و وه‌رچه‌رخانی به‌رنامه‌کانی پێویسته.
به‌ده‌ستهێنانی هه‌ست و سۆزه‌کان، قه‌ناعه‌تپێکردنی عه‌قڵی و هاوڕێیه‌تی، هه‌نده‌سه‌یه‌کی مرۆڤایه‌تییه. له‌و ڕووه‌وه جه‌ماعه‌تیش پێویسته له ڕاهێنانی کولتووری کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هێزکردنی یه‌کیه‌تی و زانیاری گشتی، داهێنانی هانده‌ره‌کان، پشتیوانی له گه‌شه‌ی مه‌عنه‌وی هاووه‌ڵاتییان، یارمه‌تی به کۆمه‌ڵگا بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه ناله‌باره و بیرته‌سکییه، توندئاژۆیی، ده‌مارگیری و یهکترقهبووڵنهکردن و ڕه‌وتێکی ئاگادارانه له‌سه‌ر مه‌داری دادپه‌روه‌ری، یه‌کسانی، ڕووناک‌بیری، هیوا و جه‌خت له‌سه‌ر به‌ها مرۆییه‌کان، ڕۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی بگێڕیت؛ چونکه کۆمه‌ڵگا زۆرتر له‌هه‌ر کاتێکی تر پێویستی به هیوا و متمانه‌به‌خۆیی و پشت بهخوابهستن و هاودڵی و هاوکاری هه‌یه و به به‌ده‌ستهێنانی ئامراز و که‌ره‌سه و جێبه‌جێ کردنی ڕاسپارده‌کانی ته‌ندرووستی به‌تایبه‌ت له‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌دا خه‌ریکی پاراستانی نیعمه‌تی سه‌لامه‌تی و ته‌ندرووستی خۆی و ده‌ورووبه‌ریان بێت.
جێی خۆیه‌تی خوشکان و برایانێک که به هه‌ر شێوازێک توانای یارمه‌تیدانی هه‌ژاران و داماوانیان هه‌یه، درێخی نه‌که‌ن.
بۆچوونه‌کان